راگه‌یاندنى کۆتایى کۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى هه‌ره‌شه‌کان و ده‌ستێوه‌ردانى تورکیا له کاروبارى هه‌رێمى کوردستان
سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان
4- داوا له ولاته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و یه‌کێتى ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین، که‌فشار بخه‌نه سه‌ر تورکیا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست نه‌خاته ناو کاروبارى ناوخۆى عێراق. هاوکارى و پشتیوانى میلله‌تى عێراق بکات، نه‌ک له‌رێى به‌ستنى ئه‌م جۆره کۆنفرانسانه و هه‌ره‌شه‌کردنى به‌رده‌وام دژ به‌گه‌لى کوردستان و ده‌ستخستنه نێو ئیراده‌ى گه‌لانى عێراق که پیچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراقدا.
راگه‌یاندنى کۆتایى کۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى هه‌ره‌شه‌کان و ده‌ستێوه‌ردانى تورکیا له کاروبارى هه‌رێمى کوردستان.
له‌به‌ر رۆشنایى کۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى په‌رله‌مانى کوردستان که ته‌رخانکرابوو بۆ گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ى هه‌ره‌شه‌کانى تورکیا و ده‌ستێوه‌ردانى له کاروبارى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان، که به ئاماده‌بوونى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ژماره‌یه له وه‌زیره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆماوه‌ى زیاتر له 3 سه‌عات به‌رده‌وام بوو.
به له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ڵوێست و بۆچونه‌کانى په‌رله‌مانتاران، به‌رانبه‌ر به هه‌ره‌شه و ده‌ستێوه‌ردانى حکومه‌ت و په‌رله‌مانى تورکیا له کاروبارى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانى عێراق، له‌به‌ر رۆشنایى کۆبوونه‌وه‌که، په‌رله‌مانى کوردستان ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌م خالانه‌ى خواره‌وه ده‌کات:
1- ره‌تکردنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره ده‌ستێوه‌ردانێکى تورکیا له کاروبارى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى کوردستان که خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندى دۆستانه و دراوسێه‌تى نێ٠ێوان هه‌ردوولا ناکات.
2- هه‌موولایه‌کمان پابه‌ندین به ده‌ستوورى هه‌میشه‌ى عێراق و جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکه‌ین، جێبه‌جێکردنى ئه‌و مادده‌یه و پرۆسه‌ى راپرسى له‌سه‌ر ئایینده‌ى که‌رکوک له‌ماوه‌ى دیاریکراوى خۆیدا دوابخرێت. هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ر کێشه‌یه‌کى په‌یوه‌ست به ئاسایشى سنووره‌کانى نێوان تورکیا و عێراقى فیدراڵ، له‌رێى پابه‌ندبوون به یاسا نێوده‌وله‌تیه‌کان و رێزگرتن و پاراستنى سه‌روه‌رى نیشتمانى، به‌رێگاى دیالۆگى سیاسى و لێک تێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربکرێت.
3- پێویسته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وحکومه‌تى فیدرال، هه‌ڵویس٠ێتى لێپرسراوانه‌یان دژ به‌م جۆره ده‌ستێوه‌ردانانه‌ى ده‌وله‌تى تورکیا هه‌بێت، و رێگا به‌هیچ ده‌وله‌تێکى بیانى نه‌ده‌ن به‌و جۆره ده‌ست له‌کاروبارى ناوخۆى عێراق وه‌ربدات. هه‌روه‌ک پێویسته حزبه سیاسیه‌کانیش که‌له‌په‌رله‌مان و حکومه‌تى فیدراڵى به‌شدارن، ئه‌وانیش رێگا به ئه‌ندامه‌کانیان نه‌ده‌ن به‌شدارى له‌و جۆره کۆنفرانسانه‌دا بکه‌ن،که‌پێشتر مه‌رامه و ئه‌نجامه‌کانى ئاشکرایه. چونکه کاریگه‌رى خراپ ده‌کاته سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى و په‌یوه‌ندییه‌کان و هاوپه‌یمانیه‌تى نێوان پێکهاته‌کانى عێراق.
4- داوا له ولاته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و یه‌کێتى ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین، که‌فشار بخه‌نه سه‌ر تورکیا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست نه‌خاته ناو کاروبارى ناوخۆى عێراق. هاوکارى و پشتیوانى میلله‌تى عێراق بکات، نه‌ک له‌رێى به‌ستنى ئه‌م جۆره کۆنفرانسانه و هه‌ره‌شه‌کردنى به‌رده‌وام دژ به‌گه‌لى کوردستان و ده‌ستخستنه نێو ئیراده‌ى گه‌لانى عێراق که پیچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراقدا.
5- ته‌ئکید له‌سه‌ر بوونى په‌یوه‌ندى دۆستانه و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانى نێوان تورکیا و هه‌رێمى کوردستان و عێراق ده‌که‌ینه‌وه. که پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتنى دراوسێیه‌تى و به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌کان به‌رێوه‌بچێت.
6- له‌رێى ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه داوه‌تى، نوێنه‌رانى په‌رله‌مان و حکومه‌ت و هه‌ر لایه‌نێکى تر‌ى تورکیاى په‌یوه‌ندیدار به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌ین، سه‌ردانى کوردستان بکه‌ن، بۆ باسکردنى هه‌موو کێشه‌کان و گه‌یشتن به راستیه‌کان، که به‌شێوه‌یه‌کى چه‌واشه‌کارانه ده‌گاته ده‌ست به‌رپرسانى تورکیا.
سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان
2007-01-26 08:59:23
19 ساڵ و 18 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان