شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بۆچوونی سەرۆکی پ س ک لە سەر ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و سعودی

ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
بۆچوونی سەرۆکی پ س ک لە سەر ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و سعودی

سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ تەواوی دونیا ئاشکرا بووە کە بابەتی مافی مرۆڤ وەکو مامەڵەیەکی گاز و نەوت کاری لەسەر دەکرێت.

بۆچوونی سەرۆکی پ س ک لە سەر ئاڵۆزییەکانی  ئەمریکا و سعودی

خەڵک- بایدن بۆچی دژی سعودیەیە?

بینین و بیستنی پەیامی دەنگی

سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ تەواوی دونیا ئاشکرا بووە کە بابەتی مافی مرۆڤ وەکو مامەڵەیەکی گاز و نەوت کاری لەسەر دەکرێت.

چەند ڕۆژێکە پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئەمریکا گرژی تێکەوتووە و ئەمریکا بابەتی تیرۆرکردنی خاشقچی زیندوو کردووەتەوەو جۆ بایدنیش ئاشکرایکدن بە پەیوەندییەکانیاندا دەچنەوە لەگەڵ سعودیە.

بڕیارە سبەینێ دوو شەممە ئەمریکا راگەیەنراوێک لەبارەی عەرەبستانی سعودیەوە بڵاوبکاتەوە، لەوێ هەڵوێست و جۆر و مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ ریاز ئاشکرا دەکرێت.

ئەم هەنگاوەی بایدن دوای ئەوە دێت راپۆرتێکی ئەمریکایی ئاشکرایکرد کە محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە دەستی هەبووە لە کوشتنی رۆژنامەنووسی نەیاری عەرەبستان جەمال خاشقچی لە تورکیا.

عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، دوو هۆکار هەیە یەکێک ئەو گرنگیپێدانەی لە نێوان تڕەمپ و سعودیە هەبوو بایدن بەشێوەیەکیترە، چونکە ئەمریکا دەیەوێت هەمیشە سعودیە پێویستی بە ئەمریکا بێت، هۆکاری دووەمیش نزیکبوونەوەی هەندێک هاوپەیمانی ئەمریکایە لە ڕوسیا، بەجۆرێک ئەمریکا کاردانەوەی دەبێت لەبەرانبەر ئەو وڵاتانە.

وتیشی”بڕیارە چەند گرێبەستێک لە نێوان ڕوسیا و سعودیە دروست ببێت، ئەمانە لای ئەمریکا پەسەند نییە، چونکە ناکرێت لە یەک کاتدا دۆستی ڕوسیا و ئەمریکا بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ساڵانێکە ئەمریکا و ڕوسیا گرفتیان هەیە، بەڵام ڕوسیا لاواز بوو، ئێستا خەریکە زیندوو دەبێتەوە بە ئەنجامدانی هاوپەیمانی لەگەڵ چین و سعودیە و ئێران و هەندێک وڵاتی دیکە، خەریکی دروستکردنی بەرەیەکی بەهێزە و ئەمریکاش هەستی بەوە کردووە، هێزەکانی ئەو دوو وڵاتەش لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەوە نیشان دەدەن کە بەردەوام پێچەوانەی یەکدی کار دەکەن.

ڕوونیشیکردەوە، لە ڕۆژێکدا هەزارانی وەکو خاشقچی لە دونیادا تیرۆر دەکرێن، ئەمریکا قسە ناکات، بۆچی لای ئەمریکا ئەو کەسە ئەوەندە گرنگە مرۆڤ هەر مرۆڤ نییە? ئەمریکا بچوکترین لێدوان نادات لەو بارەوە.

ئاشکراشیکرد، بۆ تەواوی دونیا ئاشکرا بووە، بابەتی مافی مرۆڤ وەکو مامەڵەیەکی گاز و نەوتی کاری لەسەر دەکرێت.

لە ئەگەری نزیکبوونەوەی سعودیە لە ئێران، باوەجانی ڕایگەیاند، ئەگەر سعودیە ئەو کارانە بکات لەگەڵ مەرگی خۆی یاری دەکات، سعودیە و وڵاتانی عەرەبی پێویستیان بە مانەوەیە لەگەڵ ئەمریکا، ئەگەر بچێتە هاوپەیمانی ئێرانەوە و سعودیە و وڵاتانی عەرەبی ڕووبەڕووی قەیرانێکی سیاسی و ئابووری دەبنەوە.

https://xelk.org/slider/276125/?fbclid=IwAR1eYg8S4E0qE5Md2KXJH18wcP02h85v46Mglj6mpxa1HGXlxmCrRNqOHfQ

2021-03-01 18:28:03

4 ساڵ و 11 مانگ و 9 کاتژمێر و 8 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©