با هه‌موومان یه‌ک ده‌نگ بین به‌رامبه‌ر به هه‌ره‌شه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی کوردستان.
ماوه‌یه‌که حکومه‌تى تورکیا به ڕاشکاوانه هه‌ڕه‌إشه‌ى هێرشی سه‌ربازى ده‌کات بۆسه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش برإوبیانوى جیاواز ده‌هێنێته‌وه،حکومه‌تی تورکیا له لایه‌که‌وه باسى ئه‌وه ده‌کات که ده‌توانێ به ئه‌نجامدانى له‌شکرکێشیه‌ک بۆسه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان په‌که‌که له ناو به‌رێت، ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که تورکیا له خاکه‌که‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیدا نه‌یتوانیوه ئه‌و کاره‌بکات و باش ده‌زانی ڕؤله‌کانی کوردستان له باکور هه‌رگیز واز له داخوازی مافه‌کانی خۆیان ناهێنن،که‌وابێت له خاکێکى دیکه‌شدا هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌و کاره‌سه‌ربخات ،له‌وه‌ش زیاتر به‌رپرسانى ئه‌نقه‌ره باش ئاگادارن له‌وه‌ى که مه‌سه‌له‌ى کورد له تورکیا به هێرشى سه‌ربازى چاره‌سه‌ر نابێت وپێویسته چاره‌یه‌کى دیکه‌ى بۆبدۆزنه‌وه، گومان له‌وه دانیه که بیانوو هێنانه‌وه بۆهه‌بونى بنکه‌کانى په‌که‌که له باشورى کوردستان، مه‌به‌ستى دیکه‌ى له‌پشته‌وه‌یه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که تورکیا به هه‌مو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات وئه‌وه‌ش به هه‌ره‌شه بۆسه‌ر خۆى ده‌زانێ، تورکه‌کان ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى خۆیان له‌سه‌ر بناخه‌ى ره‌تکردنه‌وه‌ى کورد دامه‌زراندوه و به هیچ شێوه‌یه‌ک رازى نابن به دروستبونى ده‌سه‌لاتێکى کوردى که یه کێک له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی کورده .
له لایه‌کى دیکه‌شه‌وه حکومه‌تى تورکیا باسى پێشێلکردنى ماقى تورکمانه‌کان ده‌کات و ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه بۆخۆى له کاتی ڕێژیمی پێشوی ئێراقدا به هیچ شێوه‌یه‌ک باسى مه‌سه‌له‌ى که‌رکوک و تورکمانه‌کانى نه‌ده‌کرد،ئه‌مه‌ش ناکۆکیه‌کى گه‌وره‌یه له لایه‌کى دیکه‌وه حکومه‌تى تورکیا له کاتێکدا باسى مه‌سه‌له‌ى که‌رکوک ده‌کات که بۆخۆى به خراپترین شێوه زیاتر له 20 ملیۆن کورد ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌و مافه‌کانیان پێشێل ده‌کات.
ده‌ستورى هه‌رێمى کوردستان به شێوه‌یه‌کى فراوان مافى تورکمانه‌کانى ره‌چاو کردوه و رێگه‌شى نه‌داوه هیچ ولاتێک ئه‌وه بکاته بیانویه‌ک بۆده‌ست وه‌ردان له کاروبارى ناوخۆى کوردستان، تورکیا هه‌رگیز ناتوانى هه‌بونى تورکمانه‌کان بکاته بیانویه‌ک بۆپه‌ره‌پێدانى سیاسه‌تى دژه کورد و سێبه‌ریش بخاته سه‌ر کوردستانى بونى که‌رکوک.
که‌رکوک خاکى کوردستانه‌و ئیدى ئه‌رۆژانه تیپه‌ر بووه که ولاتێکى ناوچه‌که بتوانێ به شێوه‌یه‌کى ئازادانه مافه‌کانى کورد پێشێل بکات و زوڵمى لێ بکات ،گومانیش له‌وه دا نیه که که هه‌رجۆره ده‌ست وه‌ردانێکى سوپاى تورکیا بۆسه‌ر خاکى کوردستان ته‌نیا نابێته هۆى ناره‌زایى کورده‌کانى باشور، به‌ڵکوده‌بێته هۆى ناره‌زایى کوردى پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان و ده‌سکه‌وته‌کانى کورد له باشورى کوردستان هیوایه‌که بۆهه‌مویان و وه‌کو ناوه‌ندێکى سیاسى چاوى لێده‌که‌ن.
من له ڕێگه‌ی ئه‌م نووسراوه‌دا داوکارام له گشت پارت و لایه‌ن و ڕێکخراو که‌سانی نیشتمان په‌روه‌ر و ڕۆشنبیری کوردستانی : که با له کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه ناڕه‌واکانی وڵاتی تورکیا کۆبینه‌وه و یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک بوونی خۆمان به رامبه‌ر به دوژمنان بسه‌لمێنین، له هه‌مان کات دا بانگێشه‌ی سه‌رجه‌م کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بکه‌ین که بۆ نیشان دانی ده‌نگی ناڕه‌زایی ڕێپێوانی ئارام له‌به‌ر ده‌رکی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئوروپایی وئه‌مریکا وئوسترالیا وسه‌رجه‌م باڵۆێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌و وڵاتانه ڕێک بخه‌ین.
یه‌ک ده‌نگی ویه‌کریزی ئێمه به‌رامبه‌ر به پلانی داگیرکه‌رانی کوردستان،زه‌نگێکی هوشیار کردنه‌وه‌یه به گۆی داگیرکه‌رانی ئیستا و ئاینده‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی باش بزانن که گه‌لی کورد چی دیکه ڕێگا به داگیرکه‌ران نادات نیازی گڵاوی خۆیان به دی بێنن.
من لێرده‌ا به‌و په‌ڕی شانازییه‌وه بۆ خۆم وه‌ک تاکێکی کوردستانی ئاماده‌ی خۆم ده‌رده‌بڕم که بۆ هه‌ر چه‌شنه جوڵانێکی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ باشووری کوردستان،ئاماده‌م بچمه ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی به‌رگری له خاکی کوردستان و وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی به‌رگری له‌و به‌شه ڕزگارکراوه‌ی کوردستان بکه‌م،
هه‌روه‌ها بانگێشه‌ی کورده نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌م له ناوخۆی وڵات و ئه‌وانه‌ش که دانیشتووی باشوری کوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه ن، وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رگری له خاک ونیشتمانیان درێغی نه‌که‌ن.
پێویسته ئێمه هه‌موومان ئه‌وه باش هه‌ڵسه‌نگێنین که پشتگیری کردن له خاکی کوردستان مانای پشتگیری کردن له هیچ پارت و لایه‌نێکی تایبه‌تی کوردستانی نییه، با له‌م ڕۆژه گرنگ وحه‌ساسه‌دا واز له هیندێک گڵیی وگازنده‌ی نێۆ حیزبی وناوچه‌یی بێنین و به یه‌ک ده‌ست ویه‌ک ده‌نگ و به وه‌زنێکی قورس وقایم وڵامی دوژمن و داگیر که‌ر بده‌ینه‌وه.
خه‌ڵکی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک پشتگیری له خاک و زێدی خۆی نه‌کات ناتوانێ دڵسۆزی بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی بسه‌لمێنێ .
بژی یه‌کگرتووی ڕیزه‌کانی کوردستانیان،
عارف باوه‌جانی . سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
5 ی ڕێبه‌ندانی 2706 ی کوردی .