شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە یادی ١٠ ی خاکەلێوە ڕۆژی

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە یادی ١٠ ی خاکەلێوە ڕۆژی

مێژووی خۆڕاگری و خەباتی بەردەوامی گەلەکەمان, پڕە لە کارەسات و هەوراز و نشێوی جۆراو جۆرە، گەلەکەمان خاوەنی دەریایەک خوێنی ڕژاوی خەبات و تێکۆشانە لە پێناو ڕزگاری

 

 بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە یادی ١٠ ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان.



کوردستانیانی زێد و نیشتیمان داگیرکراو:
مێژووی خۆڕاگری و خەباتی بەردەوامی گەلەکەمان
, پڕە لە کارەسات و هەوراز و نشێوی جۆراو جۆرە، گەلەکەمان خاوەنی دەریایەک خوێنی ڕژاوی خەبات و تێکۆشانە لە پێناو ڕزگاری وسەربەخۆیی یەکجاریی نیشتیمانەکەی.  کە یەکێک لەو ڕۆژە خوێناوییەی دەریای خوێنەڕژاوەکان، ڕۆژی ١٠ ی خاکە لێوە رۆژی لە سێدارەدانی یەکەم سەرۆککۆماری سەربەخۆیی وڵاتەکەمانە، کە ٧٤ ساڵ پێش بە تاوانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، لە دادگایەکی نا دادپەروەری سەربازیدا سزای مەرگی بە سەردا سەپێنرا.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان،  هەموو ساڵێک ئەم یاده‌‌‌ ماته‌‌‌مینه‌‌‌ی شه‌‌‌هیدانی سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی کۆماری کوردستان، بە یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین ڕووداوەکانی مێژووی جووڵانەوەی نەتەوەیی گەلەکەمان دەزانێت ، ڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوا و هەڤاڵانی بە ڕۆژی بیرکردنەوەی زیاتر و ئامادەکاری زیاتر، بۆ خەبات لە پێناو نۆێکردنەوەی دەوڵەتێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان دەزانین.


 وەک پارتی سەربەستی کوردستان، داوا لە خەلک و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی داگیرکراومان دەکەین کە : با هەموو لایەکمان مەبەستی سەرەکی خەبات و تێکۆشانمان درێژەدان بێت ئامانجە سەرەکییەکەی سەرقافڵەی شەهیدانی کورد واتە پێشەواقازی،  و کار بۆ ئەوە بکەین کە قازی مۆحەممەد وەک سۆمبۆلێکی مێژوویی لە ڕێبازی خۆراگری و نەتەوەیی لە هەموو کوردستانی گەورە و هەموو جیهان بناسرێت .

هەر لەم ڕۆژە ماتەمینە کە ڕۆژی لە دەستدانی سەرۆککۆماری کوردستانە، دیسانەوە وەک دەیانجاری دیکەش بانگێشەی گشت لایەنەکانی کوردستانی دەکەین، کە با پاش ٧١ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی پێشەوای هەرگیز نەمرمان، بتوانین ڕەوڕەوەی خەباتمان بەرەو لای سەربەخۆیی بسوورێنین. و ڕۆحی تەبایی و نزیکایەتی لایەنە کوردستانیەکان زیاتر پەرە پێبدەین، بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە هەنگاوی باشتر بۆ ڕزگاری نیشتیمانەکەمان بنێن.

بەردەوام بێت خەباتی ڕزگاریخوازی لە پێناو سەربەخۆیی گەلە خاک و سامان داگیرکراوەکەماندا.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان

١٠ ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ ی کوردی، ٢٠ ٢١ی زاینی.

2021-03-28 11:09:05

4 ساڵ و 10 مانگ و 16 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©