سەدو بیست وساڵ پێش نەتەوەی بندەستی ئێمە خاوەنی ڕۆژنامەو بڵاوکراوەی خۆی بووە. واتە ١٢٣ ساڵ پێش یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان لە ٢٢ی٤ی ١٨٩٨ دەرچووە،
یادی 123 ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز بێت.
تهنئه بمناسبة ١٢٣ سنة لصحافة كوردیة
Congratulations
on the occasion of 123 years for the Kurdish press
سەدو بیست وساڵ پێش نەتەوەی بندەستی ئێمە خاوەنی ڕۆژنامەو بڵاوکراوەی خۆی بووە. واتە ١٢٣ ساڵ پێش یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان لە ٢٢ی٤ی ١٨٩٨ دەرچووە، لەو سەدەمەدا ئەگەر تەماشای ئاماری وڵاتان بکەین، ژمارەیا تەواوی وڵاتان نەگەیشتووەتە ٥٠ ولات. بەلام لە ئێستادا لە سەرەوەی ٢٠٠ وڵاتە.
ئەوەش باشترین بەڵگەی زیندووە کە گەل و نەتەوەی ئێمە لە سەدانساڵ پێشەوە خۆی بە جیاوازتر لە داگیرکران و دەوروبەرەکەی زانیوە، نەک پێچەوانەکەی باس لە مانەوە لە بندەستی نەتەوەی داگیرکەر، بە بیانوویی پێکەوە ژیان لە وڵاتەکەی ئەوان بە ناوی دیمۆکراسی و برایتەیوە.
لەم ڕۆژە مێژووییەدا : بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵ و هاوبیرانم پیرۆزبایی ئاراستەی گشت ڕۆژنامەنووسانی سەرتاسەری کوردستان دەکەم، بە تایبەت ئەو ڕۆژنامەنووسانەی خۆرهەڵاتی نیشتیمان کە لە ئێستادا لە بەندیخانەکانی فارسی ئێرانی بە تاوانی نووسین لە پێناو ماف و ئازادی و سەروەرییەکانی نیشتیمانیاندا بەندکراون.
بەو هیوایە گشت دەزگاو ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی کوردی، ڕەوتی خەبات و خزمەتیان ئاراستەی سەروەریی یەکجاری گەلەکەیان بکەن، و هاندەری سەرەکی بن بۆ خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و ڕزگاری هەمیشەیی نەتەوەکەیان لە بندەستی داگیرکەران.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢ی بانەمەرێ ٢٧٢١ ی کوردی / ٢٢ / ٤ / ٢٠٢١ ی زاینی.
2021-06-01 14:27:19
2 ساڵ و 21 کاتژمێر و 52 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : سخنرانی حزب