پێنچ شه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2724

ئەگەر بەردی گەورە نیشانەی نەوەشاندنە، ئەوا بەردی بچووکیش نێشانەی سەرشکاندنە.

عارف باوەجانی
ئەگەر بەردی گەورە نیشانەی نەوەشاندنە، ئەوا بەردی بچووکیش نێشانەی سەرشکاندنە.

ئەگەر بەردی گەورە نیشانەی نەوەشاندنە، ئەوا بەردی بچووکیش نێشانەی سەرشکاندنە. نووسینی عارف باوەجانی

 


ئەگەر بەردی گەورە نیشانەی نەوەشاندنە، ئەوا بەردی بچووکیش نێشانەی سەرشکاندنە. نووسینی عارف باوەجانی. ٢ / ٥ / ٢٠ ٢٠ 



 




زۆر جار کە باس لە هەوڵدان بۆ بە کولتورکردنی خەباتی سەربەخۆییخوازی دەنێن، هەوڵی ئەوە دەدەین کە پێویستە ڕەوڕەوەی خەباتمان بەرەو سەربەخۆیی بسووڕێنین، باس لەوە دەکەین کە لە ماوەی نزیک بە ١٠ ٠ ساڵ لە خۆرهەڵاتی کوردستان، زۆر ڕێگەی دیکەمان تاقیکردەوەو تێیدا سەرکەوتوو نەبووین.



ئەگەر لە سەر یەکەم دەوڵەتی کۆماری کوردستان پێشەواو هەڤاڵانی لە سێدارەدران، و بوون بە شەهیدی ڕێبازی سەربەخۆیی کوردستان، بەڵام دواتر کە درووشمەکان زۆر کەمتربوو لە ویستی سەربەخۆیی، پێچەوانەکەی گەورەترین پەلاماری بێبەزەییانەی مێژوو دراین، و ناخۆشترین ڕووداوی مێژوویمان بە سەرداهات. بە هەزاران کەس کە ڕێبەری گەورەو کادیرو پێشمەرگە تێرورکران، لە سێدارەدران، شەهیدکران و کەم ئەندام و دەربەدەرکران، تەنیا لە پێناو بەرزکردنەوەی درووشمگەلێکی وەک خودمووختاری، لەم دوایانەش وەک فیدراڵی، کە لە ئاست ویست وگەورەیی نەتەوەیەکی١٢ملۆێن کوردی بندەستی ئێراندا نییە.



کەوابێت بەو هەموو بەڵگەوە لە پاش تێکچوونی کۆمارە جوانەرمەگەکەمان، سەلمێندراوە کە تۆ هەر جۆرە نەرمی پێشاندانێک، یا بە ووشە لۆکاڵییەکە هەر جۆرە سازشێکردنێکت کردبێت یا لە داهاتووشدا بیکەی بۆ داگیرکەران، جا چی وەک حکوومەت بێت یا وەک بە ناو ئۆپۆزۆسیونیش بێت، بە هەردوو بەشیانەوە بە هەمان چاو سەیری تۆی کورد دەرکرێت، کە تۆ لە دیدی ئەواندا جووداخوازی و هەمان سزاشت دەدات، جا سزاکە شەر بێت، یا پەلاماری ڕاگەیاندن بێت، یا لەکەدارکردنی خەباتەکەت بێت لە ئاست دیپلوماسیەتی نێودەوڵەتیدا.



هەر نزیکترین نموونەش پێوەندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، و هەڵسوکەوتی ڕێژیمەکەی ئێراقی نۆی، کە لە سەردەمانی شەڕی داعش، هەموو کوردستان بە گشتی و بە دەیانهەزار پێشمەرگەی کوردستان لەناو سەنگەرەکانی شەڕدابوون، دەبوو تەنیا خەمی بەرگری خاکی نیشتیمان بخۆن، بەڵام بە بەرنامەی ئیران نوری مالکی لەو کاتە ناسکەدا بووجەو مووچەی خەڵکی کوردستان و پێشمەرگەیان بڕی و خەمی پێشمەرگە بوو بە دوو خەم، خەرج و داهاتی ماڵ ومناڵیشیان هاتە سەر، لە



کاتێکدا بە پێی یاسای ئێراقی نوێ هەرێمی کوردستان پەسەندکرابوو دانپێدانرابوو.



هەموو مێژووەکان شاهیدین کە ئەو بەشەی باشووری نیشتیمانمان لە تەواوی تەمەنی حاکمیەتی حیزبی بەعسدا شەڕی ئەو ڕێژیمەی کردبوو. لە کاتێکدا ئەوانەی دیکە کە ئێستا خۆیان بە حاکمی ئێراقی نوێ دەزانن هەموویان لە حەوزەکانی قووم ڕۆژانە لە سینگیان دەدا، بەڵام ئەو بێویژدانییەی کە لە سەردەمی شەڕی داعش بەرامبەر بە باشووری وڵاتەکەمانیان کرد، پێش لە پرۆسەی ڕێفراندۆم بوو، واتە ئەو سەردەمە بیانووی ئەوە نەبوو بڵێن بۆیە وادەەکەین کوردەکان داوای جیابوونەوە دەکەن، کەچی هەر دوایی ڕێفراندۆمیش هەمان سزایان پەیتا پەیتا نوێدەکردوەتەوە. لەم سەردەمەش دەزانن کە بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا ژیان و کار لە کوردستان وەک زۆر لە شوێنەکانی دیکەی جیهان ڕاوەستابوو، خەڵک لەو ٢مانگەدا تووشی بەشێک بێ ئیماکانتی بوو، هەر بەو مەبەستەش بۆ ئەوەی زیاتر درز بخاتە نیو حکومەتی هەریم وخەڵکەوە، بووجەکەی بڕێ و کەوتە بڕوو بیانوو هێنانەوە، هەروەها خەریکە فیتنەیی و ناکۆکی لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمیش درووست دەکات. لە کاتێکدا ئێستا هەم بۆ ئێراق و هەم بۆ هەرێم کاتێکی زۆر ناسک و کاتی بیانوو هێنانەوە نییە. بەڵام دوژمنان دەزانن لە چی کاتێکدا دەتوانن بەرماندەنە گیانی یەکتری وچۆن ئاڵۆزی درووستبکەن.



 



بگەڕێینەوە سەر باسەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.



ئێمەمانان کاتێک هەست بەو هەموو مەترسیانە دەکەین و دەببینین کە ڕۆژانە گڵایەک لە داری نەتەوەیی دەوەرێنن، هاوار دەکەین و بەڵگە دێنینەوە. زۆرجار لە لایەن هێندیک لە بەرپرسانی دیکەی خۆرهەڵاتی نیشتمان، پێمان دەگووترێت کە ئێوە لە خەیاڵدا دەژین و بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنە.



هەرچی سەردێنم و سەر دەبەم کە ئەم بەردە گەورە، مەبەست باسکردنی (سەربەخۆیی)یە چی زیانێکی بە گەل گەیانددووە. وڵامێک نە لە خۆم و نە لە بەرامبەرەکەم وەرناگرمەوە، دەبینم سزاکان لە بوارەکانی سیاسی و سەربازی و ئابووری، ڕۆژتاڕۆژ بەرامبەر بە گەلەکەمان لە خۆرهەڵاتی کوردستان زیاتر دەبن.



منیش لە وڵامی ئەو بەڕێزانە دەڵێم، کە باش بیری لێبکەنەوەو خوێندنەوەی لە نێو خۆتان بۆ بکەن، بزانن کە ئەگەر بەردی گەورە نیشانەی نەوەشاندنە، ئەوا ئەو بەردەبچووکەی ئێوەش نێشانەی سەرشکاندنە بۆ مێژووی سەروەری وڵاتەکەمان.



چۆن سەرشکاندنێک: تۆ هەرچی نەرمی پێشاندەدەی پێچەوانەکەی وەردەگریتەوە، تۆ هەرچی واژۆی بەیاننامەو بەڵێنی هاوکاری لەگەڵ گرووپی ٣ کەسی و ١٠  کەسی فارسی لە ئوروپا و ئەمریکا دەکەی، هەر وڵامی تووندو جیاوازخوازیت دەخەنە پاڵەوە، بەو شێوە هەموو ڕۆژ بەو بەردە بچووکە سەری خۆت وگەلەکەت دەشکێنیت.



 



کەوابێت وەرن با هەموومان پشت ببەستین بە بەردە گەورەکەوە کە سەربەخۆیی کوردستانە. ئەو کات بۆمان ڕووندەبێتەوە کە هیچ کەس ناتوانێت هەموو بەردەکە بشکێنن، بێگوومان هەوڵدەدەن وردە ڕیخی لێدروستبکەن، بەڵام ناتوانن هەموو بەردەکە تێکبشکێنن.

2021-06-01 14:38:10

2 ساڵ و 9 مانگ و 2 کاتژمێر و 30 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©