هەوڵی فارسەکان، بۆڕاکێشانی سۆزی کوردەکان لە پێناو یەکپارچەیی ئێراندا.

ستافی پڕۆژەی دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هەوڵی فارسەکان، بۆڕاکێشانی سۆزی کوردەکان لە پێناو یەکپارچەیی ئێراندا.

لە سەردەمانی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی پاشایەتی، فارسەکانی بە ناو ئوپۆزۆسیون، هەمیشە سۆزی کوردەکانیان بۆ خەبات لە پێناو گۆڕانکاری لە ڕێژیمیکی دیکتاتۆرەوە بۆ

 


هەوڵی فارسەکان، بۆڕاکێشانی سۆزی کوردەکان لە پێناو یەکپارچەیی ئێراندا.




لە سەردەمانی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی پاشایەتی، فارسەکانی بە ناو ئوپۆزۆسیون، هەمیشە سۆزی کوردەکانیان بۆ خەبات لە پێناو گۆڕانکاری لە ڕێژیمیکی دیکتاتۆرەوە بۆ ڕیژیمێکی دیمۆکرات ڕاکێشاوە. تا سەر ئەنجام ڕاپەڕینی گەلانی بندەست لە ١٩٧٩ بینرا، و ئاکامەکەشی دەرکەوت کە کوردەکانیان تەنیا بۆ شەڕ و ڕاپەڕین گەرەک بوو. هەوێنی ئەو هەموو خوێن و فیداکارییەی کە لە ساڵی ١٩٧٩کرا، ڕێژیمێکی بە تەواو فارسی لە قاڵبێکی ئاینی و شیعەگەریدا لێکەوتەوە، کە کۆڵکەکەیەکی بە هێزی سۆزداری لە لایەن شیعەکانی جیهانیشەوە بۆ ڕاکێشاو تا ئێستاش درێژەی هەیە.

لەو کاتەوە تا ئێستا فارسەکان لە گرووپ و ناوی جیاوازەوە لە دەرەوە، هەوڵدەدەن دیسانەوە بە فرت و فێڵ و زمانلووسی، کە وەک میراتی نەتەوەیی بۆیان ماوەتەوە.

بە ناو ناتۆرەی جیاوازەوە، دیسانەوە دەیانەوێت لە خیرەت و بوێری کورد کەڵک وەرگرنەوە. ئەمانیش وەک ئەوان دەیان و سەدانساڵی پێشی خۆیان بە قسە دەڵێن کورد خاوەنی ئەسڵێ ئێرانە، و بەڵام بە کردەوە بە پۆستاڵ و لوولەی تفەنگ و بەندیخانەو پەتی سێدارە، لەگەڵ کورد دەجووڵێنەوە.

بێجگە لە سەرەتای دەستپێکی بەرهەڵستکاری ڕێژیم، لە لایەن خودی فارسەکانەوە. ( شورای ملی مقاومت) شۆرای بەرگری نیشتیمانیان درووستکرد، کوردیان بە فرت و فێڵەوە هێنایە ناوەییەوە، دواتریش بە بێ ڕێزییەوە دەریان کردن.

بەڵام وا دیسانەوە کوردەکانیان خزاندووەتە ناو چەندین ڕێکخراو وگرووپی جیاوازەوە. وەک کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ. شۆرای کار بەڕێکەر، بزووتنەوەی سەوز، نازانم پیاوچاکان و ڕێفۆرمخوازان ئەنجوومەنی دیمۆکراسی خوازان، وەک ئەوەی کورد بۆ خۆی نەتەوەیەک نەبێت، تەنیا بییەوێ لە چوارچێوەی دیمۆکراسیکی درووستکراوی فارسیدا بژی. هاوپەیمانی بۆ ئازادی و بەرامبەری لە ئێران. بەڵێنی نوێکردنەوەی شازادە ئەمریکا نشیکەو، زۆر ناو ناتۆرە و ڕێکخراوی سەیرو سەمەرە، کە هیچیان ژمارەیان ناگاتە ١٠ ٠  کەس. لە هەموو سەیرتریش کوردەکان، بەو هەموو خەبات وپێگەوە، بە جۆش وخرۆشەوە لەگەڵ ئەو کەمینە فارسانە بەشداری دەکەن، و خۆیان دەخەنە ئاستی ئەوانەوە. ئیتر نازانین ئەو هەموو بازبازێنە لە ماوەی ئەم ٤٢ ساڵە چی وڵامێکی ئەم گەلە بندەست و نیشتیمانداگیرکراوەی داوەتەوە. هەمیشە وتوومەوە دەیڵێمەوە:

تاقە ڕێگەی ڕزگاری سەربەخۆیی یەکجاری.

نا بۆ تێکەڵی و پێکەوە ژیان لە گەڵ فارسی داگیرکەر، بەڵێ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.



عارف باوەجانی / ٧ / ٥ / ٢٠ ٢١



لینکی تێلەگرامی دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاڕاوگە. https://t.me/Rojhelatgov

2021-06-01 14:49:55

2 ساڵ و 10 مانگ و 11 کاتژمێر و 17 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©