. من نازانم ناشیونالیستی ئه‌وان به چی ده‌زانن، من لێره‌دا به‌و په‌ڕی شانازیه‌وه ده‌ڵێم کوردێکی 100 % ناشیونالیستم،له نووکی په‌نجه‌مه‌وه تا ته‌واوی ده‌ماره‌کانی له‌شم کوردستانیم و وڵات و خاکی خۆم خۆش ده‌وێ و خه‌باتی بۆ ده‌که‌م تا ئاخری دڵۆپی خۆێنم،له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر منیش وڵاتم وه‌ک وڵاتانی دیکه ئازاد بایه‌و داگیر نه‌کرابایه ئه‌وه‌نده‌م خۆش نه‌ویستایه که ئیستا هه‌یه ، کام خه‌ڵک ونه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه هه‌یه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یی کورد وڵاتی داگیرکرابێت وله ئێمه زیاتر نه‌ته‌وه‌یی و ناشیونالیست تر نه‌بووبێت، با نموونه‌ی هه‌ر زیندووی ئیستا به چاوی خۆمان ببینین ئه‌ویش فه‌له‌ستینه ،که ڕۆژانه چه‌ندین که‌سیان خۆێنی خۆێان ده‌ڕێژن له پێناو وڵاته‌که‌یان،
وتوێژ له‌گه‌ڵ کاک عارف باوه‌جانی . سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
له لایان سه‌یران ب ، سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی دیمانه . www.dimane.com
به بۆنه‌ی یه‌ک ساڵ به سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه.
1ـ به‌ڕێز کاک عارف : پێم خۆشه سه‌ره‌تایی گفتوگۆکه‌مان به‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین ، چ ڕووداوێک هانده‌ر بوو که بڕیاری دامه‌زرانى پارتى سه‌ربه‌ستیى کوردستان بده‌ن.?
وڵام : له هه‌زاره‌ی سێیه‌م دا گه‌لێک ڕووداوی گرنگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان ڕوویدا،که کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌و ڕووداو ئاڵۆ گۆڕانه بیری نه‌ته‌وه‌یی زیاتر به هێز تر ده‌کرد، کورد له‌م کاتانه زیاتر هه‌ستی به بێ ده‌وڵه‌تی و جێماوی ده‌کرد، من و هاوبیرانی دیکه‌م له هیندێک له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و هه‌روه‌ها له ناو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ساڵی 2003 وه بیرمان له‌وه ده‌کرده‌وه که پێویسته پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک بهێنرێت،بتوانرێت به شه‌فافیه‌ته‌وه بیری سه‌ربه‌خۆی خوازی له نێۆ کوردستاندا بڵاو بکاته‌وه،
گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت پاش ڕوخانی ڕێژیمی به‌عس و هیندێک گۆڕانکاری دیکه له جوڵانه‌وه‌ی کوردستان، ده‌نگدانه‌وه‌ی کێشه‌کانی کورد له ڕوانگه‌ی جیهانه‌وه به به‌رگێکی دیکه‌وه ئه‌مانه هه‌موو هانده‌ر بوون که پێک هێنانی ئه‌و پارته پێویسته دوا نه‌خرێت.
پاشان به مه‌به‌ستی هێندێک نۆێخوازی له ناو جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌شداری چینی نۆی و بیری نۆی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئامانجێکی دیکه‌ی دامه‌زراندنی پارتیمان بوو، هه‌روه‌ها بۆ زیاترخزمه‌ت کردن به مه‌سه‌له‌ی جۆگرافیایی کوردستان و په‌نابه‌ران ومه‌سه‌له‌ن ژنان و زۆر کێشه‌ی دیکه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان دامه‌زراوه.
2ـ زۆر شایعه له‌وه ده‌که‌ن که گوایا ئه‌مریکا هانده‌ر بووه بۆ دامه‌زرانى پارتى سه‌ربه‌ستیى و هیندێک پارتی دیکه‌ی نۆێ بۆ گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران.
وڵام : ده‌توانم سه‌رتا ئه‌وه بڵێم که به‌شێکی زۆر له جوڵانه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه له نیوسه‌دا پێشه‌وه تا ئیستاشی له گه‌ڵ بێت به بیرۆکه‌ی کۆمۆنیستی و چه‌پی گۆش کراوه، له دروست بوونی پارتێکی نه‌ته‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆی خواز مه‌ترسیان هه‌یه،
ده‌شزانن ئه‌و بیره نه‌ته‌وه‌یه خه‌ڵکی زۆری به شۆێندا ده‌که‌وێت،به تایبه‌ت کۆمونیسته کورده‌کان زۆر جار ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه، که کورد نابێت نه‌ته‌وه‌یی بێت،نه‌ته‌وه‌یی بوون یا ناشیونالیست بوون خه‌تایه و تاوانه. من نازانم ناشیونالیستی ئه‌وان به چی ده‌زانن، من لێره‌دا به‌و په‌ڕی شانازیه‌وه ده‌ڵێم کوردێکی 100 % ناشیونالیستم،له نووکی په‌نجه‌مه‌وه تا ته‌واوت ده‌ماره‌کانی له‌شم کوردستانیم و وڵات و خاکی خۆم خۆش ده‌وێ و خه‌باتی بۆ ده‌که‌م تا ئاخری دڵۆپی خۆێنم،له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر منیش وڵاتم وه‌ک وڵاتانی دیکه ئازاد بایه‌و داگیر نه‌کرابایه ئه‌وه‌نده‌م خۆش نه‌ویستایه که ئیستا هه‌یه ، کام خه‌ڵک ونه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه هه‌یه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یی کورد وڵاتی داگیرکرابێت وله ئێمه زیاتر نه‌ته‌وه‌یی و ناشیونالیست تر نه‌بووبێت، با نموونه‌ی هه‌ر زیندووی ئیستا به چاوی خۆمان ببینین ئه‌ویش فه‌له‌ستینه ،که ڕۆژانه چه‌ندین که‌سیان خۆێنی خۆێان ده‌ڕێژن له پێناو وڵاته‌که‌یان،
دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هیچ پێوه‌ندییه‌کی به‌ئه‌مریکا وهیچ وڵاتێکی دیکه‌ی جیهانه‌وه نییه،ئه‌و مه‌سه‌له یه به داخه‌وه بێجگه له پڕوپاگه‌نده‌ی دوژمنانی گه‌لی کورد،زۆر جاریش ده‌که‌وێته به‌ر گۆێمان که هیندێک که‌س ولایه‌نی کوردی ئه‌و زه هنه‌یان له سه‌رئێمه دا هه‌یه،ئێمه تائیستا داوای هاوکاری ماڵیمان له ئه‌مریکا و هیچ وڵاتێکی دیکه نه‌کردوه‌و ناشمانه‌وێ هیچ وڵاتێک به مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی هاوکاریمان بکات،یا به زه‌بری پاره‌ی خۆیان بمان که‌ن به ئاڵه‌تی ده‌ستیان و هه‌رکات کاریان پێمان نه‌ما بمان تۆێنه‌وه،
3. ده‌کرێت بزانین کێ هاوکاریتان ده‌کات یا پشت به کێ ده‌به‌ستن ?
وه‌ک ئه‌رزم کردی ئێمه تا ئیستا داوای هاوکاریمان له هیچ وڵات و لایه‌نێکی غه‌یره کوردی نه‌کردوه،ئێمه ته‌نیا پشت به هاوکاری خه‌ڵکی خۆمان ده‌به‌ستینی و هیواداریشین به‌رده‌وام هاوکاریمان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر خزمه‌تی ئه‌و بیره نه‌ته‌وه‌یه‌مان به باشی بکه‌ین، ئێمه به شانازییه‌وه داوای هاوکاری له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین، چوون خۆمان به خزمه‌تکاری ئه‌و خه‌ڵکه ده‌زانین، نامانه‌وێ به ناوی خزمه‌ت به کوردستانه‌وه تووشی چه‌ندین هه‌ڵه‌ی مێژووی ببینه‌وه،که زۆر لایه‌نی پێش ئێمه تووشی بوون،
زۆر ئه‌زموونی مێژووی ئه‌وه‌نده هۆشیاری کردوینه‌ته‌وه که به ژیرانه‌وه پێوه‌ندی به وڵاتانی دیکه‌وه بگرین، هه‌ر وڵات ولایه‌نێکیش بیه‌وێ هاوکاریمان بکات،به‌ڵام شه‌رت ومه‌رجی وامان بۆ دانه‌نێت که زه‌ربه له جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد بدات ئیمه سوپاسیان ده‌که‌ین وهاوکاریان لێ وه‌رده‌گرین.
4. ئایا ئێوه هیچ پێوه‌ندییه‌کتان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا دا هه‌یه .
وه‌ڵام: به‌ڵێ ئێمه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو زۆر وڵاتی دیکه‌شدا هه‌یه، به‌ڵام پێوه‌ندیه‌که له ئاستێکی زۆر به‌رزدا نییه،دیاره ئه‌مریکا بۆ خۆی خوازیاری ئه‌وه نییه که پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌م سه‌رده‌مه‌دا له ئاستێکی زۆر به‌رزدا بێت. به‌ڵام ئه‌وان ئێمه وه‌ک پارتێکی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی ده‌ناسن و چه‌ندین جار دیدار و چاوپێکه‌وتن له نێوانماندا هه‌بووه، ئه‌وان بیر‌و بۆچوونی ئێمه‌یان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها له سه‌ر پرۆسه‌ی ڕزگار بوونی گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران پێشنیاری خۆمان پێداون،له داهاتووشدا زۆر کاری دیکه‌مان ده‌بێت به هاوکاری پارته‌کانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران وه‌ک عه‌ره‌بی ئه‌حواز و به‌لوج و تورکمه‌ن سه‌حرایی و ئازه‌ری.
5ــ هه‌ڵویستى حیزبه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌مه‌ڕ دامه‌زرانى پارتى سه‌ربه‌ستیى چ بوو?
وڵام : ئه‌و حیزبانه‌ی که کوردستانین و باوه‌ڕیان به مافه‌کانی کوردستان هه‌یه و هه‌ریه‌که‌و به شێوه‌یه‌ک خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن ئێمه به دۆستی خۆمانیان ده‌زانین، هه‌روه‌ها ئێمه له‌یه‌که‌م ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی پارتیماندا ڕامان گه‌یاندووه، پسک بۆ دژایه‌تی کردنی لایه‌نه کوردییه‌کان دانا مه‌زرێت و حازر نین هیچ کاتی خۆمان بۆ دژایه‌تی کردنی هیچ پارتێکی کوردی دابین بکه‌ین،یا ئێمه له هیچ پارتێکی دیکه‌ی کوردی جیا نه‌بووینه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت تا ئیستا به خۆشی یه‌وه هیچ هه‌ڵویستێکی خرابمان لێ به‌دی نه‌کردوون،من له‌و سه‌ردانه‌ی خۆمدا بۆ باشووری کوردستان، توانیم سه‌ردانی چه‌ندین پارت و لایه‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک حیزبی دێمۆکرات، کۆمه‌ڵه ی زه‌حمه‌تکێشان وشۆڕشگێڕانی کوردستان،یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان،سازمانی خه‌بات،هه‌روه‌هادیدار و چاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتێکی باشووری کوردستان هه‌بووه،له نزیکه‌وه گۆێم له بیر‌و بۆچوونیان بووه،زۆربه‌شیان به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی پیرۆزباییان لێکردوین وگرنگیان به پێوه‌ندی ودۆستایه‌تی دوولایه‌نه داوه،هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشدا توانیومانه له گه‌ڵ چه‌ندین پارت ولایه‌نی دیکه‌ی کوردی‌دا دیدار وچاوپێکه‌وتنمان هه‌بێت، له‌کۆنفرانسی که‌ی ئین سی له واشنگتۆن له نه‌ورۆزی رابوردودا پیکه‌وه له‌گه‌ڵ چوار حیزبی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک حیزبی دیمـۆکرات، هه‌ردوو به‌شی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی شۆڕشگێران له‌سه‌ر یه‌ک مێزی هابه‌ش مێزگردێکمان پێک هێنا، ئه‌وانه هه‌موو نموونه‌ی ئه‌وه‌ن که‌وا ده‌سه‌لمێنن لایه‌نه کوردیه‌کان هه‌ڵویستی خرابیان له‌سه‌رمان نییه، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دژایه‌تی کردین هیچ لایه‌نێکی کوردی نین،تا ئه‌و په‌ڕێ توانایی خۆشمان‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ناکۆکی نه‌که‌وێته نێوان ئێمه و هیچ لایه‌نێکی دیکه،دیاره جیاوازی بؤچوون و خه‌باتمان بێگومان هه‌یه،به‌و هیوایه جیاوازیه‌کان هه‌ر به شێوه‌ی دیالۆگ بێت.
7. بۆ چوونتان له‌سه‌ر له‌ت بوونی حیزبی دیمۆکرات چی یه ?
ئێمه زۆر به داخین بۆ ئه‌و کاره‌ساته که جارێکی دیکه له مێژووی حیزبی دێمۆکرات‌دا ڕوویدا،
به خه‌سارێکی گه‌وره‌ی ده‌زانین له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی حیزب‌دا پیوه‌ندیمان هه‌یه، له ئاهه‌نگ و بۆنه تایبه‌تییه‌کانی هه‌ردوو لایه‌ندا به‌شداریمان کردوه، ئێمه ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێین که هیوادارین ئه‌وان بتوانن هه‌روا له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه کێشه‌کانی خۆیان حه‌ل بکه‌ن، کار نه‌گاته ڕاده‌یه‌ک که به‌رامبه‌ری یه‌کتر تووند و تیژی بکه‌ن و خه‌ڵکی کوردستان بێزار بکه‌ن، له‌م ڕۆژانه‌دا له ڕۆژانامه‌یه‌کی کوردی وتارێکم خۆێنده‌وه که باسی ئه‌وه‌ی کردبوو، له مێژووی ته‌واوی کوردستاندا یه‌که‌م جاره که حیزبێکی کوردی جیابوونه‌وه‌ی تێدا ڕوو بدات وبه‌ڵام له نزیکی یه‌که‌وه کار بکه‌ن، به بێ هیچ ڕووداوێکی دڵته‌زێن، هیوادارم ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئه‌وان ببێته ئه‌زموونێکی مێژووی بۆ هه‌موو پارته کوردستانییه‌کان.
8- ئێوه چون ده‌توانن سه‌ربه‌خۆیى کوردستان به ده‌ست بێنن?
وڵام : له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه سه‌ربه‌خۆیی پرۆژه‌یه‌کی درێژ خاینه که ده‌بوو له مێژ ساڵ پێشه‌وه کارمان بۆ بکردایه، به‌ڵام ئیستاش هه‌ر دێر نابێت که له‌سه‌ری کار بکه‌ین،سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان هه‌رگیز به یه‌ک پارتی کوردی به ته‌نیا دابین ناکرێت،مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئێمه ئه‌وه‌یه که له کوردستاندا کاربکه‌ین بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی له نێوخه‌ڵکدا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌مان ئاماده‌ی باشی بۆی هه‌بێت،خه‌ڵکی کوردستان له هه‌ر قوژبنێکی ئه‌م جیهانه بن هزری کوردایه‌تیان تێدایه، به‌ڵام هزری سه‌ربه‌خۆیی خوازی وه‌ک پێویست کاری بۆنه‌کراوه،مێژوو نووسانی ناشیونالیستی فارسی له درێژه‌ی مێژووی حوکمداری خۆیاندا هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه به گۆیی خه‌ڵکدا بخۆێنن که کورد دێرینترین نه‌ته‌وه‌ی ئێرانه،ده‌کرێ بڵێم به داخه‌وه زۆربه‌ی لایه‌نه کوردی یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت دوای ڕوخانی ڕێژیمی پاشایه‌تی وهاتنه سه‌رکاری رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران وئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت هه‌ر کورد به نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئێرانی ده‌زانن،که‌وابوو پیویسته لایه‌نێکی کوردیش دامه‌زرێت بۆ پووجه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه ناڕاسته‌ی نووسه‌رانی ناشیونالیستی فارسی و دروست کردنی باوه‌ڕی ته‌واو له نێۆ هزری خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
9ــ بڕیاری 1737 نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سه‌ر ئێران چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ? ئێوه له‌و بواره‌دا چی ده‌ڵێن.
وڵام : ئێمه ئه‌و بڕیاره به بڕیارێکی زۆر دروستی ده‌زانین، به نه‌زه‌ری ئێمه ده‌بوو ئه‌و بڕیاره له مێژ ساڵ بوایه له سه‌ر ئێران بدریایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه جێگای داخه که ئه‌و سزایه ته‌نیا به بیانووی تواندنه‌وه‌ی ئۆرانۆێم و به‌رگری له چه‌کی مه‌ترسی دار و کۆمه‌ڵ کوژی به سه‌ر ئێران دا دراوه، ئێمه ده‌ڵێن ئێران ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی چه‌که‌که‌ی زۆر وا گه‌وره کردوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کانی دیکه‌ی له پێش چاوی جیهان ون بکات،نابێت له مه‌سه‌له ناوه‌کیه‌کانی دیکه‌ی له یاد بکرێت، ده‌نا ئێران له بواره‌کانی پێشێڵکاری مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ستی ئێران گه‌وره‌ترین تاوانی ئه‌نجام داوه، ده‌توانم بڵێم ئێران گه‌وره‌ترین کۆسپی سه‌ر ڕیگای دیمۆکراتی وئازادییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بوو زیاتر له‌و بواره‌دا سزا بدرایه، ئێمه‌ش ده‌ڵێن ئێران یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که چه‌کی مه‌ترسی داری به‌رده‌وام هه‌بووه، هه‌روه‌ها به هه‌موو شێوه‌یک پشتگیری له تروریستان ده‌کات له ڕێگه‌ی چه‌ک و پاره‌دا.
ئێمه له سه‌ر ئه‌و بڕیاره به‌یاننامه‌ی تایبه‌تمان بڵاو کرده‌وه، هه‌ر خۆێنه‌رێک بیه‌وێ ده‌توانێ له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه ده‌توانێ بیخۆێنێته‌وه‌و له بۆچوونی ئێمه زیاتر ئاگادار بێت.
10 - وا سێ حه‌فته‌تان ماوه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ساڵێک به سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا، له‌و بواره‌دا چ وته‌یه‌کتان هه‌یه?
وڵام : له‌یه‌که‌م حه‌فته‌ی دامه‌زراندنی پارتییه‌وه وێرای پێشوازیه‌کی زۆری که‌سانی نه‌ته‌وه‌یی .که‌سانی دیکه‌ش هه‌بوون که پڕ وپاگه‌نده‌یان بڵاو ده‌کرده‌وه که گوایا ئه‌م پارته ناتوانێ چه‌ند مانگێکیش ته‌مه‌نی هه‌بێت، پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به خۆشیه‌وه وا به‌ره‌و یادی یه‌ک ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌چین، له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک ساڵه‌دا گه‌لێک کاری زۆر گرنگ و به‌رچاومان کردوه، که بۆ خۆمان چاوه‌ڕی نه‌بووین که له‌و ماوه کورته‌دا وبه بێ بوونی هیندیک ئیمکانات بگه‌ینه ئه‌و ئاستانه‌وه،به‌ڵام مادام بیروباوه‌ڕه‌که زیاتر هانمان ده‌دات، که پشوومان نه‌بێت به خزمه‌ت کردنی بیری سه‌ربه‌خۆیی وبۆیه به شه‌وقێکی زۆره‌وه ڕۆژانه سه‌رقاڵی پێش خستنی ئه‌م پرۆسه نه‌ته‌وه‌یه‌ین،
ئێمه له‌و ماوه کورته‌دا توانیومانه بۆ کار‌و باری پارتی و به‌شداری کردن له چه‌ندین کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسی گرنگ له‌سه‌ر چاره نووسی کوردستان سه‌ردانی چه‌نین وڵاتی جیهانی بکه‌ن، له‌گه‌ڵ په‌رمانتار و که‌سانی به‌رپرسی حیزبه‌کانی ئه‌و وڵاتانه دیدار‌و چاوپێکه‌وتنمان هه‌بێت، وه‌ک واشنگتۆن له ئه‌مریکا، تۆره‌نتو و ئۆتاوا له که‌نه‌دا، کۆڵن له ئه‌ڵمانیا،له‌نده‌ن له بریتانیا و نۆ‌رویژ سوید و دانیمارک، هه‌روه‌ها سه‌ردانی باشووری کوردستان‌مان کردووه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان دیداری دۆستانه‌مان هه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زۆر له به‌رپرسانی حکومی وه‌ک به‌رێز کاک دوکتۆره که‌مال که‌رکوکی جێگری په‌رله‌مانی کوردستان دیدارمان هه‌بووه،
له ده‌یان ڕۆژنامه‌ی کوردستانی و بێگانی وتوێژ و ڕێپۆرتاژ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی پسک بڵاو کراوه‌ته‌وه،
بۆ ئاینده‌شمان گه‌لێک پلانی دیکه‌ی گرنگمان به ده‌سته‌وه‌یه ،که له داهاتوودا خه‌ڵکی کوردستانی لێ ئاگادار ده‌کرێته‌وه.
ده توانم ئه‌وه‌ش به خۆێنه‌رانی به‌ریزی ئه‌م وتووێژه بڵێم که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بیرێکه بۆ خه‌ڵکی کوردستان دامزراوه، ئه‌گه‌ر ته‌واوی دامه‌زرێنه‌رانی له به‌ین بچن و نه‌مێنن به‌ڵام بیرکه هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌مێنێ و هه‌رگیز ڕیشه‌که‌ن ناکرێت.
11ــ کاک عارف له ڕۆژه‌کانی 26 و 28 مانگی 9ی ساڵی 2006 ، باس له دروست بوونی به‌ره‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران بۆ دیاری کردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی کرا ? و پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش له‌و به‌ردا به‌شداره. ده‌کرێت له‌و بواره‌دا ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌ن ?
وڵام : به‌ڵی به خۆشیه‌وه ئیستا بێجگه له کوردستان، خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی له نێو گه‌لانی دیکه به‌رده‌وامه،هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ڵێم به خۆشیه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆسپه ناوخۆیه‌کانی داهاتووی نێۆ ئێران له‌سه‌ر کورد که‌م بووه‌ته‌وه،ئه‌گه‌ر کورد به ته‌نیا داوای سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی بکردایه زۆر دژوار ده‌بوو.
دیاره پارته‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وانه له مێژه سه‌رقاڵی دروست کردنی به‌ره‌یه‌کن که بتوانن ده‌نگی هه‌ر 5 نه‌ته‌وه‌که له‌و به‌ره‌دا به گۆیی جیهان بگه‌یه‌نه‌نن، له دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه له نیوان ئه‌و نه‌ته‌وانه له وڵاتانی سوید و دانیمارک وبریتانیا وئه‌ڵمانیا،له مانگی سه‌پته‌مبه‌ری ئه‌م ساڵدا،له هه‌ردوشاری تۆره‌نتۆ وئۆتاوا له نێۆ په‌رله‌مانی که‌نه‌دا کۆنفرانسی دروست کردنی ئه‌وبه‌ره‌یه پێکهات. ئه‌م کۆنفرانسه له لایه‌ن ( ناوه‌ندی ئه‌حوازی که‌نه‌دی مافی مرۆڤ) به‌ڕێوه چوو. ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایان ئه‌و ناوه‌نده‌وه ئاگادارکراینه‌وه، که ئه‌وان ئاماده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه له که‌ندا له ڕۆژه‌کانی 26و 28 سه پته‌مبه‌ر2کۆ بوونه‌وه‌ی جیاواز پێک بێنن .یه‌ک له‌سه‌ر دروست کردنی به‌ره ی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ستی ئێران، ئه‌وی دیکه‌ش له ناو بینایی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا،ئێمه‌ش ئاماده‌ی خۆمان بۆ به‌شداری له هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌که ده‌ربڕی.
ئاکامی کۆبوونه‌وه‌کان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بووه..کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م 26. سه‌پته‌مبه‌ر،له ڕۆژی 26 ی سه‌بته‌مبه‌ر به‌رامبه‌ربه 4 ی ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی له شاری تۆره‌نتۆ له که‌نه‌دا،کۆبوونه‌وه له نێوان پارت و لایه‌نه کانی سه‌ربه‌خۆخوازی گه‌لا نی بنده‌ستی ئێران پێک هات،که ئه‌م پارت ولایانانه‌ی تێدا به‌شدار بوو. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان،به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی نه‌ته وه‌یی عه‌ره‌بی ئه‌حواز،کۆنگره‌ی جیهانی دیمۆکراتی ئازه‌ربایجانی باشوور، جوڵا نه‌وه‌ی هۆشیاری گه‌لی ئازه‌ربایجانی باشوور (کامۆح)،پارتی سه‌ربه‌خۆیی ئازه‌ر بایجانی باشوور.پارتی خه‌ڵکی به‌لوجستان،کانوونی سیاسی وفه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی تورکمه‌ن،جوڵانه‌وه‌ی تورکمه‌نستان،به‌ره‌ی عه‌ره‌بی ئازادی به‌خشی ئه‌حواز، ئه‌نیستۆی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجانی.
له و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له سه‌ر2 خاڵی گرنگ باس کرا،که پێشتر پارت ولایه‌نه‌کانی لێ ئاگادار کرابووه.خاڵی یه‌که‌م مه‌سه‌له‌ی چالاک کردنی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ستی ئێران،که پێشتر له وڵاتانی بریتانیا‌و سوید و دانیمارک و ئه‌ڵمانیا چه‌ند جار کۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر گیرابوو.له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به کۆی ده‌نگی زۆر ینه‌ی به‌شداربووان، ناوی به‌ره نرا به ( به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی بن ده‌ست بۆ دیاری کردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی ( ئێران) دیاره زۆر خاڵی دیکه‌ی ڕێکه‌وتن له سه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه ماوه که ڕاگیراوه بۆکۆبوو نه‌وه‌ی ئاینده‌ی نێوانمان، خاڵی دووه‌م پێداچوونه‌وه‌ی پێناسه وبڕیارنامه‌ی به‌ره و زیاد کردنی چه‌ند خاڵێکی گرنگ له‌و بڕیار نامه‌یه که شایانی وتنه زۆربه‌ی ئه‌وخاڵانه له لایان نۆێنه‌رانی هه‌ردوو پارتی کوردی به‌شداره‌وه پێشنیار کرابوون،له پاش پێداچوونه‌وه‌ی گشتی خاڵه‌کان وبه واژۆی هه‌موو لایه‌نه کانی به‌شدار،بڕیار دراکه‌له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 28 ی سه‌پته‌مبه‌ری لایه‌نه‌کان بدرێت به په‌رله مانی که‌نه‌دا.
کۆوونه‌وه‌ی دووه‌م له 28 ی سه‌پته‌مبه‌ری پارت ولایه‌نه‌کانی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران له په‌رله‌مانی که‌نه‌دا. له ڕۆژی 28 ی سه‌بته‌مبه‌ر به‌رامبه‌ر به 6ی ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی له شاری ئۆتاوا له نێۆ بینایی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا به‌به‌شداری چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێک وکاناڵ ڕاگه‌یاندنێکی که‌نه‌دی، کۆنفرانس له نێوان پات ولایه‌نه‌کانی سه‌ربه‌خۆخوازی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران پێک هات.له نێۆ په‌رله‌ماندا بانگێشه‌ی لایه‌نه‌کان کرا که به نۆره وتاره‌کانیان بخۆێنه‌وه،ئێمه‌ش وه‌ک ووته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له نۆره‌ی خۆمدا وتارمان پێشکه‌شی به‌شدار بووان کرد،له‌و وتاره‌دا تیشکمان خسته سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی کوردستان وڕۆڵی ئاشتیواخوازی گه‌لی کوردله گشت به‌شه داگیرکرا دوه‌کانیدا، پاشان ئاماژه‌مان به‌جۆگرافیایی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد،هه‌روه‌ها باسی زه‌روره‌ته‌کانی سه‌ربه‌خۆی بۆگه‌لی کوردوگه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ست هێنایه گۆڕێ،له درێژه‌ی وتاره‌که‌مدا وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان داوامان کرد له وڵاتی که‌نه‌دا که یه‌کێکه له وڵاته گرنگه‌کانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانه،که‌له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه داوابکه‌ن له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانی که له‌پاش ڕووخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رپه ره ستی له ڕێفراندۆمێکی گشتی بکه‌ن له کوردستان وباقی گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان ڕوون بێته‌وه که گه‌لی کورد‌و گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستیش سه‌ربه‌خۆییان به ئاره‌زووی خه‌ڵکه‌که‌یان هه‌ڵبژاردووه‌و به تاکه ڕێگای چاره‌سه‌ری ده‌زانن.
ئه‌وی که جێگای خۆشحاڵی بوو،له‌و 2 کۆنفرانسه‌دا ئێمه واته پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ک 2 پارتی کوردی له‌وێ به‌شدار بووین،که به‌ڕیز کاک ئه‌میری قازی ته‌شریفی له‌وێ بوو، ئێمه پێکه‌وه هاوبیری ته‌واو له نێوانماندا بوو،له زۆر مه‌سه‌له‌ی جۆگرافیایی کوردستان که ده‌هاته گۆڕێ هاوبیر بووین پێکه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زاییمان ده‌رده‌بڕی و وڵامی به‌رامبه‌ره‌که‌مان ده‌دایه‌وه، به خۆشی یه‌وه هیچ شتێکی وا نه‌بووه که بیره‌کانمان له‌و بواره‌دا یه‌ک نه‌بێت،هه‌ردوای پێشکه‌ش کردنی سه‌رجه‌می وتاری لایه نه‌کان، نۆێنه‌ری په‌رله‌مانی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا به‌ڕێز( ئه‌لغابارا) به ناوی په‌رله‌مانی که‌نه‌داوه وتاری خۆی پێشکه‌ش کرد، له قسه‌کانی دا به‌ڵێنی به به‌شدار بووان دا که سه‌رجه‌م داخواز ییه‌کان وبڕێارنامه‌که‌ش بباته نێۆ په‌رله‌مانی که‌نه‌داوه‌و باسی له‌سه‌ر بکه‌ن، هه‌روه‌ها له به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌ماندا 5 که‌س وه‌ک نؤینه‌ری هه‌ر 5 نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ستی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رێز ئه‌لغابارا بڕیار نامه‌ی په‌سه‌ند کراوی ڕۆژی 26 ی سه‌پته‌مبه‌ر و سه‌رجه‌م وتاری پێشکه‌ش کراوی لایه‌نه‌کانیان گه‌یانده ده‌ستی که‌سانی به‌رپرس له په‌رله‌مانی که‌نه‌دا. پاشان به ماڵ ئاوای کردن لایه‌نه کان له یه‌کتری ساڵۆنی په‌رله‌مانی که‌نه‌دایان به جێ هێشت،
له ڕێگه‌ی ئه‌م وتووێژه‌وه‌شه‌وه به پێویستی ده‌زانم بانگه‌شه‌ی سه‌رجه‌می پارته‌کان و ڕۆشنبیران وکه‌سانی نیشتمان په‌روه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین، که هه‌رچی خێراتره هه‌نگاوهه‌ڵگرن بۆ پێک هێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،هه‌روه‌ک ده‌بینین ئاڵۆگۆڕه‌کانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر به‌خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بن وبه‌ڵام به داخه‌وه رێکه‌وتنی ئێمه‌ی کورد له نێۆ خۆماندا به ساڵان کۆتایی نایه‌ت. ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌ک له پارت ولایه‌نی هه‌موو چین وتۆێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک بێت. مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ره ووته بێژی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه له ڕوانگه‌ی دونیای ده‌ره‌وه و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێرانیشه‌وه. بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو ده‌توانێ وه‌زنێکی گه‌وره‌ی کورد پێشان بدات به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی کوردستان و زلهێزانی جیهانی . بوونی به‌ره‌که‌یه‌ک : ده‌توانێ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ و تایفه گه‌ری بپارێزێ، به‌ره ڕێگر ده‌بێت له یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نێکی کوردی. به‌ره ده‌توانێ له‌هه‌رکاتێکدا ئاڵ وگۆڕێک له ئێران ڕووبدات وڕێژیمی ئێران بڕو خێت،وه‌ک حکومه‌تێک ئه‌رکی کاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه ببات جارێکی دیکه ده‌یڵێنه‌وه که زۆر پیویسته که پارت ولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پێش ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران، له نێۆ به‌ره‌یه‌ک یا کۆنگره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا به چه‌ندین پروتوکۆڵ و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوه‌چه‌کانی کوردستان له پاش ڕووخانی ڕێژیم خۆیان ئاماده بکه‌ن.
12. ئایا هه‌ر ئه‌و 2 پارته کوردستانیه له‌و به‌ره‌دا به‌شدار ده‌بن ? پارته‌کانی دیکه‌ی کوردستانی به نیاز نین به‌شداری بکه‌ن?
وڵام : به خۆشیه‌وه چه‌ندین پارتی دیکه‌ی کوردستانی پێوه ندیان به منه‌وه کردوه، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر به‌شداری کردنیان له‌و به‌رده‌ا له نێۆ خۆیاندا ڕاوێژ بکه‌ن، دیاره سه‌ره‌تایی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و به‌ره‌دا زۆر لایه‌نی کوردی وای نه‌ده‌بینی که ئه‌و به‌ره ده‌توانێ به‌ره‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران بێت، به‌ڵام زۆری ڕاده‌ی به‌شدار بووانی نێۆ به‌ره وچالاکیه‌کانیان ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌مه به‌ره‌یه له ئاینده‌دا به‌ره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو تر ده‌بێت، گه‌لێک پرۆژه‌ی گرنگ هه‌یه له داهاتوودا له لایان به‌ره‌وه کاری بۆ ده‌کرێت.
13. کاک عارف باس له‌وه ده‌که‌ن، که له کۆبوونه‌وه‌ی ئۆتاوای نێۆ په‌رله‌مانی که‌ندا له لایه‌ن که‌سێکی ئازه‌رییه‌وه ته‌وهین به کورد کراوه‌و ئێوه‌ش زۆر به تووندی به گژی‌دا جوونه‌ته‌وه ئایا ئه‌م قسه‌یه تا چه‌نده راسته ??
وڵام : ئه‌و مه‌سه‌له یه به‌م شێوه‌یه بوو که له کۆبوونه‌وه‌ی 26 ی سه‌بته‌مبه‌ر له‌سه‌ر پێشنیاری حیزبه‌کانی عه‌ره‌بی و به‌لوجی و تورکمه‌ن سه‌حرای داوا کرا که هیچ کام له لایه‌نه کوردییه‌کان وئازه‌رییه‌کان باسی مه‌سه‌له‌ی ئورمییه نه‌که‌ن، چوون کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا باسێکی تابه‌تی به خۆی هه‌یه،ئه‌ویش باسی ئاینده‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران وداوای پشتیوانی کردنی وڵاتی که‌نه‌دا بکه‌ین بۆ گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران،به‌ڵام یه‌کێک له‌وان ئه‌وبه‌ڵێنیه ی که به کۆنوومه‌وه‌ی 26 ی سه‌پته‌مبه‌ریان دابوو شکاند‌و باسی ئورمییان کرد، حه‌تا باسی ئه‌وه‌یان کرد که کورد ده‌یه‌وێ به زۆر لێیان بسێنێ. ئیدی منیش له نۆره‌ی خۆمدا که باسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانم به گشتی کرد، باسی پارێزگاکانی کوردستانم کرد وناوی ئورمیه‌م له یه‌که‌م پارێزگا هێنا،ئه‌وانیش به تێکڕا ده‌نگی ناڕه‌زایان به‌رز کرده‌وه،له حاڵێکدا په‌رلامنتاران و کامیرا و ڕاگه‌یاندنه‌کانی که‌نه‌دی به‌شدار بوون، منیش پێم وتن که ئێوه هاتوون قسه‌ی خۆتان کردوو ئێمه‌ش هیچمان هیچ هه‌ڵ نه‌چووین ،سه‌رجه‌م به‌شدار بووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه حه‌قیان به ئێمه دا. پاشان سه‌رۆکی پارتی ئیستقلالی ئازه‌ربایجان نۆره‌ی هات قسه‌ی خۆی بکات، له سه‌ره‌تایی قسه‌کانی دا ده‌ستی کرد، به ته‌وهین کردن به سه‌رۆک ئاپۆ و پێکاکاو پژاک و به تروریستی ناوبردن، منیش هه‌رگیز ئیجازه به هیچ حیزبێکی غه‌یره کوردی ناده‌م لای من ته‌وهین به هیچ لایه‌نێکی کوردستانی بکات، ئه‌گه‌ر بیره‌کانیشمان زۆر له یه‌ک دوور بن، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه من زۆر به تووندی لێی وه‌ده‌ر په‌ڕیم و قسه‌کانم پێ بڕی و به ده‌نگی به‌رز پێم ڕاگه‌یاند ئه‌وه ئه‌تا تورکه تروریسته ئه‌وه ئێوه‌ن په‌روه‌رده‌کراوی میتی تورکیان، کورد هه‌رگیز تروریست نه‌بووه، پاشان کاک ئه‌میری قازیش زۆر کوردانه ڕه‌خنه‌ی لێ گرتن، ئیدی هه‌موو لایه‌نه‌کان هاتنه نێوانمان و به‌شێکیش له لایه‌نه ئازه‌ریه‌کان داوای لێبوردنیان لێ‌کردین، هه‌ر ئه‌و که‌سه که ته‌وهینه‌که‌ی کرد و هاته لام و به‌ڵێنی دا که چی دیکه ئه‌و وشانه دووپات نه‌کاته‌وه.
14. ئایا جیاوازی نێوان ئه‌و به‌ره‌و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ له چی دایه ??
وڵام : پێش ئه‌وه‌ی وڵامی جیاوازییه‌کان بده‌مه‌وه، ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که پلانی ئه‌م به‌ره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بده‌ین له‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کاندا زۆر له یه‌ک نزیک بین، و بتوانین به هاوکاری یه‌کتر بڕێک کاری هاوبه‌شمان هه‌بێت،
له بواری جیاوازیدا.جیاوازیه‌کی به‌رچاو ئه‌وه‌یه که کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ ( فیدراڵی) وه‌ک خالێکی ئیجباری بۆ گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران دیاری کردوه، به‌ره‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران مافی دیاری کردنی چاره‌ی خۆ نووسی بۆ گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران دیاری کردوه ، که ده‌توانێ بگاته ئاستی سه‌ربه‌خۆیی یا له سه‌ر به‌خۆیی بۆ خوارتر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕاست بێت له نێۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ دا بێجگه له حیزبی دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه نه‌بێت که که وه‌ک 2 حیزبی گه‌وره‌ی کوردستانی تێیدا به‌شدارن،من له‌گه‌ڵ ڕیزم بۆ خه‌بات و تێکۆشانیان ئه‌و حیزبه‌کانی دیکه له نێۆ گه‌لانی خۆیاندا وه‌ک ئه‌م حیزبانه له نێۆ به‌ره‌ی گه‌لانی بن ده‌ستا هه‌ن به نفووز نین،من هیوادارم که که سه‌رجه‌م پارته‌کانی کوردستانی له‌م به‌ره‌دا که مافی چاره‌ی خۆ نووسی بۆ ئاینده‌ی گه‌لانی بن ده‌ست دیاری کردوه به‌شداری بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد به یه‌ک ده‌نگی قورسایی خۆی له‌و به‌ره‌دا هه‌بێت.
15ــ باشه کاک عارف پێتان وا نییه که هه‌ڵگرتنی شوعاری سه‌ر به‌خۆیی له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر توند بێت و زیان به جووڵانه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بگه‌یه‌نێ?
وڵام : سه‌یران خانم مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌میشه به‌وه فێر کراوین که هه‌ڵگرتنی شوعاری سه‌ربه‌خۆیی زه‌نگێکی مه‌ترسی داره، ئه‌وه‌ش وای کردوه ساڵ به ساڵ جێ ده‌مێنێن ،له وڵامی پرسیاره‌که‌دا ده‌ڵێم نه‌خێر داواکردنی مافی سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک مافێکی ڕه‌وا یه‌و بۆ ده‌بێت به تووند و خه‌ته‌رناک چاوی لێ بکرێت،ئه‌وه دوژمنانی چه‌ند ساڵه‌مانن وایان لێکردوین له به‌کار هێنانی وشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆفمان هه‌بێت، ئێمه ی کورد به سه‌دان هه زار شه‌هیدمان داوه له پێناو داوای زۆر بچووک له ئاستی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کوردا،که‌وابێت مێژووی پێێ سه‌لماندووین ئێمه به شه‌هید بوون و تۆقاندن واز له‌مافه‌کانی خۆمان ناهێنین،با دوژمنانمان له پێناو سه‌ربه‌خۆییش بڕێک هه‌ڕه‌شه وتۆقاندن به‌کار بێنن،ئه‌وان به هه‌مو شێوه خه‌باتێکی کورد ناڕازین،داوای فیدراڵی بکه‌ی هه‌ر لای ئه‌وان تاوانه که وابێت سه‌ربه‌خۆیش هه‌رهه‌مان تاوانه،زه‌مانێک کورد داوای خودموختاری ده‌کرد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 2 ڕێبه‌ری لێزانیان لێ شه‌هیدکردین،به بۆچوونی ئێمه سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه ته‌نیا ڕێگای ڕاست ودروستی ئێمه‌یه و نابێت لێی بسڵه‌وینه‌وه،ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئه‌و شوعاره ئیستا کاتی نه‌هاتووه ئه‌وا هه‌رگیز کاتی نایه‌ت، ساڵ به‌ساڵ خه‌ڵکی خۆمان به ره‌و جێ‌مان و دوا که‌وتن ده‌به‌ین،ده‌بێت ئێمه کورد بۆ خۆمان ئه‌و کاته دروست بکه‌ین،له ڕوانگه‌ی جیهانیشه‌وه بێجگه له‌و 4 وڵاته داگیرکه‌ره‌ی کوردستان نه‌بێت هیچ وڵاتێکی دیکه ناتوانێ به مافی ڕه‌وای 50 ملۆێن خه‌ڵک بڵی تاوانه،ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه باوه‌ڕیان به جاڕنامه‌و یاساکانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانه‌وه هه‌بێت.له‌وێدا بۆیان ڕوون ده‌بێته‌وه که گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، بۆ ئه‌و کاره‌ش پێویسته کورد خاوه‌نی دیپلۆماتێکی کارامه‌و به‌ریه‌کی یه‌کگرتوویه‌ک ده‌نگ بێت،بتوانێ ئه‌و داوایه بگه‌یه‌نێته گۆی جیهانه‌وه.
هه‌روه‌ک باسم کرد ،که ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵییه که پارته سیاسیه‌کانی گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێرانیش وه‌ک ئێمه داوای سه‌ربه‌خۆی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن ، ئه‌مه‌ش پێم وایه کار ئاسانیه‌کی زۆر باشه بۆ ئێمه‌ی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ست، که بتوانین پشتیوانی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆکه‌ینه‌وه.
16- ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێران بکرێت به ئێرانێکی دیمۆکرات و ماف و ئازادیه‌کانی کوردی تێدا به دی بکرێت ئێوه هه‌ر داوای جیابوونه‌وه‌ى کوردستان ده‌که‌ى?
وڵام : با ئه‌وه‌ت پێ بڵێم که ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریاش هه‌رگیز نابنه ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئێمه خه‌وی پێوه ده‌بینین، چون ئیستاش که له هه‌زاره‌ی سێیه‌مداین هێشتا شه‌ڕی شیعه‌و سوونی تێدا ده‌کرێت ئیتر دیموکراتی و ئازادی کوجا مه‌رحه‌با له‌و وڵاتانه، پاشان ئێمه پێمان وانیه خه‌ڵکی وڵاتێک بین که ناوی ئێرانه ئیدی خه‌یرو به‌زه‌یی فارسێک کوا ده‌توانێ ماف و ئازادی یه‌کانی منی هه‌بێت، ماف وئازادی لای ئێمه مانای ڕزگار بوونی کوردستانه پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی و دیمۆکراتییه بۆ کوردستان، ده‌نا مافی کورد ئه‌وه نیه که ئاینده‌ی ئێران فارسێکی دیکه بێته سه‌ر حوکم، وه‌ک خێرمان پێ بکات بڵێ با کورد له ته‌نیشت زمانی فارسی به زمانی کوردیش بخۆێنی ویا نۆێنه‌ری له تاران هه‌بێت،خۆ ئیستاش بۆ دیکۆر نۆێنه‌رمان له تاران زۆره،به‌ڵام له قسه‌ی هیچیان ناکه‌ن،ئه‌و کاتیش چه‌ند نۆێنه‌رێک به ناو نۆێنه‌ری کورد ده‌جێته تاران وهه‌رچی بلێین ناتوانن ده‌نگی زۆرینه بن، به‌و شێوه سینارۆیه جارێکی دیکه داگیرمان ده‌که‌نه‌وه، داگیرکردنه‌که‌ی ئه‌م جاره‌شیان داگیرکردنێکی دیموکراتیانه ده‌بێت به‌ناوی فیدراڵی ئه‌م جاره بیرۆکه‌ی ئیرانی بوونی کورد زیاتر به‌هێز ده‌که‌نه‌وه،وه‌ک نموونه‌ی ئیستای عێراق، ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنیانه‌یان به کوردی باشوردا که چی جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانی باسی له لابردنی ئاڵای به‌عس کرد له خاکی کوردستان،حیزبه‌کانی عێراقی که جاران خۆیان به دۆستی کورد ده‌زانی پێش هه‌موو وڵاتێکی عه‌ره‌بی ده‌نگی ناڕه‌زایان به دژی ئه‌وه هه‌ڵبڕی وبۆ ده‌یان به‌ڵێن و واژۆکردنێکی خۆیان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه،ئاینده‌ی ئێرانیش هه‌رگیز ئه‌و ئاینده نابێت ئێمه‌ی کورد دڵی پێ خۆش بکه‌ین،باشتر وایه چی دیکه چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مان به‌وه نه‌به‌ستینه‌وه.
17ـ کاک عارف ، جار جار گلێیه‌ک به‌ر گۆی ده‌که‌وێت که ئێوه ته‌نیا باس له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ن، له حاڵێکدا خۆشتان به پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن ، ئه‌ی بۆ کوردستانه‌کانی دیکه ده‌ڵێن چی ?
وڵام :ئێمه له به‌رنامه‌و پرۆگرامی خۆشمان‌دا نووسیومانه خاکی کوردستان به یه‌ک خاک ده‌زانین و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌زانین،ئێمه باوه‌ڕمان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو کوردستانه،به‌ڵام له‌به‌ر هیندێک هه‌ل ومه‌رجی تایبه‌تی جیهانی و نێۆ خۆی ئێمه خه‌باته‌که‌مان تایبه‌ته به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه،به پێی هه‌ل ومه‌رجی سه‌رده‌م ده‌بێ ئێمه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌کاندا مامه‌ڵه بکه‌ین،ئه‌وا زیاد له 500 ساڵه خاکی کوردستان دابه‌ش کراوه،به بۆچوونی ئێمه باشترین ڕێگا ئه‌وه‌یه که کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌کی داگیرکراوی کوردستان بۆ خۆیان چاره‌نووسی خه‌باتی خۆیان دیاری بکه‌ن،به خۆشی یه‌وه له هه‌موو به‌شێکی کوردستان به ده‌یان پارتی سیاسی هه‌مه‌ڕه‌نگه وهه‌ڵگری هه‌موو ئایدولۆژیایه‌ک له گۆره‌پانی خه‌باتدا هه‌یه، ئیدی ئێمه به دروستی نازانین خۆمان بخه‌ینه ناو کاری به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه،ئێمه ئاواته خوازی کوردستانێکی یه‌کگرتووین،ئه‌ویش کاتێک ده‌بێت که به‌شه‌کانی داگیرکراوی کوردستان بتوانن له ژیر هه‌ر ناوێک‌دا بێت خۆیان له ژێر سته‌م و زوڵمی ئه‌و حکومه‌ته‌ی داگیری کردودن نه‌جات بده‌ن،جا ئه‌و کات ده‌توانن به ناوی وڵایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی کوردستان یا وهه‌ر به‌شه‌و له ژێر ناوی کۆنفیدراڵی له کوردستانی یه‌کگرتوودا پێکه‌وه بژین.
18ــ ئیستا هه‌ست به چی بۆشایه‌کی به‌رچاو ده‌که‌ی له نێۆ جوڵانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ?
وڵام : یه‌کێک له‌و بۆشایه به‌رچاوانه‌ی که هه‌موومان هه‌ستی پێ ده‌که‌ین نه‌بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که ئه‌ویش چه‌ند لایه‌نێک له‌هه‌وڵدان بۆ پێک هێنانی و هیوادارین به‌م زووانه ئه‌و به‌ره‌یه پێک بهێنرێت.
19ــ کاک عارف تا چ ئاستێک توانیوتانه خۆتان به خه‌ڵکی کوردستان بناسێنن ?
وڵام ، دیاره به هۆی نه‌بوونی بنکه‌و مه‌قه‌ڕمان له باشووری کوردستان ئێمه بۆ خۆمان نه‌مانویستووه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هیندێک چالاکی تایبه‌تی ده‌ست پێ بکه‌ین، به‌ڵام توانیومانه له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستان ڕێکخستنی باش پێک بێنین، به‌تایبه‌ت له نێۆ خۆێندکاران و ڕۆشنبیران و چینی لاوان‌دا،
ئه‌وه‌ش کاتێک ڕوون ده‌بێت که بڕیاری ده‌ست پێ کردنی چالاکییه‌کان بده‌ین،
20- کاک عارف دوا ووته‌تان چی یه بفه‌رموون ?
وڵام : ده‌ڵێم هیوادارم ڕۆژێک به چاوی خۆم ببینم که هه‌موو لاوانی کوردستان له ده‌وری شوعاری سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان کۆبوونه‌ته‌وه، به یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ڕه‌نگ ئاڵای کوردستان به‌رز که‌ینه‌وه.
ده‌ست خۆشانه‌ش ئاراسته‌ی به‌ڕیزتان ده‌که‌م بۆ پێک هێنانی ئه‌م وتووێژه .