کوردێکی ڕۆژهەڵات بە ئەندامی بۆردی گشتی وبەرپرسی دیسکی ئوروپا و کوردستانی، ڕێکخراوی ها

IPAOW Russia
کوردێکی ڕۆژهەڵات بە ئەندامی بۆردی گشتی وبەرپرسی دیسکی ئوروپا و کوردستانی، ڕێکخراوی ها

هاوپەیمانی هاوڵاتیانی نێودەوڵەتی(ئاڵیانس). یەکێکە لە ریکخراوەکان لە ڕۆڵی باڵوێزی ئاشتی لە جیهاندا، کە بە پڕۆژەی گرنگەوە لە ئاست نێونەتەوەییدا ڕۆڵیان هەیە. کە دا



کوردێکی ڕۆژهەڵات بە ئەندامی بۆردی گشتی وبەرپرسی دیسکی ئوروپا و کوردستانی، ڕێکخراوی هاوپەیمانی هاوڵاتیانی نێودەوڵەتی( ئاڵیانس)  هەڵبژێردرا.
 انتخبت عارف باوەجانی کعضوا فی قیادة التحالف شعوب العالم( آلیانس) و مسئول فرع الاوروبا و کوردستان.

Arif Bawecani, from Kurdistan, was elected as a board member and European leader of the Alliance of the Peoples of the World.


هاوپەیمانی هاوڵاتیانی نێودەوڵەتی(ئاڵیانس). یەکێکە لە ریکخراوەکان لە ڕۆڵی باڵوێزی ئاشتی لە جیهاندا، کە بە پڕۆژەی گرنگەوە لە ئاست نێونەتەوەییدا ڕۆڵیان هەیە. کە دامەزرێنەرانی بە بەشداری خەڵکانێکی ناسراو دیاری وەک وەزیر وبەرپرسی باڵا لە٤٢ وڵاتی گرنگی جیهان دەستی پێکردووە، و کە نموونەی وڵاتانی وەک  ئەمریکا، ئۆتریش، ئەڵمانیا، ئیسرائیل، ڕوسیا، فەرانسە، فینلاند، بەحرێن، مۆنتینیگرو چەندینی دیکە، و بەردەوام ئەندامانی لە ئاست وڵاتانی جیهان پەرە دەستێنێت.
بنکەی دەستپێکی ئەم ڕێکخراوە لە وڵاتی ڕوسیایە، بەڵام نوێنەرایەتی لە چەندین وڵاتی جیهاندا هەیە، و بەردەوامیش نوێنەرایەتی لە وڵاتان دەکاتەوە. هەر ئەم ڕێکخراوە کاری هاوبەشی لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی کارای نێودەوڵەتی هەیە. وەک ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆری دیکەش. بەشی زۆری بەرپرسانی لە کەسانی وەک سەرۆک وەزیران، وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی پێشووتری وڵاتانی زلهێزن. هەڵگری کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگی دیپڵۆماسی، زانستی، و ئابووری و ئاشتییە بۆ جیهان.
سەرۆکی گشتی و دامەزرێنەری سەرەکی بەڕێز ئەیوب کارا وەزیری پێشووری ئیسرائیلە. باڵوێزی گشتی و ڕێکخەری کاری ڕۆژانەی ئاڵیانس بەڕێز: دوکتۆر ئەڵیکساندەر شاپیرۆیە، کە دەورەیەک سەرۆکی وزەی جیهان بووە وەک نوێنەری ڕوسیا. چەندین کەسایەتی دیکەی دیاری وڵاتە جیاوازەکانی عەرەبی و ئاسیایی و ئەمریکی و ئەفریقی و خۆرهەڵاتی ناڤینی تێدایە.
لە سەر پێشنیاری سەرۆکی گشتی ڕێکخراوەکە. بەڕێز عارف باوەجانی وەک هاوسەرۆکی گشتی ڕێکخراو بەرپرسی گشتی دیسکی ئوروپا و کوردستانی ئەو ڕێکخراوە دیاریکرا.


لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرۆکی گشتیمان دەکەین، بە بۆنەی بە دەستهێنانی ئەو پۆستە گەورەو شایستەیە لە ئاست جیهاندا. ئەزموونەکانی ئەم کەسە سەلماندوویەتی کە هەموو تواناکانی لە پێناو نیشتیمانەکەی بووە و دەبێت.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
٣١ / ٥ / ٢٠ ٢١


 

 

2021-06-01 15:10:30

2 ساڵ و 10 مانگ و 13 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : اخبار
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©