ڕێکەوتی ٢٢ / ٦ / ٢٠ ٢١. بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەردانی بەڕێز ڕێکار ئەحمەد سکرتێری گشتی حیزبی ڕزگاریی کوردستانی کرد. لەلایەن سکرتێری
دیداری سەرۆکی پ س ک و سکرتێری حیزبی ڕزگاریی کوردستان.

ڕێکەوتی ٢٢ / ٦ / ٢٠ ٢١. بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەردانی بەڕێز ڕێکار ئەحمەد سکرتێری گشتی حیزبی ڕزگاریی کوردستانی کرد.لەلایەن سکرتێری گشتی و ستافی نوێنەرایەتی هەولێری حزبی ڕزگارییەوە، بە گەرمییەوە پێشوازی لێکرا.
لەو کۆبوونەوە هاوبیرییەدا: وێرای دیدار نوێکردنەوە لە پاش نزیک بە ٢ ساڵ دابڕان . هەر لە پەڕاوێزی ئەو دیدارەشدا هەردوو لایەن باسێکی گشتییان لە سەر بارودۆخی کوردستان تاوتوێکرد. لە درێژەی ئەو دیدارەدا هەر یەک لە بەڕێز عارف باوەجانی پەرتووکی بیرەوەرییەکانی خۆی ئاراستەی کاک ڕێکار ئەحمەد کرد، و ناوبراویش پەرتووکی خۆی لە ژێر ناوی پەهلەوی لە نێوان کورد و فارسدا ئاراستەی کاک عارف کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستییی کوردستان.
٢٣ / ٦ / ٢٠ ٢١
پارتی سهربهستیی کوردستان ©