شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

سەردانی ئەرلینگ فۆڵکەڤۆر ئەندامی پێشووی پەرلەمانی نەرویج و نووسەر و ڕۆژنامەنووسی نێون

ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
سەردانی ئەرلینگ فۆڵکەڤۆر ئەندامی پێشووی پەرلەمانی نەرویج و نووسەر و ڕۆژنامەنووسی نێون

سەردانی ئەرلینگ فۆڵکەڤۆر ئەندامی پێشووی پەرلەمانی نەرویج و نووسەر و ڕۆژنامەنووسی نێونەتەوەیی و چاودێری سیاسی، بۆ لای سەرۆکی پ س ک لە هەولێر.

سەردانی ئەرلینگ فۆڵکەڤۆر ئەندامی پێشووی پەرلەمانی نەرویج و نووسەر و ڕۆژنامەنووسی نێونەتەوەیی و چاودێری سیاسی، بۆ لای سەرۆکی پ س ک لە هەولێر.

Erling Folkvord, venn av Kurderne, tidligere norsk stortingsrepresentant, forfatter og kjent journalist, har besøkt Arif Bawecani lederen for PSK, i Erbil 22.06.2021.

Erling Folkvord, friend of the Kurds, former Norwegian parliamentary representative, author and well-known journalist, has visited P S K Leader Mr.Arif Bawecani in Erbil 22.06.2021.

إيرلينگ فولکفورد:  صديق لشعب الکوردی ، وعضوا السابق لبرلماني النرويجي، والمؤلف والصحفي المعروف، قام بزيارة رئیس حزب سربستی کوردستان السید عارف باوجاني، في أربيل في 22.06.2021.

بەڕێز ئەرلینگ فۆڵکەڤۆر ئەندامی پێشووی پەرلەمانی نەرویج، نووسەرو ڕۆژنامەنووسی نێونەتەوەیی و چاودێری سیاسی، کە بۆ پڕۆژەیەکی ئاشتی بە یاوەری چەندین کەسایەتی دیکەی ئوروپایی سەردانی باشووری کوردستانیان کردبوو. لە ئێوارەی٢٢ / ٦ / ٢٠ ٢١، بە مەبەستی دیداریکی تایبەتی و دۆستایەتی زیاد لە ٢٥ ساڵەیان، سەردانی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانی، کرد.
لەو دیدارە دۆستانەیەدا کە٢ کاتژمێری خایاند، زۆر باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی کوردستان باسکران. شایانی ئاماژە پێکردنە کە بەڕێز ئەرلینگ فوڵکەڤۆر دۆستێکی دڵسۆزی لە مێژینەی گەلی کوردە، و هەم لە ساڵانی هەشتاکان لە سەردەمی کیمیابارانی هەڵەبجەو ئەنفال، یەکەم ڕۆژنامەنووسی نەرویجی بوو سەردانی کوردستانی کردبوو، لەو بوارە ڕاپۆرت و هەواڵی بڵاوکردەوەتەوە. دواتریش لە دەورانی ئەندام پەرلەمانی، چەندین جار دۆزی گەلی کوردی بردووەتە نێو کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی وڵاتی نەرویج.
بێجگە لەوەش٢ کتێب و سەدان وتاری لە سەر کوردستان بڵاوکردووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٢ / ٦ / ٢٠ ٢١

2021-06-23 10:29:15

4 ساڵ و 7 مانگ و 17 کاتژمێر و 7 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©