چوارشه‌مه‌ 5 گوڵان 2724

پەلەقازەی تورکیا بۆ بووژاندنەوەی پەیمانی لۆزان. بەرەو یادی سەدساڵە و مەترسی دیکە ئەگە

عارف باوەجانی
پەلەقازەی تورکیا بۆ بووژاندنەوەی پەیمانی لۆزان. بەرەو یادی سەدساڵە و مەترسی دیکە ئەگە

ئەوەی کە دەست و پەنجەی لە ناو سیاسەت نەرم کردبێت، یا مێژووی خوێندبێتەوە. باش لەوە تێدەگات کە ئەم پەلە قاژانەی دەوڵەتی تورکیا لەم ساڵانەی کۆتایی، و چڕکردنەوەی پە

 

پەلەقازەی تورکیا بۆ بووژاندنەوەی پەیمانی لۆزان. بەرەو یادی سەدساڵە و مەترسی دیکە ئەگەر فریا نەکەوین.

نووسینی عارف باوەجانی.





ئەوەی کە دەست و پەنجەی لە ناو سیاسەت نەرم کردبێت، یا مێژووی خوێندبێتەوە. باش لەوە تێدەگات کە ئەم پەلە قاژانەی دەوڵەتی تورکیا لەم ساڵانەی کۆتایی، و چڕکردنەوەی پەلامارەکانی لە ڕێگەی هێرشی سەربازی و بۆمبارانەوە بۆ سەر خاکی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان،. هەروەها پەلاماردانی ئەرمەنیستان لە بەرگی سوپای ئازەربایجانەوە. ناردنی هێز بۆ پشتیوانی لە حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا بە سەرۆکایەتی فائیز سەڕاجەوە، و دژایەتی کردنی خەلیفە حەفتەر لە لیبیا. هەروەها زیادکردنی ئاستەنگیەکانی بۆ سەر قیبروس و یونان. دەستێوەردان لە کێشەکانی نێوان ئیسرائیل فەلەستین و فرمێسکی تیمساحی بۆ فەلەستینییەکان. درووستکردنی بنکەو بارەگای سەربازی لە قەتەر و چەند ناوچەو کەنداوێکی دیکەی ئەفریقایی.
ئەمانە هەموو بەڵگەی ئەوەن کە مێژووی کۆتایی هاتن بە سەدساڵەی لۆزان نزیکبووەتەوە. بێگوومان تورکیا ترسی ئەوەی لێنیشتووە، کە وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکایی وهێندێک لە وڵاتی عەرەبیش بە تەواوی ئەو پەیماننامەیە هەڵوەشێننەوە. و دیزانێکی نوێتر بۆ ناوچەکە داڕێژنەوە، لەو داڕشتنە نۆییەدا دەسەڵاتی تورکیا بە سەر ناوچەکان کە داگیری کردوون کەمکرێتەوە. هەربۆیەش لە ئێستاوە خەریکە بە زۆری هێزی سەربازی، و بە حیلەی ئابووری و دیپلووماسی، و بە بیانووی پاراستنی ئەمنیەتی وڵاتەکەی، خۆی دەخزێنێتە چەندین ناوچەی کوردستان، وڵاتانی دیکەش.
بۆ ئەوەی ئەگەر تەنگەژەکرا و ناچارکرا بە هەڵوەشاندنەوەی پەیمماننامەی لۆزان، لە ئەگەری ڕێکەوتننامەی نۆێدا بە مەرج و باجەوە بڕێک لەو شوێنانە چۆڵ بکات.

پەیمانی سیڤەر چۆن بوو. سیڤەر کام شوێنەو لە چییەوە هاتووە?

سیڤەر شارۆچکەیەکی جوانی فەرانسەیە، کە ٤٥خوولەک بە ئوتۆمبیل لە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتەوە دوورە. کە لەو کاتەدا دەسەڵاتداران و خاوەن بڕیارانی چەندین وڵاتی زلهێزی جیهانی، ئەو سەردەمەی شەڕی یەکەمی جیهان لەو شوێنە کۆبوونەوە. بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئاکامی چوارساڵی شەڕەکە. ئیتر لە ئاکامی کۆتایی ڕێکەوتننامەیەکیان وەک پەیمانی سیڤەر لەو شارەدا واژۆکرد.
ئیتر بەو هۆییەوە ناوی سیڤەر بوو بە ناوێکی مێژوویی لە ئاست جیهاندا.

دەسکەوتەکانی ڕێکەوتننامەی سیڤەر بۆ کورد:
ئەو ڕێکەوتنامەیە کە لە١٠  / ٨ / ١٩٢٠  واژۆکرا. باشترین دەرفەتێکی مێژووییی بۆ گەلی کورد هێنایە ئاراوە، ئاسانکارییەکی باشی یاسایی تێدا پەسەندکرا، بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی قەوارەیەکی سەربەخۆ. ئەم پەیماننامەیە کە وڵاتانی زلهێز و دەسەڵاتی عوسمانییەکانیش بە ناچاری واژۆییان کردبوو، بریتی بوو لە (١٣) بەش و (٤٣٣) بەند. لە بەشی (٣) و بەندی (٦٢–٦٣ –٦٤) دا، ڕاستەوخۆ باسی کورد و ئایندەی کوردستانی کردبوو. ئەوەش بە یەکەمین پەیماننامەی نێودەوڵەتی لە ئاست زلهێزانی جیهاندا دادەنرێت، کە بەم شێوەیە باسی کوری تێدا کرابێت.
بێجگە لەو٣ بەندە. لەچەندێن بەندو دێری دیکەشدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باسی کورد دەکات، یا کوردیش وەک وڵاتانی خاوەن مافی ناو ئەو پەیماننامەیە، دەگرێتەوە.

پەیمانی لۆزان چۆن بوو. لۆزان کام شوێنەو لە چییەوە هاتووە?

لۆزان یەکێکە لە شارە جوانەکانی وڵاتی سویسرا، کە دانیشتووانی لە بەشی فەرانسی زمانەکانی سویسران. بەڵام ئەو شارە جوانە مێژووییەکی ناشیرینی بە دژی گەلی کورد و چەند نەتەوەی دیکەی تێدا تۆمار کراوە.
هەر لە پاش ڕێکەوتننامەی سیڤەر، تورکەکان هەوڵێکی زۆریاندا کە لۆبیگەری بکەن، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیڤەر. بۆیە لە پاش هەوڵێکی زۆریان توانیان سەرکەوتن بە دەست بێنن، ئەو پەیامننامەیەی بە ناوی لۆزان کە٢٤ی تەممووزی١٩٢٣بێینە ئاراوە، و لە ئاکامدا لە ناوچەی شاتۆ دوڕومینی شاری لۆزان ئیمزاکرا. بەو شێوەیە ئاواتەکانی کوردی تا ئێستاش کە سەد ساڵ نزیک دەبێتە لە بەیندا، بەڵام لەو ١٠ ٠  ساڵەشدا کوردانی خۆڕاگر کۆڵیان نەداوە و هەر بە شوێن بە دەستهێنانەوەی مافەکانین لە تێکۆشاندان.
فرت و فێلی تورکەکان لە پەیماننامەی لۆزان. تورکەکان لەو کاتەدا نەهاتن بە ئاشکرا بڵێن مەبەستمانە کە زیان بە دەستکەوتەکانی گەلی کورد بگەیەنین، ئەوان گوایا مەبەست لە باسکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و بەستنی ڕێکەوتنێکی نوێی ئاشتی، دەستیان پێکرد. بە وڵاتانی بەشداریان وا گەیاندبوو کە گوایا پەیماننامەی سیڤەر ئاستەنگی بۆ ئاشتی نێوان تورکیا و یۆنان درووست دەکات. بۆیە توانیان بەو شێوەیە ڕەزامەندی چەند وڵاتێک بۆ پەیماننامەی لۆزان کۆکەنەوە.

کورد دەبێت چی بکات?
زۆریک لە چاودێران و نووسەرانی بێیانی و دۆستی کورد، پێیان وایە پەیمانی سیڤەر ئەو پەیمانە بوو کە کورد نەیتوانی بۆ خۆی بیقۆزێتەوە و مافەکانی خۆی وەربگرێت و جیهانیش ددانی پێدا بنێت. کەوابێت دەبێت کورد زۆر وریا بێت، کە دیسانەوە تورکیا بە چەندین ڕێگەو حیلەی دیکەوە، لە ئێستدا لە ئاست ناوچەکەو، وڵاتانی دەرەوە دەستی پێکردووە، لە ڕێگەی بە لۆبیگەری و نمایش هێزەوە، بۆ مانەوەی پەیماننامەی لۆزان. جیاوازی نێوان مێژووی هەردوو ڕێکەوتننامەی سیڤەر و لۆزان تەنیا ٣ ساڵ بوو، واتە لە ئێستا سیڤەر١٠ ٢ ی تێپەڕ کردوو، و لۆزانیش لە پێشوازی ٩٩ساڵیدایە. پەیماننامەی لۆزان گەورەترین زیانی بە گەلەکەی ئیمە واتە کورد، گەیاند.
جێی داخە کە هەرکات داگیرکەرانی کوردستان: بە مەبەست و بەرنامەیەکی تایبەت و گرنگی مێژووییەوە پەلاماری کوردستانیان دابێت یا پەلاماری بدەن، لایەنە کوردییەکان لە باتی ئەوەی تێگەیشتنێکی زانستییان بۆ دۆخەکە هەبێت، و بچنە ناو قووڵایی مەبەستەکەی وڵاتە داگیرکەرەکەوە، و بە باشی لێکدانەوەی بۆ بکەن. یەکسەر دەکەونە تاوانبارکردنی یەکتری، پێیان وایە ئەگەر فڵان لایەنی باشووری کوردستان بیهەوێت ڕێگا نادات کە تورکیا بێتە سەر خاکی کوردستان. بیرلەوە ناکەنەوە کە تورکیا بە دوای بچووکترین بیانوودا دەگەڕێت، و هەم وڵاتێکی بە ئاشکرا دوژمنی گەلی ئێمەی کوردە، و هێزێکی داگیرکەری خاوەن چەک و چۆڵ و فڕۆکە و ئامێری پێشکەوتووی سەربازییەوە، بە هۆی ئەندامەتی لە ناتۆ ڕێگەپێدراوە بۆ بە دەستهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی شاخ هەڵتەکێنیش.
کەوابێت ڕاستییەکەی هەر چەند ناخۆشیشە ئەوەیە، کە هەر لایەنێکی دیکەی کوردیش لەو ناوچانە دەسەڵات بە دەست بێت، بە هۆکاری نەبوونی وڵاتێکی سەربەخۆ و نەبوونی نوێنەری فەرمی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە هاوارمان بگەیەنێت و پشتیوانی جیهانی بۆ وەرگرێت و بەرگری یەکلاکەرەوە بکات، لەوە زیاتر تواناکان چالاک نابن. ئەوەتە ئێراقیش کە خۆی بە خاوەنی ئەو خاکە دەزانێت، زۆر بە خاوی لە سەر کەیسەکە دەجووڵێت، و دیارە ئەوانیش ئەگەر بە ئاشکرا نەتوانن بیڵێن بەڵام لە ناخەوە حەز بە لاوازبوونی ئەو دەسەڵاتە نیمچە سەربەخۆییە کوردییە دەکەن، واتە لەو بەشەی کە خۆیان داگیریان کردووە.
پێویستە لەم کاتەدا گەلی کورد بە گشتی و لە هەمووی بە پەلەتر لایەنەکانی باکوورو باشووری کوردستان، هەموو جۆرە پڕو پاگەندەیەک وشەڕی ڕاگەیاندن لە دژی یەک ڕاگرن. لایەنی باکووری وڵاتیشمان ژیرانە کارێک بکات بیانووەکانی تورکیا بنبڕ بکات، و تا لە ئاست جیهاندا زیاتر لە مەبەستی گڵاوی تورکیا تێبگەن.
لەو ماوەشدا جووڵە دیپلووماسییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی و ئوروپا، بە تایبەت یۆنان! هەروەها هێندێک لە وڵاتانی عەرەبیش، هەم جێگەی دڵخۆشییەو هەم بە بۆچوونی زۆر چاودێریش پێوەندیدارە بە دۆزی لۆزان.
هەروەها هەردوو بەشی وڵاتمان، پێویستە سیاسییانە جیهان لەو مەترسییە گەورە و بەرنامەی تورکیا ئاگادار بکەنەوە. بە تایبەتیش لە ڕێگەی دیپلووماسی ژیرانەوە! هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە لە ئێستادا لە چەندین ناوچەی باشووری کوردستان هەن، بهێنرێنە ناو یارییەکەوە، و داوایان لێبکەن: کە ئەو شوێنانەی باشووری وڵات کە تورکیا داگیرکری کردووە، بیانکەنەوە دەرەوە. لانیکەم با هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو شوێن و سنوورانە سەقامگیر بکرێن.
لە لایەکی دیکەشەوە پێویستە دیپلوماسییەتی گەلی کورد لە ئاست جیهان بکەوێتە جووڵەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان، جیهان لەو پەلەقاژە مەبەستدارەی تورکیا زیاتر ئاگاداربکەنەوە. پێویستە یەکگرتووانە و یەک نەتەوەییانە، کار بکەن لە ڕیگەی وڵاتانی دۆستی گەلی کورد، و هەروەها وڵاتانی دیکەی نەیاری بیرۆکەی تورکی و عوسمانی لە ناوچەکە، بۆ درووستکردنی پەیماننامەیەکی نوێتر، کە : مافەکانی سەربەخۆیی گەلی ئێمەی تێدا ببنرێتەوە، نەکەوینەوە نێو هەڵەی چەند بارەبوونەوەی مێژوو، قەدەری نەتەوەکەمان نەخەینەوە سەدساڵی دیکە

2022-02-11 12:54:45

2 ساڵ و 2 مانگ و 12 کاتژمێر و 32 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©