گوین ته‌کین : پێویسته تورکیا دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێکى کوردستانى قبوڵ بکات
Kurdistan TV
گووین ته‌کین کۆکساڵ سه‌رۆکى کۆمپانیاى په‌ت هۆڵدینگ پسپۆر له بوارى گه‌ڕان به‌دواى نه‌وتدا بێزار و ناڕه‌زایى خۆى به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره‌ى حکوومه‌تى تورکیا نیشاندا و گوتى پێویسته تورکیا ئه‌وه قبووڵ بکات که ده‌وڵه‌تێکى کوردستانى دامه‌زراوه و دووپاتیشى کرده‌وه که ده‌بێت حکوومه‌تى تورکیا له‌سه‌ر بارودۆخى تازه‌ى عێراق ستراتیژه‌یه‌تێکى نوێى په‌یره‌وه بکات .
پاش ئه‌وه‌ى کۆمپانیاى نه‌وه‌تى عێراقى سۆمۆ نامه‌یه‌کى ئاراسته‌ى کۆمپانیاکانى تورکیا کرد و تێدا داواى له کۆمپانیا تورکیه‌کان کرد که راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن لایه‌نه به‌رپرسه‌کانى تورکیا ناره‌حه‌تى خۆیان نیشاندا بۆیه حکوومه‌تى تورکیا ناردنى سووته‌مه‌نى بۆ عێراق راگرت و له به‌رامبه‌ریشدا حکوومه‌تى عێراق ناردنى گۆشتى سپى و سوورى بۆ ئه‌و ووڵاته قه‌ده‌غه کرد.
میدیاکانى تورکیاش رایانگه‌یاند هه‌زاران کامیۆنى سووته‌مه‌نى و خۆراک هه‌ڵگر له‌و به‌رى سنوور له‌لایه‌ن حکوومه‌تى تورکیا رێگایان لێگیراوه که ئه‌و که‌رسته و پێداویستیانه بگوازنه‌وه بۆ عێراق.
گووین ته‌کین کۆکساڵ سه‌رۆکى کۆمپانیاى په‌ت هۆڵدینگ پسپۆر له بوارى گه‌ڕان به‌دواى نه‌وتدا بێزار و ناڕه‌زایى خۆى به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره‌ى حکوومه‌تى تورکیا نیشاندا و گوتى پێویسته تورکیا ئه‌وه قبووڵ بکات که ده‌وڵه‌تێکى کوردستانى دامه‌زراوه و دووپاتیشى کرده‌وه که ده‌بێت حکوومه‌تى تورکیا له‌سه‌ر بارودۆخى تازه‌ى عێراق ستراتیژه‌یه‌تێکى نوێى په‌یره‌وه بکات .
2007-01-31 19:54:42
19 ساڵ و 7 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان