بەڕێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کورستان.
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی و گشت تێکۆشەرانی حدک.
بابەت: سەرەخۆشینامە بۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.
ڕێکەوت: ٩ / ٨ / ٢٠ ٢١
بەڕێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کورستان.
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی و گشت تێکۆشەرانی حدک.
بە بیستنی هەواڵی شەهیدکردنی کاک مووسا باباخانی ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکەتان، وەک کەسایەتییەکی کۆڵنەدەرو ماندوو نەناسی گەلەکەمان، لە لایەن ڕێژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، زۆر زۆر خەمبار بووین و ناخمانی هەژاندن.
لە دەستدانی ئەم جۆرە خەباتگێڕانە کە تەمەنی لاوێتیان، لە پێناو خزمەت بە ڕزگاری وڵاتە داگیرکراوەکەیان داناوە، بە تایبەت کەسانی وەک کاک مووسا کە تێکۆشەرێکی دیاری ناوچە گرنگەکانی وەک کرماشان و ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە داگیرکەرانی کوردستان هەمیشە بەچاوێکی مەترسییەوە دەڕوانە سەرهەڵدانی شەپۆلی ناسیونالیزمی کوردی لەو دەڤەرانە، بێگومان خەسارێکی بەرچاو، وە کۆسپێکی گەورە و هاوبەشی هەموو تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاریی کورد و کوردستانە.
وێرای بە تووندی ئیدانە کردنی ئەو کردەوە تێروریستیەی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە دەکرێت بڵێین وەک یەکەمین ئەرکی دەسپێکی کاری تێروریستی کاببینە نۆییەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی ئەژمار دەکرێت.
ئەو ڕێژیمە بۆ گەلی کورد وگشت گەلانی بندەست و هەموو جیهانی سەلماندووە، کە هەرگیز ناتوانێت بە بێ ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی حوکمدارییەکی ئاسایی بکات، چوون بنچینەی دەسەڵاتەکەی بە بەردی تێرۆریستی بونیاد ناوە.
بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و گشت هاوبیرانمان لە پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی سکرتێری گشتی، و تەوای ئەندامانی سەرکردایەتی، و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی کاک موسا باباخانی، بە تایبەت گشت خەڵکی کرماشانی دڵبریندار، دەکەین.
حیزبە تێکۆشەرەکەتان لە تەمەنی زیاد لە ٧٥ساڵ تێکۆشاندا، بە ڕێژیمە داگیرکەرەکانی ئێرانی سەلماندووە، کە بەم جۆرە کردەوە تێروریستی وتۆقێنەرانەدا، بە چۆکدا نەهاتووەو هەرگیزیش بە چۆکدا نایەت. بێگوومان خەباتی نەتەوەیی گەلی کورد بە گشتی تا گەیشتن بە لووتکەی سەربەخۆیی یەکجاری درێژەی دەبێت.
سەربەری بنەماڵەی بۆ شەهیدان، بۆ گشت تێکۆشەرانی خەباتی ڕزگارییخوازی گەلی کورد، و حیزبە تێکۆشەرەکەتان
سەرشۆڕی بۆ ڕێژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران.
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی / سەرۆکی گشتی
2022-02-11 13:24:25
4 ساڵ و 14 کاتژمێر و 10 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها