شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

هەواڵی هەڕەشەکانی ئێران گەیاندرانە پەرلەمان و پارت لایەنەکانی نەرویج.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
هەواڵی هەڕەشەکانی ئێران گەیاندرانە پەرلەمان و پارت لایەنەکانی نەرویج.

کۆبوونەوەی یەکەم: لەگەڵ بەریز تریگڤە ڤێدوم سەرۆکی پارتی نێوەندی نەرویجی سەنترە پارتیە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج, بە یاوەری ٣ کەس لە ئەندامانی سەرکردایەتی پارتەکە

هەواڵی هەڕەشەکانی ئێران گەیاندرانە پەرلەمان و پارت لایەنەکانی نەرویج.

عدد جلسات عارف باوەجاني رئیس حزب سربستي کوردستان مع برلمان و احزاب النرويجي

ڕێکەوتی ٧ / ٩ / ٢٠ ٢١ بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەردانی بۆ پەرلەمانی نەرویج، لەگەڵ نوێنەرانی چەند لایەنی سیاسی نەرویجی دیداری پێکهێنا.

کۆبوونەوەی یەکەم: لەگەڵ بەریز تریگڤە ڤێدوم سەرۆکی پارتی نێوەندی نەرویجی سەنترە پارتیە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج, بە یاوەری ٣ کەس لە ئەندامانی سەرکردایەتی پارتەکەیان، کە یەکیان بەریز یان بۆڵەر کاندیدی ژمارە یەکی ئۆسڵۆی پائیەخت، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بوو.

کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ بەڕێز هۆڤارد ساندڤیک ڕاوێژکاری سیاسی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی پارتی لیبراڵی نەرویجی ڤێنسترە پارتییە بووە،

کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پارتیە دی کریستنەی نەرویجی بوو.

بابەتی سەرەکی دیدارەکە لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە بوو.

١ / ئاگادارکردنەوەی پەرلەمان و پارت و لایەنەکانی نەرویجی لە سەر هەڕەشەکانی حکوومەتی ئێران بۆ سەر ئۆردوگا و شوێنی ژیانی کوردانی ڕۆژهەڵات، نیشتەجێ لە باشووری کوردستان.

٢ / داوا لە لایەنەکانی نەرویجی کرا، کە لە بەرنامەو کاری نێونەتەوەییاندا، گرنگی بدەن بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد وەک کێشەیەکی سەرەکی لە خۆرهەڵاتی ناڤین، بە تایبەت مافی ١٢ ملۆین کورد لە بندەستی ڕێژیمی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێرانی .

٣ / ئاماژەیەکی کورت بە هەڵس و کەوتی ڕێژیمی ئێران لە ئاست جیهان، و حکوومەتی داهاتووی نەرویج وپێوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران.

شایانی ئاماژە پێکردنە کە ١ لە کۆبوونەوەکان لە ناو پەرلەمانی نەرویج و ٢ کۆبوونەوەی دیکەش لە بارەگای پارتەکان بەڕێکخرا.

هەر لە درێژەی ئەو دیدارانەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ماوەی یەک حەوتوودا بۆ وڵاتی نەرویج، چەند کۆبوونەوەی دیکەی داخراو ئاشکرا ڕێکخراون. کە یەکێک لەو کۆبوونەوانە لەگەڵ ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەجیندای نەرویج بوو، لە دیدارێکدا لە گەڵ بەرێز سیلۆ تارکۆ ئەندامی کارگێری ئەجیندای نەرویج، کۆمەڵێکی پێشنیار لە پێوەندی لە نێوان نەرویج و کوردستان ئاراستەی ڕێکخراوی ناوبراوکرا.

ناوەنی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

2022-02-11 13:56:38

4 ساڵ و 13 کاتژمێر و 39 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©