لە لایەن بەڕێزان: هایتەم ئەلنۆش ئەندامی لێژنەی پێوەندیە نێونەتەوەییەکان و بەربژێری ژمارە ٢ی پاڕێزگای ئاکەرسهویسی پارلەمانی نەرویج، لێنە هاوس سیاسەتوانی ناسراوی
کۆبوونەوەی نێوان پارتی سوسیالیست چەپی نەرویجی (SV) و پارتی سەربەستیی کوردستان.
ڕێکەوتی ١٠ / ٩ / ٢٠ ٢١ کۆبوونەوەی سەرۆکی پ س ک و پارتی سوسیالیست چەپی نەرویجی SV لە بارەگای فەرمی پارتی ناوبراو لە شاری ئۆسلۆی پایتەخت، بەڕێوە چوو.
لە لایەن بەڕێزان: هایتەم ئەلنۆش ئەندامی لێژنەی پێوەندیە نێونەتەوەییەکان و بەربژێری ژمارە ٢ی پاڕێزگای ئاکەرسهویسی پارلەمانی نەرویج، لێنە هاوس سیاسەتوانی ناسراوی پارتی ئێس ڤێ. مەسعود ناسری بەربژێر بۆ پەرلەمانی نەرویج وبەرپرسی بەشی دیسکی کوردستانی و نۆرویژی SV بە گەرمی پێشوازیان لە بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی (پ س ک) کرد، هەر لەو بوارەشدا سڵاو پەیامی بەڕێز ئاودون سکرتیری گشتی حیزبی ناوبراویان بە بەڕێز باوەجانی گەیاند، کە بەهۆی ئەرکی هەڵبژاردنەوە لە دەرەوەی سنووری ئۆسڵۆ بووە و نەیتوانیوە بەشداری ئەو کۆبوونەوە بکات.
لە لایەن بەڕێز باوەجانی، سوپاس و پێزانینی لە پێشوازی گەرمیان و دواتریش سوپاسی پشتگیری بەردەوامی ئێس ڤێی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد کرد.
باسەکانی نێو کۆبوونەوەکە لەم خاڵانە پێکهاتبوون،کە ٢ لایەنە شرۆڤەو لێکدانەوەی لە سەر کرا.
١/ هەڵبژاردنەکانی نەرویج و ڕۆڵی کوردستانیان نیشتەجێی ئەم وڵاتە لە کاری سیاسی .
٢ / کێشەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین و سیاسەتی پارتەکانی نەرویج لەو بوارەدا.
٣ / باسێک لە سەر سیاسەتی بەردەوامی داگیرکەرانەو شەڕانخوازی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرامبەر بە گەلی کورد و گەلانی دیکەی بندەست، نموونەی نوێترین تۆپبارانی ئێران بۆ سەر سنوورە دەستدرووستەکانی کوردستان.
٤ / بیرکردنەوەی تەسکی ئۆپۆزوسیونی سەرتاسەری خوازی ئێرانی سەبارەت بە مافی گەلی کورد.
چەند پێشنیارێکی دیکەی پێوەندیدار بە سیاسەتی نێونەتەوەی پارتی ناوبراوەوە، و درێژەی پێوەندییەکانی هەردوو لایەن.
ناوەنی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
2022-02-11 14:01:42
4 ساڵ و 13 کاتژمێر و 35 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها