شه‌ست خوێندکاری کۆماری دێمۆکڕاتیکی کۆردستان کێ بوون و ئێستا له کوێن ?
(ماموه‌ستا ئه‌بولحه‌سه‌نی سه‌یف ده‌فه‌رموێ : به کوته شانامان گه‌لان دیمێنن )
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح. س. سۆران
شه‌ست خوێندکاری کۆماری دێمۆکڕاتیکی کۆردستان کێ بوون و ئێستا له کوێن ?
دیسان ده‌مه‌وێ په‌ڕتووکی پڕ له شانازی دیڕۆکی گه‌لی هه‌ستاوی کورد له نێو رفحه‌ی ئاڕه‌فته‌ی سنگم دا بێنمه خواره‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌کی به‌نرخ و سه‌ربه‌مۆری دیکه‌ی بخه‌مه به‌رچاوی سه‌روه‌رانی بیرمه‌ند و دڵسۆز ، تا هه‌م بیخوێننه‌وه و هه‌م ئه‌گه‌ر بکرێ که‌لێنه‌کانی پڕ بکه‌نه‌وه ، چون هی نزیکه‌ی شه‌ست ساڵ پێشه و من له‌و کاته‌دا ، 6 ساڵ ته‌مه‌نم بوه و هه‌مو شته‌کانی ئه‌و کاته نازانم .
هه‌ر وه‌ک زۆرمان ئاگا دارین ، کۆماری کوردستان له ساڵی 1946دا ، نزیکه‌ی شه‌ست نه‌فه‌ر خوێندکاری کوڕی لاوی کوردی نارد بۆ یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ، بۆ شاری باک‌و ، تا له‌وێ وانه بخوێنن و پاش وه‌ر گرتنی پلله‌ی پسپۆڕی بێنه‌وه له کۆماری کوردستان خزمه‌ت بکه‌ن . به‌ڵام ناحه‌زان کۆماریان دوای 11 مانگ تێک دا و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش شیوا .
ئه‌ز وێنه‌یه‌کی ئه‌و خوێندکارانم له کاک محه‌مه‌د ریانی وه‌رگرتوه ( که خۆی یه‌کێک له‌وان بوه و ئێستا ماڵی له شاری که‌ره‌جه ) ، زۆریش سپاسی ده‌که‌م و له‌گه‌ل ئه‌م مه‌یله‌دا ، ده‌یخه‌مه به‌رچاو . کاک محه‌مه‌د به خه‌تی خۆی نووسیویه‌تی که ئه‌م وێنه‌یه ، له هاوینی 1946 دا ، له شاری باک‌و گیراوه و ناوی که‌سانێکم له یاد نه‌ماوه .
به‌ڵام من بۆ خۆم ئه‌وه ده‌زانم ، که ره‌نگه له‌و خوێندکارانه ته‌نیا 10 نه‌فه‌ریان زیندو بن . بیستووشمانه که هێنده‌ێک له‌و خوێندکارانه‌ی که چوون بۆ باک‌و ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون و هێندێکیشیان پلله‌ی دوکتوریان له‌و سه‌فه‌ره‌دا وه‌رگرت و بۆ نزیکه‌ی 40 ساڵ له‌وێ مانه‌وه ، بڕێکیشیان هه‌ر دوای رووخانی کۆمار گه‌ڕانه‌وه ، به کورتی ئه‌و خۆشه‌ویستانه چاره‌نووسی جۆراوجۆریان بوه :
ناو بڕێک له خوێندکاره‌کان :
- مامۆستا غه‌نی بلووریان .
-دوکتور حه‌سه‌ن حیسامی .
-دوکتور ره‌حیم سه‌یفی قازی .
-دوکتور عه‌زیز شه‌مزینی ( گه‌یلانی زاده ) .
-دوکتور عه‌لی گه‌لاوێژ ( ئاگری ) ، که برای دایک و باوکی من بو ساڵی 1988 له به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین له تاران ، به سووچی رامیاری ئیعدام کرا و ته‌رمه که‌شیان پێ نه‌داینه‌وه .
-دوکتور که‌ریم ئه‌ییوبی .
-دوکتور حه‌سه‌ن گه‌رمیانی .
-مامۆستا محه‌مه‌د ره‌یانی .
ده‌زانم ئه‌م زانیارانه‌ی من زۆر سه‌رپۆرت و ناته‌واون ، ته‌نانه‌ت نه کاک محه‌مه‌د ره‌یانی و نه منیش وێنه‌کانیش به باشی ناناسین . هه‌ر بۆیه ، پێم وایه ئه‌رکی سه‌شانی هه‌موومانه ئه‌م باسه ته‌یار بکه‌ین و هه‌ر که‌س هه‌رچی ده‌زانێ ، وه‌ک ویکۆپێدیا ، لێی زیاد بکا . ئه‌مه ئه‌رکی فه‌رهه‌نگی سه‌ر شانی گشتمانه .
زۆر سپاس ، ده‌ستتان ماچ ده‌که‌م . ح . س. سۆران .
تاران - 9/11/2706