ئێران دەیەوێت بەو بیانووە ئاسایش و ئەمنیەتی باشووری کوردستان تێکبدات، چاوی بەو دەستکەوتە سیاسیی و دیپلوماسییەی باشووری کوردستان هەڵنایەت.
تازەترین دیداری دیپلو
لێدوانی عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک، لە سەر هەڕەشەکانی ئێران، بۆ ڕادێۆ سەوای عەرەبی، کە لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکییەوە ئیدارە دەکرێت.
طهران تتوعد المعارضة في کردستان بعمليات عسکرية
کرتەی تۆڕی ڕادێۆکە بکە، قسەکانی سەرۆکی پ س ک لە خوولەکی٤ بۆ سەرەوەیە
وەرگێڕانی پووختە قسەکان بە کوردی:
هەڕەشەو پەلامار و تۆپ و باران وێرانکاری پێشەی هەمیشەی ئێران بووە و هەیە. بۆ گەلی کورد نە شتێکی تازەیەو نە چاوەڕوان نەکراوە.
پرسیار ئەوەیە کە: ئایا ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی لەو هەموو ساڵە کە پەلاماری گەلی کوردیداوە، و لە هیچ بوارێکی خراپکاریدا درێغی نەکردووە، توانیوێتی جووڵانەوەی گەلی کورد لە بەین بدات، یا کۆتایی پێبێنێت. پێچەوانەکەی هەر کات ئەو ڕێژیمە جینایەتێکی ئەنجامدابێت، جووڵانەوەکانی گەلی کورد زیاتر پەرەی سەندووە و خەبات و بەرخۆدان درێژەی هەبووە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی لە باشووری کوردستان کردووەتە بیانوو، دەنا ئەوەی لە باشوور هەیە بنەماڵەکانن، پێشمەرگە لە ناوخاک و خەڵکی خۆیدایە لە خۆرهەڵات.
ئێران دەیەوێت بەو بیانووە ئاسایش و ئەمنیەتی باشووری کوردستان تێکبدات، چاوی بەو دەستکەوتە سیاسیی و دیپلوماسییەی باشووری کوردستان هەڵنایەت.
تازەترین دیداری دیپلوماسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یەکێک لە گرنگترین وڵاتانی جیهان واتە بریتانیا کە بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لێکرا، باشترین بەڵگەیە کە ئێران بۆی ئەزم نابێت.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای هاتنە سەرکاریەوە تا ئێستا لە هەوڵی خراپکاریدایە لە ناوچەکە، نموونەش چی بە سەر ئێراق و سوریا و یەمەن و لوبنان هێناوە، هەر کام لەو ٤ وڵاتە خاوەنی سەدان ساڵ مێژوو سەرەوەرین، بەڵام ئێران هیچ ڕێزێکی بۆ سەرەوری ئەو وڵاتانە دانەناوە.
ئێستاش هەست بە لاوازی وڵاتی ئێراق دەکات، بۆیە هەموو یاساو عورفێکی دراوسێێەتیش پێشێل دەکات.
هیوادارین چاودێران و وڵاتانی جیهانی لە ئاست ئەو پەلامار و پێشێلکارییانەی ئێران چیدیکە بێدەنگ نەبن و ڕێگە نەدەن ئەم ڕێژیمە دیکتاتۆرە، درێژە بە جینایەتەکانی بدات.
عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٩ /٩ / ٢٠ ٢١