شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

دیداری نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، لەگەڵ سەرۆک و شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
دیداری نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، لەگەڵ سەرۆک و شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان.

دیداری نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، لەگەڵ سەرۆک و شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان.
لقاء ودي ما بین السید جوردون ممثل وزارة الخارجية الکندی لدى الشرق الاوسط

دیداری نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، لەگەڵ سەرۆک و شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان.

لقاء ودي ما بین السید جوردون ممثل وزارة الخارجية الکندی لدى الشرق الاوسط و السید عارف باوەجانی رئیس حزب سربستی کوردستان

meeting between Mr. Gordon, representative of the Canadian Foreign Ministry to the Midle East, and Mr. Arif Bawecani, Leader of the Party Serbesti Kurdistan PSK.

ڕێکەوتی ١٦ / ١٠  / ٢٠ ٢١، لە میانەی سەردانی نێدراوی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، بۆ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناڤین. کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندی کەنەداو شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان لە نووسینگەی وڵاتی کەنەدا لە باشووری کوردستان، بەڕێوە چوو.

کە لە لایەن بەڕێز تۆیرەق گۆردۆن نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوە بۆ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناڤین، و بەرپرسی ئەیڤ دوڤاڵ بەرپرسی نووسینگەی کەنەدا لە باشووری کوردستان بە گەرمی پێشوازی لە سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری کرا.

لەو دیدارە دوولایەنەدا کە نزیک بە ٢ کاتژمێر درێژەی کێشا، چەندین بابەتی گرنگ، دوولایەنە شرۆڤەی لە سەر کرا. لە درێژەی کۆبوونەوەکەی نێردەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا: چەندین پرسیاری گرنگی لە سەر سیاسەتی ئێران و وڵاتانی دیکە لە سەر کوردستان ئاراستەی سەرۆکی پ س ک کرد، بەڕێز عارف باوەجانی بە بەڵگەو داتاوە وڵامی تەواوی پرسیارەکانی دایەوە، و بۆچوون و پێشبینی خۆی ئاراستەی شاندی کەنەدا کرد. بەڕێز گۆردوۆن ئاماژەی بەوە کرد کە لە دیدارەکانی پێشووتر لەگەڵ بەڕێز باوەجانی ناوەڕۆکی بەکەڵکی هەبووەو زۆری لێی ڕازی بووین، بۆچوون و پێشنارەکانی زۆر ڕاست دەرچوون.

شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان بریتی بوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەڕێز ئاهورا هەورامی جێگری سەرۆکی پ س ک، و بەڕێز نژاد مەریوانی ئەندامی کۆمیتەی باشووری پ س ک.

لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بە چەندین دیدار و کۆبوونەی هاوبەش لە کەنەداو کوردستان کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

١٦ / ١٠  / ٢٠ ٢١

2022-02-11 14:22:34

4 ساڵ و 13 کاتژمێر و 12 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©