بە مەبەستی نوێکردنەوەی پێوەندی دوولایەنە، و گەرم و گوڕیدان بە پرۆسەی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی لە نێو لایەنەکانی کوردستانی. ڕێکەوتی ١٦ / ١٠ / ٢٠ ٢١ شاندێکی پارتی
دیدارێکی دۆستانە لە نێوان ( پ س ک) و ( یندک)

بە مەبەستی نوێکردنەوەی پێوەندی دوولایەنە، و گەرم و گوڕیدان بە پرۆسەی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی لە نێو لایەنەکانی کوردستانی. ڕێکەوتی ١٦ / ١٠ / ٢٠ ٢١ شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرپەرەستی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک سەردانی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان کرد.
کە لە لایەن بەڕێز کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان و ئەندامانی سەرکردایەتی لایەنی خانەخۆی بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو دیدارە دۆستانە چەندین بابەتی گرنگی نەتەوەیی باس و شڕۆڤەی لە سەر کرا.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە لەو دیدارەدا چەندین کەسایەتی و چاودێری سیاسی کوردستانی بەشداریان هەبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١١ / ١٠ / ٢٠ ٢١
پارتی سهربهستیی کوردستان ©