شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

دیداری سەرۆکی پ س ک لە گەڵ دەیان دیپلوماتکاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی. لە پەراوێزی بەشدا

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
دیداری سەرۆکی پ س ک لە گەڵ دەیان دیپلوماتکاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی. لە پەراوێزی بەشدا

ئەنیستیتوێتی (مێری) بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دەربارەی سیستەمی سیاسیی، فەرمانڕەوایەتی، ئابووری، ئاسایشی نیشتمانی، سیاسەتی نێودەوڵەتی،تەندروستی، ژینگە، پەر

 




 


 


دیداری سەرۆکی پ س ک لە گەڵ دەیان دیپلوماتکاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی. لە پەراوێزی بەشداری لە ديداری مێری سێ رۆژە لە ڕۆژانی 25 تا27  ئوکتۆبەری2021.

Arif Bawecani, the leader of PSK, has participated in the Meri International Forum, and the meeting with many international diplomats and international organizations.





مشارکة رئیس حزب سربستی کوردستان، في منتدى الدولي ميري في أربيل، ولقاء عدید مع عشرات من دبلوماسيين و منظمات الدولیة.

ئەنیستیتوێتی (مێری) بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دەربارەی سیستەمی سیاسیی، فەرمانڕەوایەتی، ئابووری، ئاسایشی نیشتمانی، سیاسەتی نێودەوڵەتی،تەندروستی، ژینگە، پەروەردە و زانست و تەکنەلۆژیا دامەزراوە. لەو بوارەدا بەردەوام لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینەو لە کوردستان دامەزراوە. ساڵانە چەندین دیداری گرنگی نێودەوڵەتی ڕێکدەخات، لە پاش کەم بوونەوەی ئاستەنگییەکانی نەخۆشی کۆرۆرنا، دیداری ئەم ساڵی ٢٠ ٢١ی مێری لە هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان، بە بەشداری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەیان دیپلوماتکار و ڕێکخراو گرنگی جیهانی وئێراقی و کوردستانی، بەڕێوەچوو. کە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، یەکێک لە میوانانی بانگهێشتکراوی ئەو دیدارە بوو.

 لە پەڕاوێزی بەشداری عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ديداری مێری لە ڕۆژانی ٢٥ تا ٢٧ی ئوکتۆبەری ٢٠ ٢١. چەندین دیدارو ناسینی گرنگ، لە گەڵ دەیان دیپلوماتکاری نێونەتەوەیی و ناوچەیی دروستبوو. لەو پێوەندییە کورت ماوانەدا بەڕێز باوەجانی باسی ئازارەکانی گەلی کوردی لە خۆرهەڵاتی نیشتمان بۆ باسکردن، و داوای لێیانکرد لە پڕۆژەو کاری خۆیاندا ئاورێک لە ژیان و دواڕۆژی گەلی کوردی بندەستی ئێرانیش بدەنەوە. زۆربەی ئەو شاندە دیپلوماتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیانە، خۆشحاڵی خۆیان بەو دیدارو ناسینەی سەرۆکی پ س ک پێشاندا، و ئاماژەیان بەوە کرد لە داهاتوودا لە وڵاتەکەی خۆیان دیدار لەو پێوەندییە دروست دەکەن.

ناوی بەشێک لەو دیپلومات و ڕێکخراوانەی کە سەرۆکی پ س ک دیدارو ناسراوی لەگەڵ دروستکردوون بریتین لە:

کۆنسۆلگەری کەنەدا.

کۆنسۆلگەری ئەڵمانیا.

کۆنسۆلگەری يابان.

کۆنسۆلگەری ئیتالیا.

باڵۆێز و نووسینگەی سوید لە ئێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵوێز و کۆنسۆڵگەری ڕوسیا لە ئێراق  و هەرێمی کوردستان.

باڵوێزی سویسرا لە ئۆردون

کۆنسۆلگەری ڕۆمانیا.

ڕێکخراوەکان بریتی بوون لە:

ئەنیستیوتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناڤین.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئین دی ئای  NDI  کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆنڕاد.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ڕوانگە

ڕێکخراوی سیید، بۆ گەشەی مرۆیی و پێگەیاندن.

دامەزراوەی ڕاوێژکاری ئێراق.

وەهەروەها چەندین کەسایەتی سیاسی و ئاکادیمی جیهانی و کوردستانی و ئێراقی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

٢٧/ ١٠  / ٢٠ ٢١هەولێر.

 

بۆ دیتنی وێنەی زیاتر کرتەی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

لینکی وێنەکانی ئەم وتارە


یا لینکی فایسبووک

https://www.facebook.com/abawecani/posts/10220803340254979?comment_id=10221311272792975&notif_id=1644587429514212&notif_t=feed_comment&ref=notif



2022-02-11 14:51:22

4 ساڵ و 12 کاتژمێر و 45 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©