تاوان ,,,,,ئه م پارچه هه ڵبه سته له 4 ڕۆژی پاش کاره ساتی دڵته زێنه که ی یه کی شوباتی هه ولێر و سلێمانی نووسراوه
ئه حمه د خه سره وی
ووتم خوایه شوکر بۆ تۆ واکه‌وته‌گۆ ڕدێوه‌زمه‌ی به‌عس
خۆری ئــازادی هــه‌ڵاتــووه لـه ئاسمانی کـوردستـــان
نه‌مزانی که شایی جێژن بۆمه‌ی کورد ده‌بێ به ڕۆ ڕۆ
مه‌لی بزه‌ی باخچه‌ی لێومان ده‌خنکێنێ ده‌ستی تاوان
نه‌مزانی که هه‌وری ماته‌م ئاسمانی کورد داده‌پۆشێ
ووتم ئۆخه‌ی ئه‌مجاره‌یان جـێـژنی دوو جێـژنه‌یه بۆمان
یه‌که‌میان نه‌مانی به‌عس‌وئه‌وی دی‌یان جێژنی‌قوربان
ووتم خوایه شوکر بۆ تۆ واکه‌وته‌گۆ ڕدێوه‌زمه‌ی به‌عس
خۆری ئــازادی هــه‌ڵاتــووه لـه ئاسمانی کـوردستـــان
نه‌مزانی که شایی جێژن بۆمه‌ی کورد ده‌بێ به ڕۆ ڕۆ
مه‌لی بزه‌ی باخچه‌ی لێومان ده‌خنکێنێ ده‌ستی تاوان
نه‌مزانی که هه‌وری ماته‌م ئاسمانی کورد داده‌پۆشێ
کوردکۆستێکی‌که‌ی ده‌که‌وێ گه‌ور‌ه‌تر له‌کۆستی‌جاران
دوژمن،دوژمنی داخ له‌دڵ ووتی‌جێژن و کورد بێخه‌م بێ
شتی وا نه‌بـووه‌و ناشبێ..شتی وا مه‌گه‌ر له خه‌ونــان
ده‌ستی ڕه‌شی ڕاکێشابۆ گه‌ردنی‌دایکی زولف‌خه‌نه‌ییم
ملوانکه‌ی شادی پچراند و جه‌رگی کرد به‌کانگای گڕکان
زامـی جـه‌سته‌ی برینداری منـی نامـۆی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش
هاتۆته سۆ ئه‌مڕۆ هه‌مـوو بـۆ شـه‌هیـدانی کوردســتـان
منیش‌وه‌کوو(بێکه‌س)ده‌ڵێم گه‌ر ڕۆژێ ده‌رچین له زیله‌ت
ئـه‌و ڕۆژه‌یـه جێـژنی ئێمه نه‌ک پڵاو یان جـێـژنی قـوربـان
********************************************
ئه‌م شیعره ڕێکه‌وتی 5.2.2004 چوار ڕۆژ پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی یه‌کی شوبات
له ئۆردوگای(ئه‌لکه‌رامه)له‌نێوان سنووری عێراق-ئۆرده‌ن نووسراوه.......
ئه‌حمه‌د خوسره‌وی(زامدار)
سوئێد-01/02/2007
2007-02-01 14:28:06
19 ساڵ و 13 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان