هه‌ینی 10 خاکه‌لێوه‌ 2724

گەلێکی زیندوو لە پێناو پاراستنی نیشتیمانە داگیرکراوەکەی، Ú¾ەرگیز بەچۆکدا نایەت. عارف

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
گەلێکی زیندوو لە پێناو پاراستنی نیشتیمانە داگیرکراوەکەی، Ú¾ەرگیز بەچۆکدا نایەت. عارف

گەلی کورد لە درێژایی تەمەنی خۆڕاگری و بەرخۆداندا بە گشت داگیرکەرانی سەلماندووە، کە ئەم گەلە Ú¾ەرگیز بە پەلامار و کووشتارو بەندی، کۆڵنادات و بە چۆکدا نایەت. بۆیە

 

گەلێکی زیندوو لە پێناو پاراستنی نیشتیمانە داگیرکراوەکەی، Ú¾ەرگیز بەچۆکدا نایەت. عارف باوەجانی

 



الأمة حية کوردستان  لم يتم إزالتها من أرضها.

Living nation Kurdistan, never was removed from its Land 

گەلی کورد لە درێژایی تەمەنی خۆڕاگری و بەرخۆداندا بە گشت داگیرکەرانی سەلماندووە، کە ئەم گەلە Ú¾ەرگیز بە پەلامار و کووشتارو بەندی، کۆڵنادات و بە چۆکدا نایەت. بۆیە دوژمنان لە ئێستادا زیاتر تەکتیکی پەلاماردانی کوردستانیان گۆڕیوە بۆ شێوەی دیکە: ئەوەیش دەستشلکردن بۆ گرووپە تێروریستە تێکشکێندراوەکان بۆ سەر سنوورەکانی کوردستان.  تێکدانی دیمۆگرافی جۆگرافیایی سنوورەکان. درووستکردنی بەردەوامی ناکۆکی ناوخۆیی. درووستکردنی بەردەوام ئاستەنگی ئابووری بۆ سەر دەسەڵاتی باشووری کوردستان، دابەشکردنی ناوچەکانی کورد نشین بە سەر نەتەوەی داگیرکەراندا، و زۆر Ú¾ەوڵی دیکەش! کە بێگوومان لەوەش سەرکەوتوو نەبوون، و لە داÚ¾اتووش ناتوانن سەرکەوتووبن.

لە ساڵی ٢٠ ١٧ سەرۆکوەزیرانی بە ناو ئێراقی فیدراڵ، بۆ پەردەپۆشکردنی دەسەڵاتە دۆڕاوەکەی خۆی، ڕایگەیاند کە گوایا داعش لە ئێراق کۆتایی پێÚ¾اتووە. بەڵام  باش دەزانن کە پاشماوەی ئەو گرووپە تێرورێستانە، لە سنووری ناوچە بە زۆر داگیرکراوەکانی باشووری وڵاتمان پرش و بڵاوەیان پێکراوە. نەک ڕێگەی مینی چێندراو خۆتەقاندنەوە پەلاماری سەر Ú¾ێزەکانی پێشمەرگەی بەرگری نیشتیمان دەدەن، بگرە پەلاماری گووندنشین و خەڵکی ئاسایی، کە سەرقاڵن بە ژیانی کشت و کاڵ و ئاژەڵداریش، دەدەن. Ú¾ەر لەم دە ڕۆژەدا، شایەتی چەندین کارەساتی دڵتەزێنین لە ناوچەکانی گەرمیان و چیای قەرەچۆغی لای مەخمووری باشووری نیشتیمان، بە دەیان پێشمەرگەو Ú¾اووڵاتیان شەÚ¾یدو بریندار کراون. 

بێجگە لەوەش ساڵانە بە بیانووی جیاوازەوە سنوورەکانی نێوان باشوورو باکوور، باشوورو خۆرÚ¾ەڵات و خۆرئاوا، دەکەونە بەرپەلەماری ئاگر و فڕۆکەی Ú¾ێزە داگیرکەرەکانی کوردستان، و ژینگەو باخ و ژیانی خەڵکی سنوور نشینی کوردستان وێران دەکرێت و مەترسی بۆ سەر خەڵک درووست دەکرێت.

لە مێژساڵە گەلی کورد: لە ڕووبەڕووبوونەوەدایە لەبەرامبەر تێروریستانی جیاواز، وەک گرووپی تێروریستی داگیرکەری کوردستان، وەک تێروریستی دروستکراوی تازەباو لە ژێر ناسناوی ئایدۆلۆژیایی و ئاینی و Ú¾یدیکەش، کە تەواوی ئەوانە پڕۆژەی درووستکراو بوون، بۆ سەرکووپی خەڵکی کوردستان، یا بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتداران! بۆ سەر نەتەوەکانی دیکەش. 

کەوابێت ئەم گەلە نیشتیمانداگیرکراوە:  چوون گەلێکی زیندوو خاوەن ڕەسەنایەتی Ú¾ەزارانساڵەی ناچەکەیە، لەبەرامبەر ئەو Ú¾ەموو ناخۆشییانەی ڕابووردوو بە خۆڕاگری ماوەتەوە، بە دڵنیاییەوە لە داÚ¾اتووش دەمێنێتەوەو ناتوێتەوە. Ú¾ەرگیز بە چۆکدا نایەت.

پەیڤێک بۆ دەسەڵاتدارانی بەڕێزی باشووری وڵاتمان:

لە کاتێکدا ئێوە باشدەزانن کە گەورەترین مەترسی بۆ سەر نیشتیمانمان Ú¾ەیە، حەقوایە کە زۆرترین سەرمایە بۆ بەشی پاراستنی Ú¾ێزی بەرگری وڵات تەرخان بکرێت، حەقوایە کە تەواوی سنوورەکانی نیشتیمان، بە ئامێری پێشکەتوویی سەردەمیانەی سەربازی و Ú¾ێزی بەرگرییەوە پتەو بکرێت. ئەگەر Ú¾ێزەکانی بەرگری نیشتیمانی پۆشتە بکرێن، بێگوومان سنوورەکانی وڵات، زیاتر لە دووژمنان پاڕێزراوتر دەبن.  ئەگەر ئاوڕێک لە خشتەی ئابووری وڵاتانی Ú¾اوشێوەی کوردستان بدەینەوە، دەبینین Ú¾یندێکیان لە سەرەوەی٥٠ ٠ª بووجەی ساڵانەی وڵات بۆ Ú¾ێزەکانی بەرگری نیشتیمان تەرخان دەکەن. 

Ú¾ەربۆیەش حەقوایە کە لە کوردستانیش گرنگییەکی زۆر بۆ پاراستنی سنووری وڵات، وئاشتی سەرتاسەری تەرخان بکرێت.

لە کۆتاییدا سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی تەواوی کەس و کاری شەÚ¾یدانی نۆی ئەم١٠ ڕۆژەی باشووری وڵاتەکەم دەکەم. خوای گەورە سەبووری Ú¾ەموو لایەک بداتەوە و کوردستان لە داگیرکەران بپاڕێزێت.

عارف باوەجانی /  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.

٣ / ١٢ / ٢٠ ٢١

The Kurdish people who lived in this region of Kurdistan for thousands of years can never be defeated. They have always fought against different terrorist groups, and you will always defend their country. During the last 10-day period, more than 25 Peshmerga and civilians were killed and wounded by ISIS. This is not the first disaster for the Kurdish people, and it is not the last. The struggle continues for the rights of the Kurdish people

 

هذا الشعب الکوردي الذي عاش في هذه المنطقة التى تمثل جغرافيا کوردستان منذ عشرات الاف سنوات مضت ، لا يمکن هزيمته أبدا ، لقد حارب دائم٠‹ا ضد مجموعات إرهابية مختلفة ، وسيظل دائم٠‹ا يدافع عن وطنه وجغرافيته.  خلال  10 أيام الأخيرة  استشهد وجرح أکثر من 25 من البيشمرکة والمدنيين من قبل تنظيم داعش. هذا لیست اول کارثة  يواجهها الشعب الکوردی و لن تکون الاخیرة.. النضال و الکفاح سیستمران دفاعا عن الحق.

 

2022-02-11 15:02:12

2 ساڵ و 1 مانگ و 14 کاتژمێر و پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : اخبار
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©