بەیاننامەی پارتی سەربەستیی لە یادی٧٦ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەیاننامەی پارتی سەربەستیی لە یادی٧٦ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئەم ڕۆژە پڕ لە سەروەری و مێژووییە، لە گشت خەڵکی نیشتیمانپەروەری گەلی کورد هەر لە خۆرهەڵاتەوە، تا هەموو بەشە داگ


بەیاننامەی پارتی سەربەستیی لە یادی٧٦ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.


 

کوردستانیانی وڵات داگیرکراو، تێکۆشەرانی هەمیشە تامەزرۆی کۆمارێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان، هاونیشتمانیانی خۆڕاگر و کۆڵنەدەر!




لاوانی هەمیشە تامەزرۆیی سەربەستیی و سەربەخۆیی وڕزگاریی یەکجاری نیشتیمان !

حەفتاوشەشساڵ پێش، گەلی کورد لە سەردەمی شەڕی دووەمی جیهانی، و درووستبوونی بۆشایی دەسەڵاتی ئێرانی داگیرکەر. یەکەمین کۆماری سەربەخۆیی لە کوردستان، لە بەشی داگیرکراوی خۆرهەڵاتی نیشتیمان دامەزراند .

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئەم ڕۆژە پڕ لە سەروەری و مێژووییە، لە گشت خەڵکی نیشتیمانپەروەری گەلی کورد هەر لە خۆرهەڵاتەوە، تا هەموو بەشە داگیرکراوەکانی دیکەی کوردستان و گشت کوردانی پەڕێوەی هەندەران، پیرۆزدەکات.

دوای زیاد لە ٧٥ساڵ بە سەر تێکچوونی کۆمارە جوانەرمەگەکەمان، و لە یادکردنی یادی٧٦ ساڵەی دامەزراندییەوە، دیسانەوە بەڵگەکانی مێژوو پێمان دەڵێتەوە، تا نەگەڕێینەوە ڕێی سەربەخۆیی نیشتیمان، هەمیشە بینەرو بیسەری کارەساتی جۆراوجۆر و جەرگبڕ دەبین.

باسکردن لە بیرۆکەی درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی بۆ گەلی کورد لە ٧٦ساڵ پێش، لە ئان و ساتێکدا کە جیهان لە نێو گەرمای قەیرانی پاش شەڕی دووەمی جیهانی بووە، و زۆر بەی وڵاتانی داگیرکەر لەو پەڕێ لاوازیدا بوون، هەر گەل و نەتەوەیەک لەو کاتەدا، کە خاوەنی پرۆژەو ڕێکخراو ڕۆڵەی شارەزا بایە، ئەو هەلەی دەقۆزتەوە بۆ بەدەستهێنانەو گەڕانەوەی سەروەرییان.

گەلی ئێمەش لەو سەردەمەدا زۆر زیرەکانەو لێزانانە، هەر چەند لە چوارچێوەی سنوورێکی کەمی جۆغرافیای بووە، بەڵام توانوێتی لەو ڕووداوانەدا کەڵکوەرگرێت، و کۆماری کوردستان بە ڕێبەری ئەو کاتی حیزبی دیمۆکرات و سەرۆکایەتی پێشەوای نەمر قازی موحەممەد ڕاگەیەنێت.

لە سەر دەسکەوتەکان و گرنگییەکانی کۆمار زۆر وتراو باسکراوە. بەڵام ئەوەی کە گرنگە هەمیشە بە بیری خۆمانی بێنینەوە، کە ئایا بۆ لە دوای ٧٦ ساڵ، بە سەر ئەو دەوڵەتە پیرۆزەدا، نەمانتوانیوە جارێکی دیکە ئەو دەسکەوتە بە دەست بهێنینەوە. لە کاتێکدا لەو ماوەشدا بە دەیان ئالؤگۆڕی جۆراوجۆر لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویانداوە. تەنیا لە سەردەمانی درووستبوونی کۆماری کوردستانەوە، تا ئێستا ١١٢وڵات لە ئاست جیهان دامەزراوە. کە زۆربەشیان لە نێو ئەفریقا و ئاسیا و خۆرهەڵاتی ناوڕاست دابوون. بگرە بەشێکیشیان لە ساڵەکانی٩٠  و ٢٠ ٠ ٠  بۆ سەرەوە بووە.

بەڵام زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی ئێمەی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان، تا ئێستاش لەو باوەڕەدان کە دۆخی سیاسی ناوچەکە لە بار نییە بۆ باسکردن لە سەر سەربەخۆیی کوردستان.



ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان: بە هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی سیاسەتی سەردەمیانەی ناوچەکە، پێمانوایە لە ئێستا کە فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی، و فشارە ناوخۆییەکان بۆ سەر ئەم ڕێژیمە خۆسەپێنە. باشترین هەلی گوونجاوە بۆ باسکردن و هاندانی شەقامی کوردستانی بەرەو بیرۆکەی سەربەخۆیی، و بە دەستهێنانەوەی دەوڵەتی سەربەخۆیی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.

وەک دەبین کە لە ئێستادا زۆربەی هەرە زۆری نەتەوەکانی غەیرە فارسیش بە ستراتیژی خەباتیان بۆ سەربەخۆیی هاتوونەتە نێو کایەکەوە، ئەمەش باشترین ڕێگە خۆشکەرە بۆ گەلەکەمان، ئیتر ناگووترێت کە کورد تەنیا نەتەوەیە لە ناوچەکە کە باس لە سەربەخۆی بکات و تووشی ئاستەنگی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بکرێت. ئەگەر گەلی کورد سەرپەرەستی خەباتی دەوڵەتخوازی لەم کاتەدا بۆ نەتەوەکەی خۆی بکات، بێگوومان هاندەر و پشتیوانێکی بە کردەوەییش دەبێت بۆ نەتەوەکانی دیکەی بندەست، و دەشتوانی تەکانێکی بە هێز لە ناوخۆی ئەو وڵاتە، کە بە زۆر خۆی بە سەر گەلاندا سەپاندووە، دروست بکات.

لە وڵامی پرسیاری گۆڕنی تەکتیک یا بە ناچار وازهێنان لە درووشمی سەربەخۆییخوازی ئایا دوای ٧٦ ساڵ! هیچ وڵامێکی بەدەستکەوت و پۆزەتیڤی بە دەستهێناوە? وڵامەکەی ڕوونە کە بێگە لە کووشتن و هەژاری و دەربەدری هیچی دیکە بە دەستنەهاتووە.

مێژوو سەلماندوویەتی کە دەسەڵاتدارانی فارسی بە هەموو ئایدیاو پێکهاتەیەکیانەوە، لە چوارچێوەی مانەوەی هێزو دەسەڵات و بیرۆکەی ئیمپراتۆری فارسیدا کار دەکەن، وبێجگە لە مانەوە لە بندەستی خۆیان هیچ چارەسەرێکی دیکە بۆ نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکە بە گوونجاو نابینن. هەر وەک هەموومان ئاگادارین کە زارا موحەممەدی، وەک نوێترین نموونەی دەسەڵاتی حاکمانی فارسی، و بێدەنگی گشت فارسەکانی جیهان، تەنیا بە تاوانی ووتنەوەی وانەی کوردییەوە حوکمی بە سەردا سەپێندراوە. بەڵام هیچ فارسێکی بە ناو ئوپۆزۆسیونیش لەو بوارەدا دەنگی بەرز نەکردەوە، ئەوە باشترین بەڵگەیە کە حاکمانی داهاتووش هەروا بیردەکەنەوە. با چیدیکە چارەنووسی خۆمان نەخەینەوە دەست پاشەڕۆژێکی تاریکەوە.



پارتی سەربەستیی کوردستان: هەر لە یەکەم ڕۆژانی دەستپێکردنی کارەکانییەوە، وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخواز، بانگەوازی بۆ کارکردن لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی کردووە، و بەردەوامیش کاری لە سەر دەکات. دیسانەوەش هەر لەم یادە پیرۆزەدا بانگەشەی گردبوونەوەی گشت لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکات، کە لە دەوری سەکۆیەکی نەتەویی لە پێناو یەکخستنی ماڵی کورد، و هاودەنگی بۆ دروستکردنەوەی کۆمارێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان، ئەگەر لە تاڕاوگەشدا بێت، کۆببینەوە.

ئەزموونی سەرکەوتووانەی دەیان نەتەوەی دیکەی بندەستی پێشووتر، پێمان دەڵێت کە دەکرێت ئەو دەوڵەتەش لە تاراوگە درووستبکەینەوە، و لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ ناوخۆی وڵات، وەک وڵاتێکی سەربەخۆیی ئامادەکراو! یاسای وڵاتی پێ بەڕێوە ببەین. نەک چاوەڕوان بین، کە کەسانی دیکەی تازە هەڵکەوتووی حکوومەتی نۆی فارسی، لە تارانەو مافمان بۆ دیاری بکەن.

بەرز و بەڕێز بێت ٧٦مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان.

هەر شەکاوەبێت خەباتی یەکگرتوویمان لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری و بە دەستهێنانی کۆمارێکی دیکە بۆ کوردستان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ڕێبەندانی ٢٠ ٢٢ی زاینی بەرامبەر بە ٢٧٢١ ی کوردی.

2022-02-11 16:54:36

2 ساڵ و 2 مانگ و 19 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : سیاسی
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©