ڕیکەوتی ٢٢ / ١ / ٢٠ ٢٢ لە ستوکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید، یەکەم کۆنگرەی دیاسپۆڕای کورد لە دەرەوەی وڵات، لە ژێر ناوی( کۆنگرەی زارای نیشتیمان ) بە بەشداری نوێنەرایە
بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنگرەی دیاسپۆرای کورد.( کۆنگرەی زارای نیشتیمان)
ڕیکەوتی ٢٢ / ١ / ٢٠ ٢٢ لە ستوکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید، یەکەم کۆنگرەی دیاسپۆڕای کورد لە دەرەوەی وڵات، لە ژێر ناوی( کۆنگرەی زارای نیشتیمان ) بە بەشداری نوێنەرایەتی فیدراسێونە کوردستانیەکانی دەرەوەی وڵات، و کەسایەتیە کوردستانیەکان، بەڕێوە چوو. بێجگە لە بەشدارانی ناو هۆڵی کۆنگرە بە دەیان کەسایەتییە کوردستانی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداری ئەو کۆنگرە بوون.
بەڕێز عارف باوەجانی یەکێک لەو کەسایەتییە کوردستانیانە بوو کە وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە فەرمی بۆ ئەو کۆنگرە بانگهێشتکرابوو. بەڕێزیان لە نۆرەی ئاخاتنیدا لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە: وێرای ئاراستە کردنی پیرۆزبایی، پێشنیاری ئاراستەی کۆنگرە کرد، ئاماژە بوو بەوەی کە یەکڕیزی ئەوم ڕێکخراوە نۆییە بپاڕێزێت.
شایانی ئاماژە پێکردنە بە سەدان کەس لە ئاست کوردانی تاڕاوگە بەشداری ئەو کۆنگرە گرنگە بوون، کە بەشێکیان بە حزووری و بەشێکیش بە ئۆنلاین هەروەها گواستنەوەی ڕاستەوخۆی لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، وایلێکرد کە بیسەرو بینەری زیاتری هەبێت.
بەرنامەکانی کۆنگرە لە کاتژمێر ٩ بە کاتی سوید تا ١٩ی ئێوارە درێژەی هەبوو، پاشان لە کاتژمێر ١٩ تا ٢٤ی شەو بە ئاهەنگ و شادی درێژەی هەبوو.
لەو کۆنگرەدا چەندین پانلێل بەڕێوە چوون، و هەروەها دەستوور و کارنامەی دیاکورد، بە دەنگی زۆرینە پەسەند کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٣ / ١ / ٢٠ ٢٢