شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

سەردانی سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری بۆ لای پارتی کرێکاران و ڕەنجبەرانی کوردستان، بە م

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
سەردانی سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری بۆ لای پارتی کرێکاران و ڕەنجبەرانی کوردستان، بە م

سەردانی سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری بۆ لای پارتی کرێکاران و ڕەنجبەرانی کوردستان، بە مەبەستی پیرۆزبایی٢٧ ساڵەی دامەزراندنیان.

سەردانی سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری بۆ لای پارتی کرێکاران و ڕەنجبەرانی کوردستان، بە مەبەستی پیرۆزبایی٢٧ ساڵەی دامەزراندنیان.

لە سەربانگهێشتی فەرمی لایەنی خانەخۆی. ڕێکەوتی ١ / ٢ / ٢٠ ٢٢ / بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی پارتی سەربەستیی کوردستان. سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و ڕەنجبەرانی کوردستانی کرد. لە لایەن بەڕێز باپیرکامەلا سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کادیرانی پارتی ناوبراو بە گەرمی پیشوازیکران.

سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان پیڕۆزبایی فەرمی گەیاندە بەڕێز باپیرکامەلا و هەڤاڵانی بە بۆنەی یادی ٢٧ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەیان.

شایانی ئاماژە پێکردنە، لە پەڕاوێزی ئەو سەردانەدا، سەرۆکی پ س ک، چاوپێکەوتنی کوورتخایەنی لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرایەتی چەندین لایەنی دیکەی کوردستانی پێکهێنا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

.........................................................................

ئەوەش دەقی پیڕۆزبایی پ س ک کە بە نووسراوە ئاراستەی لایەنی بەرامبەر کرا.

بابەت: پیرۆزبایی یادی ٢٧ ساڵەی پ ک ر ک

ڕێکەوت: ١ / ٢ / ٢٠ ٢٢ هەولێر.

بەڕێز کاک " باپیر کامەلا" سکرتێری گشتیی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان.

بەڕێزان: گشت ئەندامانی سەرکردایەتی، کادیر و پێشمەرگە و تێکۆشەرانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان.

سڵاو ڕێزی پارتی سەربەستیی کوردستانتان لێ بێت.

تێکۆشەرانی ( پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان.) ، بە نوێنەرایەتی گشت سەرکردایەتی و ئەندامان و هاوبیرانی پارتەکەمان، بەبۆنەی ٢٧ی ساڵەی خەبات و تێکۆشانی بێ وچانتان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی گشت ئێوەی نیشتیمانپەروەر دەکەین.

هیواخوازین کە لە درێژەی خەبات و تێکۆشاندا سەرکەوتنی زیاتر بە دەست بهێنن، لەو هەوڵدا بن بۆ ئاشتی و ئارامی سەقامگیری لە باشووری نیشتمان، لە پێناو پاراستنی دەسکەوتە نەتەوەییەکان.

جارێکی دیکەش پیڕۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هەرشاد و سەرکەوتوو بن.

پارتی سەربەستیی کوردستان.

عارف باوەجانی. سەرۆکی گشتی.

١٢ی ڕێبەندانی٢٧٢١ی کوردی. ١ / ٢ / ٢٠ ٢٢ی زاینی

2022-02-11 17:13:59

4 ساڵ و 10 کاتژمێر و 22 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©