بارزانی: که‌س بۆی نییه سرودی نیشتمانی( ئه‌ی ره‌قیب) بگۆڕێ
kurdistan tv
ماوه‌یه‌که ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه که گوایه ده‌بێ مارشی (ئه‌ی ره‌قیب) بگۆڕێ، من هیچ هۆیه‌ک نابینم بۆ گۆڕینی ئه‌و مارشه، چونکه بوه‌ته به‌شێک له فه‌رهه‌نگ و مێژووی پڕسه‌روه‌ریی گه‌لی کوردستان و هه‌ر وه‌ک ئاڵای کوردستانیش تێکه‌ڵ بووه له‌گه‌ڵ موقه‌ده‌ساتی ئێمه.
بارزانی: که‌س بۆی نییه سرودی نیشتمانی( ئه‌ی ره‌قیب) بگۆڕێ
بارزانی سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی که له‌ئارادایه سه‌باره‌ت به گۆرینی سرودی ئه‌یره‌قیب هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی رونکرده‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی لێدوانه‌که‌یه‌تی:
ماوه‌یه‌که ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه که گوایه ده‌بێ مارشی (ئه‌ی ره‌قیب) بگۆڕێ، من هیچ هۆیه‌ک نابینم بۆ گۆڕینی ئه‌و مارشه، چونکه بوه‌ته به‌شێک له فه‌رهه‌نگ و مێژووی پڕسه‌روه‌ریی گه‌لی کوردستان و هه‌ر وه‌ک ئاڵای کوردستانیش تێکه‌ڵ بووه له‌گه‌ڵ موقه‌ده‌ساتی ئێمه.
بۆیه ده‌ستکاری کردنی مه‌حاڵه و که‌سیش بۆی نییه بیگۆڕێ و هه‌ر که‌سیش له مه‌ودوا ئه‌و بابه‌ته بورووژێنێ، به خۆی ته‌حه‌مولی مه‌سئولیه‌ت ده‌کات، پێویستیشه په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌و سرووده وه‌ک مارشێکی نه‌ته‌وه‌یی بکاته یاسا تا که‌س نه‌توانێ داوای گۆڕینی بکات .
مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
1/2/2007
سایتی ره‌سمی حکومه‌ت
2007-01-31 13:21:31
19 ساڵ و 14 کاتژمێر و 9 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان