پیرۆزباییە گەیشتووەکان، لە باشووری وڵاتەوە. بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان زور بەڕێز : عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستی کوردستان
پیرۆزباییە گەیشتووەکان، لە باشووری وڵاتەوە. بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان

بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان

زور بەڕێز : عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستی کوردستان
زۆر بەڕێز: ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستی کوردستان
پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوی ڕزگاریی و سەربەخۆیی.......
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان ( پارتی سەربەستیی کوردستان ) گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندام و دۆست و جەماوەرتان دەکەین ، ئومێدەوارین ئەم یادە هاندەر بێ بۆ زیاتر پێشکەوتنی خەبات و بەدیهێنانی ماف و داخوازییەکانی گەلی تێکۆشەری کوردستان.
ئەم یادە لە کاتێک دایە ، کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی سیاسی زۆر هەستیار و ئاڵۆز تێپەڕ دەبێت ، کوردستانیش لەگەڵ هەڕەشە و پیلانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەرەو ڕوو بۆتەوە ، بۆیە بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان بەهێزکردنی پەیوەندی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان ، وەک زەرورەتیی قۆناغەکە و بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی داگیرکاریی لێکدەداتەوە.
هەر لەم بۆنەیەدا ، وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی دووبارەمان ، جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان بزوتنەوەی نوێبوون و پارتی سەربەستی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا ....
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
13-2-2022
پارتی سهربهستیی کوردستان ©