کاک عەبدوڵلا مهولانی، ناسراو به (عەبدوڵلا پهروانه) باوکی کاک دڵشاد پەروانە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پ س ک کۆچێ دوایی کرد. سەرەخۆشی سەرۆکی پارتی سەر
کاک عەبدوڵلا مهولانی، ناسراو به (عەبدوڵلا پهروانه) باوکی کاک دڵشاد پەروانە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پ س ک کۆچی دوایی کرد.
سەرەخۆشی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
برای زۆر بەڕێز و تێکۆشەری ڕێبازی سەربەخۆیی کاک دڵشاد پەروانە، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
زۆر بەداخەوەم کە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانم بیست، و بەو هەواڵە گەلێک خەمبار بووم.
باوکی بەڕێزتان وەک یەکێک لە تێکۆشەرە دێرینەکانی ڕیزەکانی حیزبی دیمۆکرات و پارتی دێمۆکراتی کوردستان، کە دەیانساڵە لە پێناو ڕزگاریی کوردستان لە خەبات و تێکۆشاندا بووە، بە ناچاریش ژیانی تاراوگە نشینی هە ڵبژاردبوو، بەو هەموو ساڵە زەحمەت و تێکۆشانە مێژوویەکی پڕ لە شانازی بۆ منداڵ و نەوەکانی تۆمارکردووە.
بە ناوی خۆم و تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامانی پارتەکەمان سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندامانی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. خۆمان بە هاوبەشی ئەو ماتەمینەتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکاری کە سەبووری بەڕێزتان و گشت ئەندامانی بنەماڵەکەتان بداتەوە.
بەڕێز عەبدوڵلا مهولانی له ساڵی ١٩٤٠ له گوندی سێوهتاڵ سهر به سهردهشت لهدایک بووه. هەر لە تەمەنی زۆر لاویدا خۆی دەگەیەنێتە باشووری کوردستان و پهیوهندی به ڕیزهکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دهکات، و .چهکی پیڕۆزی وڵاتپاڕێزی پێشمهرگایهتی لە شان دەکات. لە ساڵی ١٩٦٤ کە شۆرشی ئەیلول لە ئارادا بووە، بە هۆی خۆشەویستی بۆ ڕێبازی بارزانی هەر لەو ساڵەدا بەشداری لە شۆڕشی ئەیلول دەکات، و تا ساڵی ١٩٧٥ لە ڕێزەکانی پارتی دێموکراتی کوردستاندا دەمێنێتەوە. دیسانەوە لە ساڵێ ١٩٧٥ دا مام عەبدوڵڵا پەروانە دەچێتەەوە حیزبی دێموکراتی کوردستان .
لە ساڵی ١٩٩٩ وێرای هەزاران بنەماڵەی دیکەی خۆرهەڵاتی کوردستان، بە ناچاری و هۆکاری ئاستەنگی بواری ئەمنی و ژیانی ئەو سەردەمە لە باشووری کوردستان، ڕوویان کرده ههندهران و نیشتهجێی له وڵاتی سوئێد بوون. لە وڵاتی سوئێدیش تا دوا ساتەکانی ژیانی لە خزمەت بە گەل و نیشتیمانەکەی دڕێغێ نەکردووە.
بهداخهوه له ڕۆژی یهک شهممه ١٣ی فەبرواری ٢٠ ٢٢ی زاینی بەرامبەر بە ٢٤ی ڕێبهندانی ساڵی ٢٧٢١. له نهخۆشخانهی لینشۆپینگی وڵاتی سوئێد، له تهمهنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک دڵشاد پەروانە کە یەکێکە لە ڕۆڵە پەرەوەردەکراوەکانی بەردەستی مام عەبدوڵا، هەر لە یەکەم حەفتەی دروستبوونی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە لە ساڵی ٢٠ ٠ ٦ تا ئێستا بەردەوام و کۆڵنەدەرانە لەو ڕێبازە ماوەتەوە. لە کۆنگرەکانی یەکەم و دووەمدا تا ئێستا وەک ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردراوەتەوە، و بەردەوام ئەرکی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستانی لە ئەستۆ بوو.
جارێکی دیکە سەرەخۆشی ئاراستەی کاک دڵشاد و گشت ئەندامانی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەین.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، بەرامبەر بە . ١٤ / ٢ / ٢٠ ٢٢ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©