لە لایەن یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستانەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی سەربەستیی کوردستان پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی یادی ١٦ ساڵەی دامەزراندنیەو
لە لایەن یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستانەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی سەربەستیی کوردستان پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی یادی ١٦ ساڵەی دامەزراندنیەوە
بۆ بەڕێز پارتی سەربەستیی کوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ...
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتهكهتان (پارتی سەربەستیی کوردستان) بەناوی خۆمانو تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەینو خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤچوونی پارتهكهتان.
بەڕێزان: پارتی سەربەستیی کوردستان لەماوەی (16) ساڵ تەمەنی خەبات و تێكۆشانی وەك لایەنێك توانیویەتی كەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، ئەمەش وایكردووە پارتهكهتان كاریگەر بێت و جێپهنجهی لهگۆڕهپانی خهبات لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا دیار بێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی چهترێكی نهتهوهیی سهرجهم لایهنه ساسییهكانی رۆژههڵاتی كوردستان كۆبكاتهوه،لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان .
هەر سەركەوتوو بن . لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
16 . 2 . 2022
دەقی پیڕۆزبایی نامەکە بە شێوەی پ د ف
پارتی سهربهستیی کوردستان ©