ئامریکا جارێکی تر هه‌ره‌شه له ئێران ده‌کا.
سه‌رچاوه . رادیوی سه‌رانسه‌ری ئامریکا(ن،پ،ر )
هه‌روه‌ها نیکۆلاس برنز رایگه‌یاند که،ئێمه به ماڤی خۆمان ده‌زانین به پێ مه‌نشوری په‌نجاو یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رگری له خۆمان بکه‌ین.
واشینگتۆن تاران به‌وه تاوانبار ده‌کات که ده‌یه‌وێت به یارمه‌تی کردنی ملیشیاکان و په‌ره‌پێدانی ناکۆکیه‌کان له ئێراقدا هه‌ولی ئه‌وه ئه‌دا پرسی وزه‌ی ناوه‌کی و گرفته‌کانی سه‌ر ریگایی خۆی بخاته په‌راوێزی بارودۆخی ئێراقه‌وه.
ئامریکا جارێکی تر هه‌ره‌شه له ئێران ده‌کا.
جێگریی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا نیکۆلاس برنز له وتووێژێکدا له‌گه‌ل رادیوی ره‌سمی ئامریکا(ن.پ.ر) که ئه‌ورۆ پێنج شه‌مه بلاو کرایه‌وه ئاشکرای کرد که حکومه‌تی تاران چه‌ک و چۆل ده‌دات به هێزه تۆندئاژوه‌کانی ئێراقی .
نیکۆلاس برنز حکومه‌تی تارانی تاوانبار به‌وه کرد که میلیشیا نایاسایه‌کانی ته‌یار کردووه به برێکی زۆر له ماده‌ی ته‌قینه‌وه . هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌و گروپانه که خه‌ریکی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ن له گه‌ل هێزه‌کانی ئامریکا به که‌لک وه‌رگرتن له چه‌ک و چۆلی ئێران به‌ره‌نگاری هێزه‌کانمان ده‌بنه‌وه و ده‌یانکۆژن.
له‌م باره‌یه‌وه نیکۆلاس برنز زۆر راشکاوانه رایگه‌یاند که بارودۆخه‌که له سنوری ته‌قینه‌وه‌دایه و ناوبراو بۆ جارێکی تر حکومه‌تی تارانی سه‌باره‌ت به راگرتنی ناردنی یارمه‌تی بۆ میلیشیا شێعه‌کان ئاگادار کرده‌وه.
به‌رپرسانی ئامریکایی چه‌ندین جار رایانگه‌یاندووه که حکومه‌تی تاران به‌رپرسیاره له په‌ره‌پێدان به گرژیه‌کانی ناو ئێراق .
برنز رونی کرده‌وه که به ریگاگه‌لی جۆربه‌جۆره ئێمه حکومه‌تی تارانمان ئاگادار کردووه‌ته‌وه ، به‌لام هه‌مو کات ئه‌وان گوێان به‌م ئاگادار کردنه‌وانه نه‌داوه.
هه‌روه‌ها نیکۆلاس برنز رایگه‌یاند که،ئێمه به ماڤی خۆمان ده‌زانین به پێ مه‌نشوری په‌نجاو یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رگری له خۆمان بکه‌ین.
واشینگتۆن تاران به‌وه تاوانبار ده‌کات که ده‌یه‌وێت به یارمه‌تی کردنی ملیشیاکان و په‌ره‌پێدانی ناکۆکیه‌کان له ئێراقدا هه‌ولی ئه‌وه ئه‌دا پرسی وزه‌ی ناوه‌کی و گرفته‌کانی سه‌ر ریگایی خۆی بخاته په‌راوێزی بارودۆخی ئێراقه‌وه.
کازمی قۆمی بالوێزی تاران له به‌غداد هه‌فته‌ی رابردو له میانه‌ی وتووێژێکدا له گه‌ل رۆژنامه‌ی نیویورک تایمز گالته‌ی به به‌لگه‌کانی ئامریکا کردبو که ده‌سه‌لمێنن ئێران ده‌ستی له ئاژاوه‌کانی ئێراقدا هه‌یه و به ساخته‌و نا واقعی ناوی بردبوون.
سه‌رۆک کۆماری ئامریکایش دیسان پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه که قه‌یرانی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران رێگه‌چاره‌ی سیاسی هه‌یه ، و دوپاتیشی کرده‌وه ئه‌گه‌ر تاران ملکه‌چی ویستی جیهانیه‌کان نه‌بێت وه‌لامێکی زۆر تۆندی ئاراسته ده‌کرێت.
سه‌رچاوه . رادیوی سه‌رانسه‌ری ئامریکا(ن،پ،ر )
2007-02-01 14:10:03
19 ساڵ و 13 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان