بەردەوام نوێدەکرێتەوە بەشی دووەمی پیڕۆزبایی کەسایەتییەکان.
چەندین کەسایەتی کوردستانی و١٤ لە ڕێکخستنەکانی ناوخۆی وڵات
بەردەوام نوێدەکرێتەوە بەشی دووەمی پیڕۆزبایی کەسایەتییەکان. چەندین کەسایەتی کوردستانی و١٤ لە ڕێکخستنەکانی ناوخۆی وڵات

بەردەوام نوێدەکرێتەوە بەشی دووەمی پیڕۆزبایی کەسایەتییەکان.
چەندین کەسایەتی کوردستانی و١٤ لە ڕێکخستنەکانی ناوخۆی وڵات
بەناوی خوا، پێشەکی سڵاو و ڕێز بۆ کاک عارفی باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی پارتی سەربەستی کوردستان. ساڵ ڕۆژی دامەرزاندنی پارتی سەربەستی کوردستان پیرۆز بێت لە هەموو ئەندامانو لایەنگرانی سەربەخۆی خوازانی کوردستان، لە ڕاستیدا پارتی سەربەستی کوردستان بەو ڕێگایە دەڕوات کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیانەوێت.هەموومان باش دەزانیین کە خەڵکی ڕۆژهەڵات سەربەخۆیان دەوێت و ئامادەن لە پێناو سەربەخۆی گیانی خۆیان بەخەت کەن بۆیە دەیان پارتی سیاسیمان هەیە بە دروشمی جۆراوجۆرەوە بۆیە ناتوانن بڕیار لە سەر چارەنووسی خەڵکی ڕۆژهەڵات بدەن یان خۆیان بە ساحێبی خەڵکی ڕۆژهەڵات بزانن، ئەوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتە چیان دەوێت و بڕیاریان چییە هەر ئەوە دەبێت، بۆیە لە ئەگەری هەر گۆڕانکاریەک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان باشترین ڕێگا بۆ پارتی سەربەستی کوردستان و هەموو پارتەکانیتر ئەوەیە بە یەک گرتووی بەرەو ڕۆژهەڵات هەنگاو بنێن و وە دوور لە هەر پراوێز خستنێک و خۆ بەگەورەزانین و بڕیار بەدەس بزانن لە ڕۆژهەڵات بۆیە دەبێت چارەنووسی ڕۆژهەڵات بدرێتە دەس خەڵکی ڕۆژهەڵات کە چیان دەوێت، وە دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندی بڕیاری خەڵک بن بەڵام هەر لایەنێک بییەوێ خۆی فەرزکا بەسەر هێزەکانیترو خەڵکی ڕۆژهەڵات ئەوە لە ڕۆژهەڵات جێگەی نابێتەوەو سزا دەدرێت.
بەڵام پارتی سەربەستی کوردستان باشترین دروشمی هەڵبژاردووە ئەویش دروشمی سەربەخۆییە چون شەپۆلی خەڵکی ڕۆژهەڵات بەرەو سەربەخۆییە ئەوەی بییەوێت عەکسی شەپۆلی ئاو مەلە بکات دۆڕاو دەبێت.
کۆماری ئەحمەدی چالاکوانی سیاسی
یادی 16 ساڵەی پارتەکەتان پیرۆزبێ و هیوای بەرەوپێشەوە چوون و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم. سەرکەوێ خەباتی گەلەکەمان.
عارف عەزیزی شاعیر و چالاکوانی سیاسی
بۆ هەڤاڵی ڕێزدار کاک عارف باوەجانی ! بە بۆنەی شانزەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی سەربەستی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە بەڕيزتان و یەکە بەیەکەی ئەندامان و لایەنگرانی پ.س.ک کە لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا لە ڕێگەی چاوپێکەوتن و چالاکی جۆراوجۆرە بەپێزەکانتانەوە دەنگ و ڕەنگی گشت کوردان بوون لە کوردستان و لە هەر شوێنێکی تری جیهاندا. هەر لەم یادەدا پڕشکۆدا هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ ئاواتەخۆازین .
موختار مورادی، دوبلن، ئیرلەند
ڕاويژکارو چاودێری هونەری
پەیامی پیڕۆزبایی ئەم ڕێکخستنانەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ناوخۆی وڵات.
١ / ڕێکخستنی ژمارە ١ بێستوون / کرماشان
٢ / ڕێکخستنی ژمارە ٢ بێستوون / کرماشان
٣ / ڕێکخستنی تاقۆسان / کرماشان
٤ / ڕێکخستنی زەهاو / سەرپێڵی زەهاو
٥ / ڕێکخستنی ڕوانسەر
٦ / ڕێکخستنی ئەردەڵان / سنە.
٧ / ڕێکخستنی ئاوییەر / سنە
٨ / ڕێکخستنی مەولەوی / سەلاسی باوەجانی
٩ / ڕێکخستنی کەیفی جوانڕۆیی / جوانڕۆ
١٠ / ڕێکخستنی قڵای جوانڕۆ
١١ / زاگرۆس / ئیلام
١٢ / ڕێکخستنی ئەیوان / ئیلام.
١٣ / ڕێکخستنی کۆمار / موکریان
١٤ / ڕێکخستنی یەکبوون / موکریان
بەشی یەکەمی پیڕۆزبایی کەسایەتییەکان لەم لینکەی خوارەوەیە
https://www.psk2006.org/kurdish/item_detail.php?id=3012#.Yg0Avt9BzIU
پارتی سهربهستیی کوردستان ©