سه‌رۆکی کوردستان بۆ VOA: پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ون نییه،
VOA
سه‌رۆکی کوردستان بۆ VOA: پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ون نییه، به‌ڵکو مافێکی ره‌وای گه‌لی کورده
ktv - له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی ئێراق و ستراتیژییه و نوێکه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ره‌وشه‌که، په‌یامنێری VOA به‌شی فارسی له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان ئه‌م راپۆڕته‌ی ئاماده‌کردووه:
له وه‌ڵامی پرسیارێکی تایبه‌ت به زیادکردنی هێزی ئه‌مه‌ریکا له ئێراق سه‌رۆکی کوردستان رایگه‌یاند زیادکردنی هێزی ئه‌مه‌ریکی به هه‌نگاوێکی پۆزه‌تیڤ ده‌زانم و ئه‌گه‌ر هاوکاری له نێوان هێزی ئه‌مه‌ریکی و سوپای ئێراقدا هه‌بێت ئه‌م زیادکردنه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری باری ئاسایشی وڵات بێت، سه‌رۆکی کوردستان دووپاتی ئه‌وه‌ی کرده‌وه له ده‌ستی سوپای ئێراقدایه که سوپای ئێراقی ده‌بێت بیسه‌لمێنێت توانای هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و توانای دابینکردنی باری ئاسایش و مه‌شروعیه‌تی هه‌یه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌بێته هۆی روودانی کاره‌سات.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌ی دا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی تائیفی ناو ئێراق سه‌رۆکی کوردستان ئه‌مه‌ی به ئه‌نجامی چالاکی ئه‌لقاعیده و پاشماوه‌کانی به‌عس و گروپه چه‌کدار و یاخیبووه توندڕه‌وه‌کانی شیعه و سوننه و ده‌ستتێوه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌که ناو برد.
سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نێوان کۆماری ئێسلامی ئێران و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆکی کوردستان ڕایگه‌یاند ئێمه نابینه لایه‌نی ئه‌و کێشه‌یه‌ی که به‌هۆی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه دێته ئاراوه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌و وڵاته له کاروباره‌کانی ئێراقدا گوتی: ته‌نیا کۆماری ئێسلامی ئێران نییه، به‌ڵکو هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که ده‌ست له کاروباری ئێراق وه‌رده‌ده‌ن. سه‌رۆکی کوردستان پێی وایه ئێراق بووه‌ته مه‌یدانی ناکۆکی نێوان وڵاتانی به‌هێزی ناوچه‌که، چونکه ئه‌وان له پشێوی ئێراق سوودمه‌ند ده‌بن.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دیموکراسی له ئێراقدا سه‌رۆکی کوردستان رایگه‌یاند، وڵاتانی دراوسێ و ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ست له کاروباری ناوخۆی ئێراق وه‌رده‌ده‌ن پێیانوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه له ئێراق سه‌رکه‌وتوو بێت کاریگه‌ریی له سه‌ر ئه‌وان هه‌یه و هه‌ربۆیه ده‌یانه‌وێت ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زیاتر له ئێراقدا تووشی کێشه‌بێت و زیادبوونی ناکۆکی نێوان کۆماری ئێسلامی ئێران و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێته هۆی زیاتربوونی قه‌یرانی ئێراق و ئه‌گه‌ر شه‌ڕی نێوانیشیان ده‌ستپێ بکات ئه‌وا ئێراق ده‌بێته مه‌یدانی شه‌ڕه‌که.
سه‌رۆکی کوردستان ئه‌وه‌شی دووپاتکرده‌وه کۆماری ئێسلامی ئێران و تورکیا که ژماره‌یه‌کی زیاتر کوردیان هه‌یه به شێوه‌یه‌کی هه‌ستیار چاودێری ره‌وشی کورده‌کانی ئێراق ده‌که‌ن، به‌ڵام هیوای ئه‌وه‌ی خواست که هیچ کام له کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌بنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و رایگه‌یاند ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات دۆست بین، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رکامیان به هه‌ر شێوه‌یه‌ک هه‌ڕه‌شه له ئێمه بکه‌ن ئه‌وا وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
سه‌رۆکی کوردستان دووپاتیکرده‌وه که که‌رکووک شارێکی کوردستانیه و ستراتیژیه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه، که مادده‌ی 140جێبه‌جێ بکرێت و ده‌مانه‌وێت که‌رکووک بکه‌ینه شارێکی نموونه‌یی بۆ پێکه‌وه ژیانی گرووپ و تائیفه جیاوازه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان به شێوه‌یه‌ک که هیچ هه‌ستیاریه‌تیه‌ک له نێوان کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشوریدا به‌دی نه‌کرێت.
سه‌باره‌ت به خه‌ونی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌رۆکی کوردستان گووتی: ئه‌وه هیچ به خه‌ون نازانم و ئه‌وه واقیعیه‌تێکه، که گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی وڵاتی خۆی هه‌بێت و من باوه‌ڕم به دیالۆگ و رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه هه‌یه، به‌ڵام له ره‌وشی ئێستای ئێراقدا سیسته‌می فیدراڵیزم گونجاوتره.
2007-02-04 08:01:05
19 ساڵ و 19 کاتژمێر و 31 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان