هه‌ینی 10 خاکه‌لێوه‌ 2724

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زیندوو هێشتنەوەی نەتەوە ڕەسەنەکانە.

عارف باوەجانی
ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زیندوو هێشتنەوەی نەتەوە ڕەسەنەکانە.

هەر ڕۆژێکی ئەم جیهانە کە بە ڕۆژی نێونەتەوەیی ناسراوە، پێناسەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە. هەر بۆیەش لە ئاست نەتەوە یەکگرتووەکان یا ڕێکخراوەکانی بندەست نەتەوە

 ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زیندوو هێشتنەوەی نەتەوە ڕەسەنەکانە.



زمانی من ناسنامەی منە




هەر ڕۆژێکی ئەم جیهانە کە بە ڕۆژی نێونەتەوەیی ناسراوە، پێناسەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە. هەر بۆیەش لە ئاست نەتەوە یەکگرتووەکان یا ڕێکخراوەکانی بندەست نەتەوە یەکگرتووەکان پێناسەی نێونەتەوەییان پێبەخشراوە.



ڕۆژی زمانی دایکیش یەکێک لەو ڕۆژانەیە، کە بە مەبەستی پاراستنی زمانی نەتەوە ڕەسەنەکان دیاریکراوە. لە مێژووی مرۆییدا زۆرجار هەوڵدراوە زمان و پێناسەی زۆر نەتەوە لە بەین ببرێت، و بەڵام بە هۆی پێداگری ئەو نەتەوانە لە سەر پێناسەو زمانیان، بە زیندوویی ماونەتەوە.



مێژووی ڕۆژی زمانی دایک، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٢، واتە لەو کاتەدا دەسەڵاتی ئەو کاتی پاکستان، دەیەویست بە زۆر زمانی ئوردۆ بە سەر نەتەوەکانی بندەستی خۆیدا بسەپێنێت. بنگلادیشییەکان کە زمانەکەیان بنگاڵییە، وەک یەکەم نەتەوە دژی ئەو سەپاندنە دەستیان بە خۆپێشاندان کردو چەندین چالاکوان و هاووڵاتیان شەهید بوون.



ئیتر ئەو ڕووداوە وەک یەکێک لە ڕووداوە گرنگەکانی بەرەنگاری پاراستنی زمانی دایک لە ئاست جیهان بەردەوام باسی لێدەکرا. تاسەر ئەنجام لە کۆبوونەوەی گشتی یونیسکۆ، لە ساڵی١٩٩٩ بڕیاردرا کە ڕۆژی٢١ی فەبرواری هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک دیاریکرا.



یەکێک لە شانازییەکانی گەلی ئێمەی کورد ئەوەیە، کە سەدانساڵە هەوڵی تووندی داگیرکەران، لە ڕێگەی زەبروزەنگەوە، لە ڕێگەی قەدەغەکردنی زمانی دایکمانەوە، لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ شێواندنی مێژوو فەرهەنگ و زمانمانەوە، نەیانتوانیوە زمانە دەوڵەمەندە فرە زاراوەکەی کوردی لە بەین ببەن. لە ئاکامی ئەو هەموو خۆڕاگرییەی گەلەکەمان، وای لێهات زمانی کوردی ! ببێت بە یەکێک لە زمانەکانی جیهانی. لە ڕۆژی زمانی دایکی جیهانی، دەڵێم زمانی من ناسنامەی منە. پێموایە هەر مرۆڤێکی نیشتیمانداگیرکراو: گرنگی بە زمانی دایکی خۆی نەدات، وەک باشترین پێناسەو پێوەری نەتەوەیی، ئەوە لە دیدی منەوە مرۆڤێکی نامۆیە بۆ گەلەکەی.

 


عارف باوەجانی Arif Bawecani 21 February 2022




فەبرواری ٢٠ ٢٢ ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی.



2022-02-20 16:45:40

2 ساڵ و 1 مانگ و 1 کاتژمێر و 25 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : هەر,ڕۆژێکی,ئەم,جیهانە,کە,بە,ڕۆژی,نێونەتەوەیی,ناسراوە،,پێناسەیەکی,تایبەت,بە,خۆی,هەیە.,هەر,بۆیەش,لە,ئاست,نەتەوە,یەکگرتووەکان,یا,ڕێکخراوەکانی,بندەست,نەتەوە,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©