ئاسایش له‌سه‌ر تلیاک راگه‌یاندنێک بڵاو ده‌کاته‌وه .
Awene.com
سێیه‌م: سه‌ره‌تای مانگی 1/2007 هۆبه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان گومانلێکراوێکیان به‌ناوی (م.ز)ی ره‌گه‌ز ئێرانی‌یان ده‌ستگیرکرد به بڕإێک تریاکه‌وه که خۆی ده‌یکێشا.
چواره‌م: سه‌ره‌تای مانگی 1/2007 هۆبه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌کان‌و هۆبه‌ی رامیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان (10) که‌سی ره‌گه‌ز عه‌ره‌بیان ده‌ستگیرکرد به چه‌ند کارتۆن حه‌ب‌و شروبی هۆشبه‌ره‌وه که بۆ بازرگانی‌و خواردنی خۆیان به‌کاریان ده‌هێنا به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی به پێی مادده‌ی (50ی ده‌رمانسازی
ئاسایش له‌سه‌ر تلیاک راگه‌یاندنێک بڵاو ده‌کاته‌وه
ئاسایشی سلێمانی ئه‌مڕۆ 4/2 راگه‌یاندنێکیان بڵاوکرده‌وه که له حه‌وت خاڵی تایبه‌ندمه‌ند به‌ماده‌ی بێهۆشکه‌ر پێکهاتووه ئه‌وه‌ی خواره‌وه خاڵه‌کانی ناو راگه‌یاندنه‌که‌ی ئاسایشه.
یه‌که‌م: سه‌ره‌تای مانگی 1/2007 هۆبه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان گومانلێکراوێکیان به‌ناوی (م.ح) ده‌ستگیرکرد له پێنجوێن به بڕی (130 غرام) تریاکه‌وه که له پارچه‌ی بچووکدا پێچرابووه‌وه‌و ئاماده‌کرابوو به مه‌به‌ستی فرۆشتنی له هه‌رێمی کوردستان.
دووه‌م:سه‌ره‌تای مانگی 1/2007 هۆبه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان گومانلێکراوێکیان به‌ناوی (ع.م) ده‌ستگیرکرد له ماڵێکدا له یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی شاری سلێمانی به بڕێک تریاک‌و ده‌زگای کێشانی تریاکه‌وه که خۆی ده‌یکێشێت.
سێیه‌م: سه‌ره‌تای مانگی 1/2007 هۆبه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان گومانلێکراوێکیان به‌ناوی (م.ز)ی ره‌گه‌ز ئێرانی‌یان ده‌ستگیرکرد به بڕإێک تریاکه‌وه که خۆی ده‌یکێشا.
چواره‌م: سه‌ره‌تای مانگی 1/2007 هۆبه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌کان‌و هۆبه‌ی رامیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان (10) که‌سی ره‌گه‌ز عه‌ره‌بیان ده‌ستگیرکرد به چه‌ند کارتۆن حه‌ب‌و شروبی هۆشبه‌ره‌وه که بۆ بازرگانی‌و خواردنی خۆیان به‌کاریان ده‌هێنا به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی به پێی مادده‌ی (50ی ده‌رمانسازی).
پێنجه‌م:رۆژی 21/1/2007 که‌رتی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ گومالێکراوێکیان ده‌ستگیرکرد به‌ناوی (أ.م) به بڕی (60غرام) مادده‌ی تریاکه‌وه دواتر به بڕیاری بهڕ٠ێز دادوه‌رو به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی ره‌وانه‌ی هۆبه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان کرا به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له ورده‌کارییه‌کان‌و گومان‌لێکراو دانی به تاوانه‌که‌یدا ناوه‌و دوو که‌سی دی که‌به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر که به‌هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیر کراون لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
شه‌شه‌م: رۆژی 2/2/2007 هۆبه‌ی رامیاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان‌و ئاسایشی پێنجوێن گومانلێکراوی ئێرانی (م.أ)یان ده‌ستگیر کرد به بڕی (1کغم) تریاکه‌وه له مه‌رزی باشماخ که ده‌یویست بیهێنێته سنووری هه‌رێمی کوردستان بۆ ساغکردنه‌وه، دوای لێکۆڵینه‌وه له لایه‌ن هۆبه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌کان دانی به تاوانه‌که‌یدا ناوه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ش له ورده‌کارییه‌کانی به‌رده‌وامه.
سه‌رجه‌م ده‌ستگیرکراوان به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی به‌پێی مادده‌ی (14 مخدرات) راگیراون.
هۆبه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی
2007-02-04 18:23:55
19 ساڵ و 9 کاتژمێر و 7 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان