 
 بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێری گشتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی پ س ک
 
 سەردانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان لە پارتی سەربەستیی کوردستان. 

ڕێکەوتی ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، بەرامبەر بە ٤/٣ / ٢٠ ٢٢. بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێری گشتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، و شاندی یاوەری. سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانیان، لە هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان کرد. 
 لە لایەن بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و نژاد مەریوانی کارگێڕی پێوەندییەکان و مامۆستا هۆشیار، بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو دیدارە دۆستانەدا لە نێوان هەر یەک لە بەڕێز باوەجانی وەک سەرۆکی گشتی( پ س ک )، و بەڕێز باپیر وەک سکرتێری گشتی (پ ک ر ک ). باسێکی گشتی لە سەر ڕووداوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پێوەندیدار بە چارەنووسی دواڕۆژی گەلی کورد، و هەلومەرجی هەنووکەیی کوردستان بە گشتی کرا. لەو پێوەندییەدا ئاڵووگۆڕی بۆچوونیان لە سەر پێشهاتەکان و شێوەی کارکردن لە گەڵ ئەو ڕووداوا و گۆڕانکارییانە، کرد.
 هەردوو لایەن وێرای شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی ڕووداوەکان. دیسانەوە پێداگریان لە سەر ئەوە کردەوە: کە تەنیا یەکڕیزی و هاو هەڵوێستی هێز و لایەن سیاسیەکانی کوردستان، لە بەشە دابەشکراوەکانی کوردستانی مەزن، دەتوانێت بڕیارو چارەنووسێکی دروست بۆ ئەم قۆناغە هەستیارانە، ببینێتەوە.
 
 لە بەشی کۆتایی دیدارەکەدا هەردولا جەختیان لە بەرەوپێش بردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لە زۆر بواردا کردەوە. بەڕێز عارف باوەجانی سوپاسی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانی ئاراستەی بەڕێز باپیرکامەلا و پارتەکەی کرد، بۆ ئەو سەردانەو گرنگیدان بەو پێوەندییە دوولایەنە.
 
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
 
٤ی مارسی ٢٠ ٢٢
 
پارتی سهربهستیی کوردستان ©