پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

گەلی کورد چۆن بۆ ئەم گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوانە، خۆی بۆ سەربەخۆیی ئامادە بکات.

عارف باوەجانی
گەلی کورد چۆن بۆ ئەم گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوانە، خۆی بۆ سەربەخۆیی ئامادە بکات.

وەک دەبینین کە شەرێ نێوان ڕوسیاو ئورکراینا پێێ ناوەتە تەمەنی١٠ ڕۆژەیەوە. بەرخۆدان و خۆڕاگری ئوکرانیاکان سەرنجی زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی و جیهانی، بۆ ڕاکێشانی سۆز

 
گەلی کورد چۆن بۆ ئەم گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوانە، خۆی بۆ سەربەخۆیی ئامادە بکات.




mso-fareast-font-family:"Times New Roman";color:#050505">وەک دەبینین کە شەرێ نێوان ڕوسیاو ئورکراینا پێێ ناوەتە تەمەنی١٠ ڕۆژەیەوە. بەرخۆدان و خۆڕاگری ئوکرانیاکان سەرنجی زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی و جیهانی، بۆ ڕاکێشانی سۆز و پشتیوانی کردنیان لە بوارەکانی دیپلوماسی و مرۆییەوە، ئەوەتە دەبینین کە بە سەدان تۆن خۆراک و پێدوایستی و تەقەمەنی و فریاڕەسی پزشکییان بۆ دەچێت.
وا پێشبینی دەکرێت کە: ئاکامی ئەم شەڕە! جیهان بەرەو ئاقارێک و دابەشکارییەکی دیکە ببات. هەروەک ڕووداو ڕێکەوتنەکانی سەدەکانی پێشووتر، کە لە پاش شەڕە گەورەکان هەمیشە ڕوویانداوە.

زۆر جار کە مێژووی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی دەیەکانی پێشووی زلهێزان و هاوپەیمانان لە سەر دابەشکردنی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین دەخوێنینەوە. وەک گەلی کورد هەم غەدر دەبینین کە بەرامبەرمان کراوە، و هەمیشە دەبینین کە لەو سەردەمانەدا بۆشاییمان هەبووە لە بواری دیپڵۆماسی نێودەوڵەتییەوە، وەک بوونی ڕێکخراوی چالاک یا کەسایەتی دیار و بەرچاو، بۆ بەرەنگاربوونەوە یا بەرزکردنەوەی دەنگی کورد لە ئاست جیهاندا.
لە سەردەمی ئێستادا جیاوازییەکی یەکجار زۆر لەگەڵ سەدەکانی پێشوودا هەیە. لە هەمووی بەرچاوتر، بە هۆی پێشکەوتنی تێکنولۆجیای سەردەمەوە، بۆ بڵاوکردنەوە وبیستن و گەیاندنی زانیارییەکان. ئەمەش وایکردووە دەنگ و پەیامەکان بە ئاسانی دەگەنە لای گشت لایەنەکان.
لە ئێستاشدا گەلی کورد خاوەنی سەدان پارت و ڕێکخراوی سیاسییە، بێجگە لەوەش خاوەنی سەدان هەزار کەسایەتی خوینەوار و زمانزان و یاساناس و شارەزایە، کە بەشی زۆریان لە وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکایی و بەشەکانی دیکە لە کیشوەرەکانی جیهان دەژین. ئەم نموونەو دەیان نموونەی دیکەش وامان پێشان دەدات، کە ئەم گەلە غەدر لێکراوەی مێژوو. لە ئێستادا وێرای چەندین کەم وکوڕی دیکە، بەڵام  ئۆجاخی ڕۆشنەو زۆر ئامادە و پۆشتەترە لەگەڵ سەردەمانی پێشووتر.
کەوا بێت دەبێت چۆن خۆی بۆ ئەم گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەی جیهان بکات، بە تایبەتیش لە ئەگەری گۆڕینی دیزانی نۆیی خۆرهەڵاتی ناڤین. ئایا گەلی کورد دەتوانی ئەو ئەندازیارە ڕازی بکات کە ناوی کوردستانیش وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە ناو دائیرەی ئەو دیزانەدا جێبکاتەوە. یا دیسانەوە بکەوینەوە نێو گۆشەی پارچە پارچەکراوی نێو نەخشەکەوە.
بۆ گەیشتن بەم کاروانە: هەر لە ئێستاوە پێویستمان بە دروسکردنی لێژنەوەیەکی بە توانای دیپلوماسی کوردستانی هەیە، بۆ لۆبیگەری و چاودێری ئەم دۆخە لە ئاست جیهاندا.


 وەک هەموومان باش دەزانین کە دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان، بێجگە لە لوولەی چەکەکانیان، بێجگە لە پەلامار و بۆمباران و کووشتن و لە سێدارەدان و دەربەدەرکردنی گەلەکەمان.                لە ڕێگەی  پەروەردەو میدیاو لۆبیگەرییانەوە لە ئاست جیهاندا، بەردەوام کاریان لە سەر لاوازکردنی پێناسەکانی نەتەوەبوونمانیان کردووە. هەمیشە هەوڵیانداوە کە پەیکەر و پێناسە مێژووییەکانمان بکەن بە ئاسەواری خۆیان. هەمیشە بە سيناريو جۆراوجۆر! کاریان بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئەگەری بە سەربەخۆبوونی گەلی کورد کردووە. کە گوایا ئەگەر ئەم گەلە سەربەخۆیی خۆی هەبێت چی مەترسییەکی ناوەکی و دەرەکی ڕوودەدات. بەرهەمی کارەکانیان لە ڕێگەی پەرتووکەوە بۆ شێواندنی مێژوو، درووسکردنی فیلم و دۆکۆمێنتاری ناڕاست و زۆر بواری دیکە. ئەم هەوڵانەشیان تاڕادەیەک کاریگەری لە سەر دەروونی کوردیدا کردووە، بۆ نموونە کاتێک لەگەڵ هەر هاووڵاتییەکی مەدەنی یا ئەندامی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، باس لە  گرنگی خەباتی سەربەخۆییخوازی بۆ ڕزگاری یەکجاریی لە بندەستی داگیرکەردا دەکەین. لەلایەن بەشێکیانەوە یەکسەر ئەو وڵامە وەردەگرینەوە، کە هیچ کوردێک نییە لەم جیهانە باوەری بە سەربەخۆیی کوردستان نەبێت، بەڵام لە ئێستادا سیاسەتی نێودەوڵەتی لەگەڵ سەربەخۆیی گەلی کورددا نییە، یا بۆ خۆمان ئەو ئامادەییەمان لە ئێستادا نییە. ئیتر دەیانساڵە بەو شێوە ئەو پڕوپاکەندە و ترس و تۆقاندنە درێژەی هەیە.

من لە چەندین لێدوان و نووسینی دیکەش ئاماژەم پێکردووە، کە هەرگیز هیچ دەسەڵاتێکی زلهێز ئامادە نابێت: فەرشی سەربەخۆیی بوونمان بۆ ڕابخەن، پێمان بڵێن فەرموون.
لە پلەی یەکەمدا: ئەرکی پێداگری و خۆڕاگریمانە لە سەر ویست و خەباتی سەربەخۆییمان.


 لە پلەی دووەمیشدا: کە خۆڕاگری وپێداگریمان درێژەی هەبوو، ئەو کات وڵاتانی زلهێز کە بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا دەگەڕێن، بەرژەوەندییەکانیان لەو خۆراگریەی ئێمەدا! دەبینەوە. بیرۆکەی پێکەوە ژیان وبە زۆر پێکەوەلکاندنی چەند نەتەوەیەکی جیاوازتر لە نێو نەخشەیەکی بە خەیاڵ دروسکراودا، ڕووبەڕووی شکەست بووە. نموونەشی وڵاتانی یەکێتی سۆڤێتی پێشوو، یوگسلاڤیای پێشوو. هەروەها بێزاری و دەنگبەرزکردنەوەی بەردەوامی سەربەخۆییخوازی نەتەوەی کورد، و نەتەوە بندەستەکانی دیکەی ناو نەخشەی دروسکراوی ئێرانیش، باشترین بەڵگەیە کە ئەو بە زۆر لکاندنە لە هەوڵی پچڕاندندایە. 

 هەوڵی زیاد لە٣٠  ساڵەی دەسەڵاتی باشووری کوردستان بۆ سەقامگیربوونی فیدراڵیەتێکی ڕاستی و بە یاسا، بەڵام پەلاماردان وگێچەڵی سیاسی  و ڕاگرتنی بووجەی کوردستان و بڕوبیانووی بەردەوامی بەغدا، بە فیتۆی ئێران و تورکیا. سەلماندوویەتی کە بیرۆکەی فیدراڵیش سەرکەوتوو نابێت، ناچێتە بواری کردارەوە، و ناتوانێت بیرکردنەوەی شۆفینیستی داگیرکەرانی سەدانساڵەی کوردستان بگۆڕێت.
هەر نرخ و باجێک کە بۆ سەربەخۆیی ترسی تووشبوونمان لێی هەبووبێت، لە پێناو ئوتۆنۆمی و فیدراڵیش زیاتریان بە سەردا هێناوین و دیتوومانە، مەترسییەک لەوە زیاتر نەماوە کە ئێمەی کورد بە سەرماندا نەهاتبێت و ئەزموونمان نەکردبێت.
 

 


 

2022-03-05 09:36:23

2 ساڵ و 1 مانگ و 6 کاتژمێر و 23 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وەک,دەبینین,کە,شەرێ,نێوان,ڕوسیاو,ئورکراینا,پێێ,ناوەتە,تەمەنی١٠ ڕۆژەیەوە.,بەرخۆدان,و,خۆڕاگری,ئوکرانیاکان,سەرنجی,زۆربەی,وڵاتانی,ئوروپایی,و,جیهانی،,بۆ,ڕاکێشانی,سۆز,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©