یەپامی پیرۆزبایی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان!
لە پێوەندی بە بەڕێوەچوونی یازدەمین كۆنگرەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.
بابەت: پیرۆزبایی یازدەمین كۆنگرەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
ڕێکەوت: ٦ / ٣ / ٢٠٢٢ هەولێر.
یەپامی پیرۆزبایی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان!
لە پێوەندی بە بەڕێوەچوونی یازدەمین كۆنگرەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.
تێکۆشەرانی ئەنجوومەنی گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
حیزبی دۆست و دڵسۆزمان: زۆر خۆشحاڵ بووین لە ئاکامی کۆتایی یازدەیەمین کۆنگرەتان. لە ژێردروشمی” حكومڕانیەكی دادپەروەرانە و دابینكردنی كار “بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کاری سێ ڕۆژەی خۆی هێنا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەشت ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی و ئەندامانی بەشداری کۆنگرە، و گشت ئەندامانی حیزبە نەتەوەیی و دلسۆزەکەتان دەکات.
هیوادارین کە بەردەوام لە سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتردا بن، هەوڵەکانتان بۆ پێشخستن و تەبایی ویەکڕیزی گەلەکەمان بەگشتی، و باشووری نیشتیمانمان بە تایبەت لە گەشە سەندندا بێت.
جارێکی دیکە ئەو کۆنگرە سەرکەوتووەتان لی پیرۆزبێت.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٥ی ڕەشەممەی٢٧٢١ی کوردی. ٦٣ / ٣ / ٢٠٢٢ی زاینی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©