سەردانی نوێنەری١٤ پارتی سیاسی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردیENKS بۆ لای پ س ک

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
سەردانی نوێنەری١٤ پارتی سیاسی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردیENKS بۆ لای پ س ک

سەردانی نوێنەری١٤پارتی سیاسی ڕۆژئاوا، ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا ENKSبۆ لای پارتی سەربەستیی. قام ENKS الذي يمثل 14حزبا سياسيا في غرب کوردستان (روج آفا)

سەردانی نوێنەری١٤پارتی سیاسی ڕۆژئاوا، ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا  ENKSبۆ لای پارتی سەربەستیی.  قام ENKS الذي يمثل 14حزبا سياسيا في غرب کوردستان (روج آفا) بزيارة حزب PSK

ENKS, who represents 14 political parties in Southern Kurdistan Rojava, has visited PSK.
ENKS ku nûnertiya14partiyên siyasîyên Rojava Kurdistanê dike, serdana PSKê kir.


 



بۆ دیتنی وینەی زیاتری پێوەندیدار لە ناو فایسبووک کرتەی ئێرا بکەن

 

  لە ڕێکەوتی١٩ ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، بەرامبەر بە ١٠ -٣-٢٠ ٢٢ ی زاینی. شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا ENKS بە سەرۆکایەتی بەڕێز دوکتۆر کاوە ئازیزی سەرۆکی ئەنجوومەن، و نوێنەری پارتی دیمۆکراتی کودستان – سوريا.  ڕامان مەلا ئەندامی پێوەندییەکانی ENKS له هەرێمى کوردستان، و نوێنەری پارتی چەپی کوردستانی – سوریا. بارزان مرعي ئەندامی پێوەندییەکانی ENKS له هەرێمى کوردستان، و نوێنەری پارتی گەلی کوردستان– سوریا.وائیل عومەر ئەندامی پێوەندییەکانی ENKS له هەرێمى کوردستان، و نوێنەری بزووتنەوەی چاکسازی کورد- سوریا.سەردانی بارەگای پارتی سەربەستیی کوردستانیان لە باشووری وڵات، کرد.
 لە لایەن بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک، شەماڵ هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، نژاد مەریوانی. ئەندامی پێوەندییە گشتەکانی پ س ک لە باشووری وڵات، مامۆستا هۆشیار هاوکاری پێوەندییەکانی پ س ک لە باشوور،وە بە یاوەری چەند ئەندامێکی دیکەی پ س ک، بە گەرمی پێشوازیکران.


لەو دیدارە دۆستانەدا بەڕێز باوەجانی وێرای بەخێرهاتنی شاندی هاونەتەوەیمان لە ڕۆژئاوای نیشتیمان، پیڕۆزبایی لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ناوبراو کردەوە، بە تایبەت هەڵبژاردنی دوکتۆر کاوە ئازیزی وەک سەرۆکی گشتی و ئەندامانی نۆی سەرۆکایەتی ئەو ئەنجوومەنە. شایانی ئاماژە پێکردنە کە ئەنجوومەنی نیشتییمانی کورد لە سوریا پێکهاتووە لە ١٤ پارتی سیاسی  ڕۆژئاوای کوردستان.
هەروەها شاندی ئەنەکەسە، پێرۆزبایی یادی١٦ساڵە وحەوتەمین کۆنفرانسی پارتی سەربەستیی کوردستانیان ئاراستەی سەرۆکی پ س ک کرد.


لەو دیدارەدا وێرای باسێکی گشتی لە سەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بوونی هێزی وڵاتانی زلهێز لە خۆرهەڵاتی ناڤین و چۆنیەتی هەڵسوکەوتی گەلی کورد لە گەڵ ئەو لایەنانە. هاوکات تێشک خرایە سەر دۆزی سیاسی و ژیانی خەڵکی کوردستان لە بەشی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، و چۆنیەتی تێگەیشتنی گەلی ئێمە بۆ ڕووداو پێشهاتەکان.

لەو دیدارە ٢ کاتژمێرییەدا، وێرای باسی گەرم و گووڕی دوولایەنە. پێداگری لە سەر بە هێزکردنی پێوەندی پارتی سەربەستیی و ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد کرایەوە. هەروەها پێشنیاری چەند ئەرک و پڕۆژەیەکی گرنگی هاوبەش لە ئاست ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکاندا لە بەرژەوەندی گەلەکەمان، بۆ داهاتوو پەسەند کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١١ / ٣ / ٢٠ ٢٢

2022-03-11 10:40:36

2 ساڵ و 1 مانگ و 3 کاتژمێر و 18 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©