سەردانی ھاوبەشی PSK وSAK بۆ پیڕۆزبایی لە یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکەوتی شەممە ١٩ / ٣ / ٢٠٢٢ شاندێکی هاوبەشی پارتی سەربەستیی کوردستان و شەپێلا ئازادیا کوردستان، پێکەوە سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی
سەردانی ھاوبەشی PSK وSAK بۆ پیڕۆزبایی لە یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.
ڕێکەوتی شەممە ١٩ / ٣ / ٢٠٢٢ شاندێکی هاوبەشی پارتی سەربەستیی کوردستان و شەپێلا ئازادیا کوردستان، پێکەوە سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان YNDKیان لە هەولێر کرد. بە مەبەستی ئاراستەکردنی پیڕۆزبایی بە بۆنەی یادی ٢٧ ساڵەی دامەزراندنیانەوە.
لە لایەن بەڕێز کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی YNDK و زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیرانی لایەنی ناوبراو بە گەرمی پیشوازیکران.
شاندی شەپێلا ئازادیا کوردستان، بریتی بوون لە بەڕێزان: دوكتۆر تارق خيركی جێگری سەرۆکی گشتی شەپئلا ئازادی کوردستان، و عەبدولكەريم شێخ موحەممەد ئەندامی سەرکردایەتی، و حەسەن دەروێش ئەندامی سەرکردایەتی و جێگری گشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی لە باشووری کوردستان.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان، بریتی بوون لە بەڕێزان: عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پ س ک، نەژاد مەریوانی ئەندامی پێوەندییەکانی پ س ک لە باشووری کوردستان، ھەر یەک لە بەڕێزان مامۆستا ھۆشیار و سەربەست پیرخدری ئەندامانی پ س ک لە باشووری وڵات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی
١ / پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢ / شەپێلا ئازادییا کوردستان.
............................................................
تيار الحرية الكوردستاني وسربستي كوردستان يزوران الاتحاد القومي الديمقراطي بمناسبة الذكرى 27 لتأسيسه.
زار وفد مشترك من تيار الحرية الكوردستاني وحزب سربستي كوردستان، مقر حزب اتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني في هولير. و جاءت الزيارة، بمناسبة الذكرى السنوية السابعة والعشرين لتأسيس الإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني، وقدم الوفد المشترك التهاني والتبريكات.
ضم الوفد المشترك كلا من عارف باواجاني رئيس الحزب سربستي كوردستان ،ونجاد مريواني عضو المكتب العلاقات ، و سربست بيرخدري واستاذ هوشيار عضوي الحزب،
ودكتور طارق خيركي نائب رئيس تيار الحرية الكوردستاني وعبدالكريم شيخ محمد عضو الهيئة القيادية وحسن درويش نائب رئيس ممثلية المجلس الوطني الكوردي في إقليم كوردستان وعضو الهيئة القيادية..
1_تيار الحرية الكوردستاني.
2_بارتي سربستي كوردستان.
19/3/2022
........................................
دەقی پیڕۆزبایی نامەی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.
بابەت: پیرۆزبایی یادی27ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یندک.
ڕێکەوت: ١٨ / ٣ / ٢٠٢٢ هەولێر.
بەڕێز کاک" غەفوور مەخمووری" سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.
بەڕێزان: گشت ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.
سڵاوی سەربەخۆییخوازی پارتی سەربەستیی کوردستانتان لێ بێت.
کاک غەفووری ھێژا: بە ناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و گشت ھاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستانەوە: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندامانی سەرکردایەتی یندک دەکەین: و بەبۆنەی یادی بیست وحەوتساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان، ھەروەھا نەورۆز و بەھاری ٢٧٢٢ی کوردەواری.
ھیچ شک و گوومانێک لەوەدا نییە کە یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان، و کاک غەفوور مەخموری سکرتێری گشتی ئەو لایەنە تێکۆشەرە،ھەمیشە لەڕوانگەی خەخمۆری ڕیبازی نەتەوەیی و یەکڕیزی و تەباییەوە، پێشەنگ بوون و ھەن، لە بوارەشدا و ماندوونەناسانە کاریان بۆ کردووە.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، ھەمیشە ئەو تێکۆشانە بەردەوامەی یەکێتی نەتەوەیی، و سکرتێرە دڵسۆزەکەی بەرز دەنرخێنین.
ھیواخوازین کە ھەمیشە سەرکەوتوو سەرفراز بن، لە پێناو پێشخستنی مافەکانی گەلەکەمان لە کوردستان بە گشتی و باشووری وڵات بە تایبەتی.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەكەم، سەرفرازبن.
براتان : عارف باوەجانی.
سەرۆكی پارتی سەربەستیی کوردستان.
نەورۆزی ٢٧٢٢ی کوردی. بەرامبەر بە ٢٠٢٢ی زاینی
77Du, Nawendi Hewalli Psk, Dana Ahmadi og 74 andre
2022-03-29 21:29:06
1 ساڵ و 2 مانگ و 14 کاتژمێر و 42 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : ڕێکەوتی,شەممە,١٩,/,٣,/,٢٠٢٢,شاندێکی,هاوبەشی,پارتی,سەربەستیی,کوردستان,و,شەپێلا,ئازادیا,کوردستان،,پێکەوە,سەردانی,بارەگای,مەکتەبی,سیاسی,یەکێتی,نەتەوەیی,دیمۆکراتی,