هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

پلانی بەدیل چییە?

کوردستان ئەحمەد
پلانی بەدیل چییە?

ڕووسیا بۆ ئابوریەکەی پشتی بە گاز و غازی وڵاتەکەی قایمە، بە جۆرێک سێ لەسەر چواری بوودجەکەی لە پارەی گاز و غازە

کوردستان ئەحمەد

ئاڵۆزیەکانی نێوان ڕووسیا و ئەوروپا جارێکی دیکە ئەوروپیەکانی نیگەرن کرد، بەشێوەیەک کە دەیانەوێت ئیدی ئەو پارانەی ڕۆژانە کۆیدەکەنەوە و دەیدەنە دەست ڕووسەکان لە بەرامبەر ئەو گاز و غازەی کە هەیانە و دەیدەن بە ئەوروپییەکان ئیدی هیچ گاز و غازێک وەرنەگرن و هیچ پارەیەکیش نەدەنە ڕووسەکان، بۆ ئەمەش پێویستیان بە پلانی بەدیل هەیە کە وەک پڕۆژەی گرێبەستی سەدە وایە.

ئەوروپا و ڕوسیا و گاز

ڕووسیا بۆ ئابوریەکەی پشتی بە گاز و غازی وڵاتەکەی قایمە، بە جۆرێک سێ لەسەر چواری بوودجەکەی لە پارەی گاز و غازە، هەموو ئەو پارەیەش لە چنگی ئەوروپییەکانی وەردەگرێت.

ڕووسیا بەدوو بۆری کە یەکێکیان بەنێو ئۆکرانیادا تێدەپەڕێت و دەگاتە ئەورووپا کە ساڵانە مەزەندە کراوە بڕی ٢٤٠  ملیار مەتر سێجا گاز و غاز دەگەیێنێتە ئەورووپا،  وەلە ڕێگەی بۆری نۆرد ستریم ٢ شەوە ساڵانە ٤٥٠  ملیار پێ سێجا گاز دەگەیێنێتە ئەوروپا کە ئەم بۆرییە بەدەریای بەڵقاند تێدەپەڕێت و ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو ئەڵمانیاوە، گاز و غاز دەداتە ئەوروپییکان.

ئەوروپا زۆر لە زوەوە دەیەوێت ئەم بەڵایەی مۆسکۆ لەسەر وڵاتانی خۆی لاببات، بۆیە بەدوای ڕێگە چارەیەکی گەورەدا دەگەڕێت کە بریتییە لە پلانی بەدیل بۆ گاز و غازی ڕووسیا، هەر لەبەر ئەوەشە کە ئێستا کایەیەکی سیاسی و ئابووری گەورە ڕوو لە ناوچەکە دەکات.

پلانی بەدیل چییە?

پلانی بەدیل بریتییە لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی نوێ کە بتونێت وا لە ئەوروپا بکات گاز و غاز لە ڕووسیا نەکڕێت و ئەو دەستە قورسە لەسەر شانی لاببات، ئێستا لە هەرێمی کوردستان ڕۆژئاڤای کوردستان و ئیسڕائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی هێندە گاز و غاز دۆزراوەتەوە کە ئەوروپییەکان ڕازیبکات دەست لە مۆسکۆ بەربدەن.


لە ڕێگەی بۆریەکەوە کە بەنێو خاکی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت گاز و غازی کوردستان و ئیسڕائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی دەگەیەنرێتە تورکیا و لە تورکیاشەوە بە ئاسانی دەگاتە دەستی ئەوروپییەکان، بەڵام گرفتی بچوک و گەورەی لە بەردەمدا هەیە کە مۆسکۆ وەک سەنتەر و ئێران وەک پەرچەکردار ڕقوبەڕقوی دەوەستنەوە.

بۆریەک دەدرێت لەسەرچاوە گازی و غازیەکانی کوردستان، لە چەمچەماڵ شێخانو شنگال و چەند ناوچەیەکی دی، وە گاز و غازی ئیسڕائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی دەگەیەنرێتە سەر ئەم بۆڕییەو دەگاتە تورکیا.


لە سەرەتای ساڵی نوێ و لە ٢٠ ٢٣ دا بەتەواوەتی گاز و غازی کوردستان و گرووپەکەی دەگاتە دەستی ئەوروپییەکان، ئەمەش بە شێوەیەکی ئەندازەی پێویستی بە سیاسەتێکی ژیرانە هەیە بۆ ئەوەی لەنێو دڕکوداڵ و تەنگەژەی سیاسی ناوچەکەدا بە سەلامەتی بتونێت گاز و غاز بگەیێنێتە مەنزڵ و ئەوروپییەکان گەرم بکاتەوە، ئەمە ئەرکە سەرەکیەکەی هەرێمی کوردستانە کە دەبێت کاربکات بۆ ئەوەی بە شێنەی کارەکە بەئەنجام بگەیەنێت.

بارزانی کوڕ ئەوروپیەکان گەرم دەکاتەوە

یەکەمین گوتاری مەیدانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی مانگی ئازاری ئەمساڵدا لە میونشن گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: ئێمە ئامادەین گاز وغاز بگەیێنینە ئەوروپا و بەرهەمهێنان لە پڕۆسەکەدا بکەین.

ئەم وتارەی بارزانی کوڕ کاردانەوە و لێکدانەوەی زۆری لێکەوتەوە، ئێرانیەکان و ڕووسەکان زۆر پێی قەڵسبوون، چونکە ئەمە ڕێگایەکە دەتونێت کەمەری ئابوری ڕووسیا و ئێران وردبکات بەجۆرێک پێدەچێت ئیتر پارەی زەبەلاحی ئەوروپیەکان نەچێتە باخەڵی ڕووسەکانەوە.

هەرزوو ئێرانیەکان کەوتنە خۆیان ڕووبەڕووی پڕۆژەکە وەستانەوە، موشەکی ڕووسیان ئاڕاستەی هەولێر و کارگروپ کرد، پێشتریش دەیانویست دیبلۆماسانە ڕێگری لەو کارە بکەن و لە دادگای فیدراڵی عێراقەوە دژی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان وەستانەوە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەرەوە هەموویان یاسای و ئاساین.

بارزانی کوڕ تەنها لە میونشن گەشتەکەی کۆتای پێنەهێنا، سەردانی ئەنقەرە و لەندەن و دوتاریش سەردانی پاریس و بەرلین و چەند وڵاتێکی دیکەدا دەکات، پێش ئەوەش جانتا پڕگازەکە بۆ ئەوروپیەکان ببات، ئێرانیەکان وەفدێکی باڵایان ناردە هەولێر و لەگەڵ ئەوەی لێبوردنیان نیشانی هەولێردا بەرامبەر بە هێرشە مووشەکیەکان بەڵام هەر سورن لەسەر ئەوەی ڕێگە لە ڕێڕەوە گازییەکە بگرن هەرچەندە نیەتێکی لەو شێوەیەش هەیە کە ڕەزامەند ببن بەمەرجێک پشکی ئەوانیش لە کایەکەدا هەبێت.

ئێستا جیهان چاوەڕێی هەولێر دەکات کە پڕۆژەی پلانی بەدیل جێبەجێ بکات و گاز و غاز بگەیێنێتە ئەوروپییەکان، لەلایەکی دیکەشەوە  دەبێت چاوەڕێی ئەو کاردانەوە قورسانە بەکەن کە ئێرانیەکان و ڕووسەکان لە بەرمبەر پڕۆژەی بەدیلدا دەیگرنە بەر لە ئایندەدا.

بارزانی کوڕ چی دەکات لە ئەوروپا?

بۆ دوومەبەستی سەرەکی بارزانی کوڕ بەیاوەری وەفدێکی فەڕمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپایە کە بریتییە لە 
یەکەم: بێگومان پلانی بەدیل وەک ئەوەیکە هەیە جێبەجێ دەکرێت.
دوووم: کوردستان زەمان و ئەمانی لە ئەوروپا و ئیسڕائیل و جیهان دەوێت کە لەگەڵ ئەنجامدانی پلانی بەدیل هەم هاوکاربن و هەمیش هەماهەنگ بن، کە درەنگانێکی شەو حەشد یان داعش یان هەر شوێنێکی دیکە ڕوونەکاتە کوردستان و موشەک باران نەکرێن، وە لەهەر حاڵەتێکیشدا ئەگەر ئەوکارە ڕووبدات بەڵێنی ئەوەهەبێت کە هاوکاری و هەماهەنگی و دەستەجەمعی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر هێرشێک دەبێت.

ئەوروپا ملکەچدەبێت?

ئەوروپا بەخەیاڵی پڕۆژەی بەدیلەوە ملیۆنان دۆلاری خەرجکردووە، ئێستا کە دەستی گەیشتووە بە کاکڵە گوێزە پاککراوەکە، نەک دەستبەرداری نابێت بەڵکو بەناچاری ملکەچ دەبێت کە هەموو ئەگەر ومەرجێک لەو چوارچێوەیەدا قبوڵبکات لەبەر چەند هۆکارێک

یەکەم: ئەوروپا ئیدی لەژێر چەپۆکی پۆتین نابێت
دووەم: ئیتر هیچ فاشارێک لەسەر ئەوروپا نامێنێت
سێیەم:هیچ مەترسیەک لەسەر ئابوری یان سیاسەت نامێنێت
چوارەم:ئارامی و سەقامگیری سەدساڵە وەک زەمان دەدرێتە ئەوروپا
پێنجەم: ئیتر شکۆ و هێز بۆ ئەوروپا دژی رووسیا و نەیارەکانی دروست دەبێت.

شەشەم: ئەوروپا لە هێزی نێوەندیدا نامێنێت و دەبێتە بلۆکێکی سەربەخۆی پشتیوانی ئەمریکا


چی ڕوودەدات?

هەرچەندە تۆپەکە لە یاریگای کوردستاندایە وبەدەست بارزانی کوڕەوەیە، بەڵام لە ڕاستیدا وەک هێلکەی پاککراو خراوەتە بەر دەمی ئەوروپییەکان، ئایا دەیانەوێت لە جەورو ستەمی پۆتین ڕزگارین بێت و ئامادەن گرنتی ئەم پڕۆژە گەورەیە بکەن و ڕووبەڕووی هەر جەورێک ببنەوە کە ڕووبەڕووی کوردستان دەبنەوە یاخود تەنها خۆرەیەک دەبن.

لە ڕاستیدا کارەکە هەماهەنگییە، چەندە بۆ ئێمە گرنگە وەک کورد، ئەوەندەش بۆ ئەوروپا گرنگە، چونکە ئەگەر ئێمە ئابوریمان بەهێز ببێت ئەوا ئەوان سیستم و دەسەڵاتیان بەهێزتر دەبێت، هەروەها هیوایەکی نوێشە بۆ تورکیا گەر بیەوێت زیاتر لە ئەوروپا نزیک ببێتەوە.

ئەمریکا چی دەلێت.

بی پی (بریتیش پترۆڵ) لەکایەکە زۆر نزیک و بەقازانجە، بۆیە ئەمریکا هەرگیز دژایەتی ناکات و پشتیوانی دەکات، چونکە سەرۆک جۆ بایدن خۆی بەڵێنی بە ئەوروپییەکان داوە کە هاوکاریان بێت لە ڕزگاربوون لە دەستی ڕووسیا ئەوەشی بە کردار سەلماندووە، کاتێک هێرشی موشەکی کرایە سەر هەولێر بە زووترین کات سزای گەورەی ئێرانیەکانی دا وەک پشتیوانیەک بۆ هەولێر و ئەوروپاش.

قازانجی ئەمریکا لە پڕۆژەی بەدیل هێندەی قازانجی ئیسڕائیلە لە پڕۆژەی گرێبەستی سەدە چونکە سیاسیەن جارێکی دیکە ئەوروپا لەژێر هەیمەنەی ڕووسیا ناهێڵێت و دەشتوانێت زاڵتر قسەلەسەر هەر کردەیەکی ڕووسیا لە ناوچەکەدابکات.

جیهان لە چاوەڕوانی پڕۆژەی پلانی بەدیلدایە کە بەمزوانە ئارامی و ئابوری بەهێز بۆ جیهانی ئەوروپا و کوردستان دەهێنێت، بێگومان ئەگەر هەڕەشە ناوخۆییەکان و دوژمنە بچوک و گەورەکان سەرکوت نەکرێت بە یارمەتی زلهێزانی جیهان.

2022/04/29 12:50:05

1 ساڵ و 11 مانگ و 11 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕووسیا,بۆ,ئابوریەکەی,پشتی,بە,گاز,و,غازی,وڵاتەکەی,قایمە،,بە,جۆرێک,سێ,لەسەر,چواری,بوودجەکەی,لە,پارەی,گاز,و,غازە
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©