به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان،کۆمپانیای LG مۆبایلی LG به زمانی کوردی راگه‌یاند
خه‌بات- محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه
سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان له وته‌یه‌کدا ده‌ستکردن به‌م پڕۆژه‌یه‌ی به رۆژێکی میژوویی وه‌سفکرد له ژیانی کورد و دووپاتیکرده‌وه که وا حکوومه‌ت هه‌رده‌م پشتگیری که‌رتی تایبه‌تی کردووه هانیداوه.
خه‌بات- محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه:
به ئاماده‌بوونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان و وه‌زیری بازرگانی و پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت و نوێنه‌رانی کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت و بازرگانان و ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی پایته‌خت ئه‌مڕۆ له هوتێلی شیڕاتۆن ده‌ستکردن به به‌کارهێنانی مۆبایلی به زمانی کوردی راگه‌یه‌نرا.
له رێوره‌سمێکدا سه‌رۆکی کۆمپانیای LG سوپاسگوزاری خۆی بۆ حکوومه‌تی کوردستان راگه‌یاند بۆ ئه‌و ئاسانکارییانه‌ی که پێشکه‌شیکردن و پڕۆژه‌که‌ی به کارێکی زۆر گرنگ له قه‌ڵه‌مدا. دواتر به‌رپرسی کۆمپانیای ده‌لتا دابه‌شکار و بریکاری کۆمپانیای LG له وتارێکدا گه‌شبینی خۆی به داهاتووی کوردستان نیشاندا له رووی ته‌کنه‌لۆژیاوه و ئاماده‌یی کۆمپانیاکه‌ی نیشاندا بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری.
سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان له وته‌یه‌کدا ده‌ستکردن به‌م پڕۆژه‌یه‌ی به رۆژێکی میژوویی وه‌سفکرد له ژیانی کورد و دووپاتیکرده‌وه که وا حکوومه‌ت هه‌رده‌م پشتگیری که‌رتی تایبه‌تی کردووه هانیداوه.
داواشی له کوردی دووره وڵات کرد هه‌رچی توانا هه‌یانه بیخه‌نه گه‌ڕ بۆ خزمه‌تکردنی کوردستان .
دواتر یه‌که‌مین مۆبایلی کوردی پێشکه‌ش به‌سه‌رۆکی حکوومه‌ت کرا هه‌روه‌ها دیارییه‌کی تایبه‌تیش له لایه‌ن سه‌رۆکی کۆمپانیای LG پێشکه‌ش به به‌ڕێزیان کرا و سه‌رۆکی حکوومه‌ت ئیمزای خۆی له تۆماری یادگاری کۆمپانیا تۆمار کرد.
2007-02-06 08:20:28
19 ساڵ و 19 کاتژمێر و 10 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان