پێنچ شه‌مه‌ 10 خاکه‌لێوه‌ 2723

تارماییەکانی مەکگۆرک

‌د.سەردار عەزیز
تارماییەکانی مەکگۆرک

مەکگۆرک هات، مەکگۆرک نەهات. ئەم چاوەڕوانییە، چەندین ڕەهەندی کەلتوری و دەرونی هەیە کە پەیوەندی کورد بە خۆیی و زلهێزەکانەوە دیاریدەک

  1. مەکگۆرک هات، مەکگۆرک نەهات. ئەم چاوەڕوانییە، چەندین ڕەهەندی کەلتوری و دەرونی هەیە کە پەیوەندی کورد بە خۆیی و زلهێزەکانەوە دیاریدەکات. مەکگۆرک لە کاتێکدا دێت، کە ماڵی کوردی لە ئەوپەڕی شپرزیدایە. بەڵام ئەم هاتنە تەنها هیوایەکە، کە بە تراویلکە تەواو دەبێت.

    مەکگۆرک تارماییە، هەیە و نیە. ئەم تارماییە ئەو هێزە گەورەیەیە کە کورد چاوەڕێی دەکات، پێویستی پێیەتی، هەتا هەڕەشەی لێبکات، فشاری لێبکات، جەستەی برینداری سارێژبکات. مەکگۆرک بێت یان نا، هەمیشە لێرەیە، ئەو تەنها یەکێکە لە ڕوخسارە زۆرەکانی ئەو تارماییە. جاران قاسم سلێمانیش بو، ئێستا کەسانی تریشە.

    کاتێک کورد حەز دەکات کە تارمایی زلهێزێک بێت بۆ ناو ماڵی شپرزی، دەرخەری گرێی خۆم بە کەمزانین و خۆ بە گەورەزانە لە هەمانکاتدا.

     زلهێزەکان گرنگی بە ئێمە دەدەن. ئێمە جێگای بایەخی زلهێزەکانین. ئێمە گەورەین بۆیە زلهێزێک بایەخمان پێدەدات. ئێمەی بچوک نوێنەری گەورەترین هێز کێشە بچکۆلەکانمان چارەسەر دەکات.

    ئەمە کرۆکی خودێکی کۆلۆنیاڵکراوە. خودێک کە لە هەمو گوناهێکیدا بە دوای هێزێکی گەورەدا دەگەڕێت بۆ هۆکار، لە سەرهەڵدانی هەمو قەیرانێکە چاوەڕیی زلهێزێکە بێتە ناو ماڵی و چارەسەری بکات.

    ئەم سفربونی خودە مانای ترسە لە بون، لە بەرپرسیارێتی، لە لێپرسینەوە. ئێمە کە دێینە ناو دونیاوە بە شوێنپێی کێدا دەڕۆین، ناچار دەکرێین بە شوێنپێی کێدا بڕۆین، حەز دەکەین بەشوێن پێی کێدا بڕۆین؟؟؟

    مەکگۆرک کە نایەت هەر لێرەیە، چونکە ئەو تارماییە. کە دێت ئەو لێرە نیە، چونکە ئێمە وەک تارمایی و بان-مرۆڤ دەیبینین.

    چەند گوناهین ئێمە کە دەستبازی و دڵداری لەگەڵ تارماییەکاندا دەکەین
2022/05/02 15:09:46
10 مانگ و 14 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مەکگۆرک,هات،,مەکگۆرک,نەهات.,ئەم,چاوەڕوانییە،,چەندین,ڕەهەندی,کەلتوری,و,دەرونی,هەیە,کە,پەیوەندی,کورد,بە,خۆیی,و,زلهێزەکانەوە,دیاریدەک
هه‌واڵه‌کان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
شەش لایەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©