به‌هرۆز گه‌ڵاڵی: کورده‌کان خوازیاری دروستکردنی ده‌وڵه‌تن
PUKmedia .به‌هرۆز گه‌ڵاڵی
گه‌ڵاڵی له‌لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی "ئینته‌رنێت خه‌به‌ر" وتی: له‌کاتێکدا پرسیاری ئه‌وه له‌هه‌ر کوردێک بکه‌ی ئایا ده‌وڵه‌تێکی کوردیت ده‌وێت یان نا? ئه‌وا به‌به‌ڵێ وه‌ڵامت ده‌داته‌وه
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌تورکیا رایگه‌یاند کورده‌کانی عیراق خوازیاری دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردیین.
گه‌ڵاڵی له‌لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی "ئینته‌رنێت خه‌به‌ر" وتی: له‌کاتێکدا پرسیاری ئه‌وه له‌هه‌ر کوردێک بکه‌ی ئایا ده‌وڵه‌تێکی کوردیت ده‌وێت یان نا? ئه‌وا به‌به‌ڵێ وه‌ڵامت ده‌داته‌وه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئێمه‌بێت ئه‌وا هه‌رئێستا ده‌وڵه‌تێکی کوردی دروستده‌که‌ین و له‌هیچ لایه‌نێکیش ناترسین.
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی هۆکاری دروستنه‌کردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌ئێستادا گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که سیاسیه‌کانی کورد درک به‌وه‌ده‌که‌ن که بارودۆخی ئێستا گونجاو نیه.
وتیشی: له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردیمان راگه‌یاند ئه‌وا هه‌ریه‌ک له‌سوریاو ئێران‌و تورکیا سنووره‌کانیان داده‌خه‌ن، ده‌وڵه‌تیش ته‌نها ناو نیه به‌ڵکو بریتی‌یه له ئابووری و سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه.
له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا گه‌ڵاڵی دووپاتیکرده‌وه، هه‌رکاتێک توانای پێویستم هه‌بوو ئه‌وا ده‌وڵه‌ته‌که‌م دروستده‌که‌م.
2007-02-06 09:07:28
19 ساڵ و 18 کاتژمێر و 23 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان