چوارشه‌مه‌ 5 گوڵان 2724

بیرەوەرییەکم لە سەرمەزاری سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شامی سوریا و کردەوەی شۆفینیستێکی عەرەب

عارف باوەجانی
بیرەوەرییەکم لە سەرمەزاری سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شامی سوریا و کردەوەی شۆفینیستێکی عەرەب

لە ساڵی٢٠ ٠ ٣ لە ڕێگەی وڵاتی سوریایەوە تەنیا ڕێگەیەکی گوایا ئاسان و بێکێشە بوو، بۆ کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە نیشتەجێی وڵاتانی

 

بیرەوەرییەکم لە سەرمەزاری سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شامی سوریا و کردەوەی شۆفینیستێکی عەرەب.
 
لە ساڵی٢٠ ٠ ٣ لە ڕێگەی وڵاتی سوریایەوە تەنیا ڕێگەیەکی گوایا ئاسان و بێکێشە بوو، بۆ کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە نیشتەجێی وڵاتانی ئوروپا و ئەمریکا وئۆسترالیان، کە سەردانی باشووری کوردستان بکەن. منیش کە ٩ ساڵ بوو لە کوردستان دابڕابووم و زۆر تامەزرۆی دیداری وڵات بووم، لە پاش ڕووخانی حکومەتەکەی بەعسی ئێراقی لە پشووی هاوینی ساڵی٢٠ ٠ ٣بڕیاری گەڕانەوەم لەو ڕێگەوە بۆ باشووری نیشتیماندا.
لەو سەفەرەمدا زۆر ماندوویەتیم دیت و بەسەرهاتێکی ناخۆشم بە سەرداهات، کە لە پەرتووکی بیرەوەرییەکانم زیاتر باسم کردووە، نزیک بە٧ ر٠¶ژ بە ناچاری لە شامی پایتەختی سوریا مامەوە، تا کارو باری پەڕێنەوەکەم بۆ سنووری باشووری کوردستان ڕێکخرا. لەو کاتەدا کە لە شام بووم و لە چاوەڕوانیدا بووم، ئەو هەلەم قۆزتەوە و زۆر شوێنی مێژوویی ئەو شارە گەڕام، بیرم لێکردەوە کە سەردانی مەزاری سەلاحەدینی ئەیووبی بکەم، کە لە لە کۆتایی بازاری حەمیدییە(سوق حمیدیة) دیمەشق( شام) هەڵکەوتووە.
لە کاتێکدا کە بە کامیرا خەریکی تۆماری ڤیدۆ و وێنە هەڵگرتن بووم، گەشتیارێکی زۆری عەرەب و بێانی لەو ناو مەزارگەکەدا بوون، گوێم لێبوو کە ئەو کەسەی وەک ڕێبەر لەگەڵ گەشتیاران باسی سەلاحەدین ئەیوبی دەکرد، بۆی باسکردن کە ناو براو بە ڕەگەز کوردە. منیش کە ئەوەم بیست زۆر خۆشحاڵ بووم و شاگەشکە بووم، ئاگام لێبوو گەشتیارەکان بەرەو لای ئوتوبووسەکەیان ڕۆشتن، منیش یەکسەر چووم بۆ لای کابراو تەوقەیەکم لەگەڵ کرد، و خۆم هەڵکیشا وتم منیش کوردم و لە نەوەی سەلاحەدینی ئەویبیم، وامزانی بەو بۆنەوە ڕێزم دەگرێت. بەڵام پێچەوانەکەی کابرا زۆر بە ناشیرینی خۆی توڕەکرد و نەڕاندی بە سەرما، وتی ئەم ڕەگەزپەرەستیتانە لە چیدایە، هەموومان ئیسلامین، منێش لە ئاست ئەو شێوە قسەکردنەی زۆر بێزار بووم و لەو زیاتر هەڵچووم، کە بە ڕاستی ئێستا بیردەکەمەوە ئەو کارەم چەندە مەترسیداربوو، لە وڵامیدا وتم: خۆزگە ئەو کارەی بۆ وڵاتەکەی خۆی بکردایە، نەک بۆ وڵاتی بیلادی شامەکەی ئێوە، کە نموونەی ئەم دەم وشکڵەی وەک تۆی تێدایە.
ئیتر ئەوەندەی دیکە گڕیگرت وبە دەنگی بەرز وتی هەمووتان پیاوی ئیسرائیل و ئەمریکان و خائینن. من بڕێک بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەی خۆدەربازکردن و دەرچوون لە مەزارگەکە بە دەم قسەوە بە ئێواشی لەو دوور کەوتبوومەوە. لەو کاتەدا پیاوێکی بە تەمەنی هەیکەڵێ بەرەو ڕوومهات، وتی ئەو دەنگ و کێشە چییە. منیش تەنیا ئەوەم بۆ هات، وتم حەجی ئەو کابرا جنێوی زۆر خراب دەدات بە سەرکردە سەلاحەدین ئەیوبی و دەڵێ پیاوی ئیسرائیل بووە. ئیدی کابرای بە تەمەنیش یەکسەر چوو یەخەی ئەوی گرت، و بەربوونە یەکتر بە دەنگی بەرز و جنێودان، کابرای ڕێبەری مەزارگا زۆر هەوڵیدەدا ئەم تێبگەیەنێت کە وانییە، ئەمیش هەر سیخورمەی تێدەگیراند، منیش ئەوەم بە هەلزانی و بە پەلە شوێنەکەم چۆڵکردو تەکسییەکم گرت بەرەو هوتێلەکە.
تکایە ئەمە تەنیا مەبەست وەک گێڕانەوەی بیرەوەرییەکە لە گەشتەکانی ژیانم، و ناساندنی ڕەگەستپەرەستی کۆمەڵگای نەتەوەکانی داگیرکەری کوردستانە، نەک هیچ مەبەستێکی دیکە، یا خوا نەخواستە بێڕێزی کردن نییە بەو کەسە گەورەیە لە مێژووی ئیسلامدا. بۆیە هیچ جۆرە بێڕێزی کردنێک لەو بوارەدا لە ئاکاونتی من، ڕێگەپێدراو نییە.
 
عارف باوەجانی / ١٤ / ٥ / ٢٠ ٢٢
2022/05/29 15:51:02

1 ساڵ و 10 مانگ و 22 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لە,ساڵی٢٠ ٠ ٣,لە,ڕێگەی,وڵاتی,سوریایەوە,تەنیا,ڕێگەیەکی,گوایا,ئاسان,و,بێکێشە,بوو،,بۆ,کوردانی,ڕۆژهەڵاتی,کوردستان،,کە,نیشتەجێی,وڵاتانی
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©