کێشەی نەتەوەیەکی بندەستی١٢ ملوێنی وەک کورد لە ئێراندا، تەنیا کێشەی دێموکراسی نییە.

Arif Bawecani
کێشەی نەتەوەیەکی بندەستی١٢ ملوێنی وەک کورد لە ئێراندا، تەنیا کێشەی دێموکراسی نییە.

لە ساڵی ٢٠ ٠ ٩ لە سەردانێکم بۆ ئەمریکا و بە جێگەیاندنی چەند دیداری دیپلوماسی، کە یەکێک لەو دیدارانە، دیدارێکم بوو لەگەڵ سەرۆکی دامەز

 

کێشەی نەتەوەیەکی بندەستی١٢ ملوێنی وەک کورد لە ئێراندا، تەنیا کێشەی دێموکراسی نییە.
Democracy for Iran is not a solution for us, we are 12 million Kurds under Iranian occupation. الديمقراطية لايران ليست حلا لنا نحن 12 مليون کوردي تحت الاحتلال الايراني.
لە ساڵی ٢٠ ٠ ٩ لە سەردانێکم بۆ ئەمریکا و بە جێگەیاندنی چەند دیداری دیپلوماسی، کە یەکێک لەو دیدارانە، دیدارێکم بوو لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی (FDD) بەرگری لە دیمۆکراسی ئەمریکا. کە دامەزراوەیەکی شیکاری و لێکۆڵینەوەیە، ناوەندەکەی لە واشینگتۆنی پایتەختی ئەمریکایە. (ئیف دی دی) یەکێکە لە دامەزراوە دیارەکانی ئەمریکا لە ئاست جیهاندا. کە فارسەکانی ئێرانیش خۆیان زۆر تێخزاندووە. لەو دیدارەمدا لەگەڵ سەرۆکی ئەو دەزگایە، باسی ئەوەم لەگەڵ کرد: کە کێشەی نەتەوەیەکی بندەستی وەک کورد، لەگەڵ ڕێژیمێکی داگیرکەری وەک ئێران، هەرگیز کێشەی دیمۆکراسی نەبووە، و ناشبێت. لە بەر ئەم هۆیانە.
١ / ئەو ڕێژیمانە لە ڕیشەوبنەڕەتدا دیمۆکراسی نەبوون و ناشبن.
٢/ ئەگەر ئەوانیش لە سەر داوا و فشاری ئێوەدا خۆیان بە سینارێو بکەن بە دێموکراسی، دیزاینی ئەو دێموکراسییە هەر لە تاران دەردەکەوێت، نەتەوەکانی دیکە دەبێت بە خوێندنی زمانی فارسی و مێژووی فارسی و یەکێتی خاکی فارس و ئاوی فارس وهەموو شتێکی فارس بەشداری ئەو پرۆسە دێموکراسییە بکەن.
٣ / کێشەی ئێمە کورد کێشەیەکی نەتەوەییە، ئەگەر ئێمە نێشتیمانمان داگیرکراوبێت، بە ئێمە چی وڵات و پایتەختی داگیرکەرەکە دێمۆکراسی عەیار٢٤یش بێت.
٤/ ئێمەی زیاد لە١٢ملوێن کورد، نامانەوێ لە پێناو دیمۆکراسی ئێراندا ئاسیمیلاسێون بکرێینەوە.
٥/ ناوەڕۆکی دیمۆکراسی لای ئێمە واتای ئەوەیە، کە شەقامی کوردستانی و نەتەوەکانی دیکە بۆ خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، نەک دێمۆکراسییەکەی تاران بڕیاریان بۆ بدات.
سەرۆکی دامەزراوەی FDD) ) بە بزەیەکەوە لە سەر شانمیدا و پێی وتم، میستەر باوەجانی، ئەوە یەکەم جارە به‌‌‌رهه‌‌‌ڵستکاری ئێرانی ببینم بەو شێوە قسە بکات. هەر کامیان هاتوونەتە لای ئێمە داوای دێموکراسی بۆ ئێران دەکەن. بۆیەش باسەکەی ئەمڕۆ بۆ من جیاوازتر بوو،
تێ بی نی باسەکە هی ساڵی ٢٠ ٠ ٩ بوو.
مەبەست لە گێڕانەوەی ئەو دیدارە، وەبیرهێنانەوەیەکە بۆ بەرپرسانی خۆرهەڵاتی کوردستان، کە لەم ئان وساتەدا باسی ئێران و گۆڕانکاری دەکرێت، دیسانەوە نەچنەوە ئەمریکا و وڵاتانی ئوروپایی، و خۆیان نەکەن بە ئەندازیاری دێموکراسی کردنی ئێران. بەو جۆرە ڕەفتارانە: مێژووی چەند ساڵەی خەباتیان بۆ نەتەوەکەیان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، سەردەمی ئەوە هاتووە شانازی نەکرێت بەو جۆغڕافیا درووسکراوە خەیاڵییە. لەو قووژبینانەی کە هەلی چەند خوولەک قسەکردنتان بۆ دێتەوە پێشەوە، بیقۆزنەوەو باسی نەتەوە بندەست و چەوساوەکەی خۆتان بکەن. ئەڵبەت قسەم بیستووە بۆیە وا دەڵێم
الديمقراطية لايران ليست حلا لنا نحن 12 مليون کوردي تحت الاحتلال الايراني. قضیتنا مشروع قومی و وطنی للاستقلال و حق تقریر مصیر الشعب کورد فی شرق الکوردستان.
بەڕێزەوە
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٩ / ٥ / ٢٠ ٢٢
2022/05/29 16:13:15

1 ساڵ و 10 مانگ و 10 کاتژمێر و 42 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لە,ساڵی,٢٠ ٠ ٩,لە,سەردانێکم,بۆ,ئەمریکا,و,بە,جێگەیاندنی,چەند,دیداری,دیپلوماسی،,کە,یەکێک,لەو,دیدارانە،,دیدارێکم,بوو,لەگەڵ,سەرۆکی,دامەز
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©