هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

ڕاپۆرتی کاری پێکەوەیی مەلیک مەحمودی حەفید و شێخ سەعید ئەفەندی بۆ سەربەخۆیی کوردستان

ئامادەکردنی: سەرمەد لەتیف Sarmad Latif
ڕاپۆرتی کاری پێکەوەیی مەلیک مەحمودی حەفید و شێخ سەعید ئەفەندی بۆ سەربەخۆیی کوردستان

ئەم بەڵگەنامەیە مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ١٨ / ١٢ / ١٩١٨ ، تێلگرافێکە لە فەرمانگەی عوسمانی کوردستانەوە بە وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەی

 

ڕاپۆرتی کاری پێکەوەیی مەلیک مەحمودی حەفید و شێخ سەعید ئەفەندی بۆ سەربەخۆیی کوردستان

 

ئامادەکردنی: سەرمەد لەتیف Sarmad Latif

 

ئەم بەڵگەنامەیە مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ١٨ / ١٢ / ١٩١٨ ، تێلگرافێکە لە فەرمانگەی عوسمانی کوردستانەوە بە وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتووە. ڕاپۆرتەکە باس لە هەوڵی مەلیک مەحمودی حەفید و شێخ سەعید ئەفەندی دەکات بۆ سەربەخۆیی کوردستان.

 

دەقی ڕاپۆرتەکە:

وەزارەتی دەرەوە

١٤ ربیع الاول ١٣٣٧

کارتۆن: ٤٢

دۆسیە: ١٣

بابەت: ڕاپۆرتی کاری شێخ سەعید ئەفەندی و مەلیک مەحمودی حەفید بۆ سەربەخۆیی کوردستان

 

[تێلێگرافێک لە کوردستانەوە گەیشتووە کە پوختەکەی ئەمەیە: لە سەقزدا بە ئاژاوەگێڕی بەریتانییەکان، سەعید ئەفەندی و شێخ مەحمود ناوێک ئەیانەوێت سەربەخۆیی ڕابگەیەنن، چۆنێتی بابەتەکە بە تەواوی دەرناکەوێت و دیسان دوپاتکردنەوەی داواکراوە فەرمانەی عوسمانی وەڵام بداتەوە لەم بابەتەوە لە وەزارەتی ناوخۆ بە حاکم ڕاگەیەندراوە، ئێوەش بەوپەڕی جدییەوە هەوڵ بدەن لەمەودوا کارەساتی نەخوازراو ڕوو نەدات و زیانی کەمتر بەو سنوورە بگات. پێویستە ئەو کارانەی کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی گەورە لەم بارەوە وتراوە ڕەچاو بکرێت.]

 

شێخ سەعید ئەفەندی کوڕی حاجی ئیبراهیم ئاغا لە بنەماڵەیەکی ناسراوی سلێمانییە ، شێخ مەحمودی حەفید متمانەیەکی زۆری پێ بووە و کردوویەتی بە نوێنەری خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە گەورە پیاوانی سەقز بە ئامانجی هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی کوردستان.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، بەریتانیاکان لە لایەن ئێرانیەکانەوە تۆمەتبار کراون بە ئاژاوەگێڕی و یارمەتیدانی شێخ مەحمودی حەفید بۆ سەربەخۆیی کوردستان. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە فەرمانگەی عوسمانیش لایەنگیری ئێران دەکەن چونکە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە کە دژایەتیکردنی دۆزی کوردە و ڕێگرتنە لە هەوڵەکانیان بۆ سەربەخۆیی.

 

سەرچاوە: مێژووی پەیوەندییەکانی شۆڕشی شێخ مەحموود بە ئێرانەوە – نوسین و ساغکردنەوەی: کەمال نوری مەعروف

2022/06/12 05:44:56

1 ساڵ و 10 مانگ و 3 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئەم,بەڵگەنامەیە,مێژووەکەی,ئەگەڕێتەوە,بۆ,١٨,/,١٢,/,١٩١٨,،,تێلگرافێکە,لە,فەرمانگەی,عوسمانی,کوردستانەوە,بە,وەزارەتی,دەرەوەی,ئێران,گەی
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©