دوو ڕێکخراوی جووله‌که ی ئه‌رژه‌نتینی داوایان له ئه‌مریکا کردووه له ده‌ستگیرکردنی چه‌ند به‌رپرسێکی پێشووی ئێران یارمه‌تییان بده‌ن.
ئاریا
چه‌ندین به‌رپرسی پێشووی حکومه‌تی ئێران، که تاوانبارن به ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی جوله‌که‌کانی جیهان له "بۆێنس ئایرس" دا.
هه‌روه‌ها ئه‌و دوو ڕێکخراوه داوایان له دادوه‌ری گشتی ئه‌مریکا کرد، که بۆ ناساندنی ناوی به‌رپرسانی پێشووی ئێران له لیستی تێرۆریستی پۆلیسی نێۆده‌وڵه‌تی واته ( ئینته‌رپۆڵ ) ده‌نگی هاوکاریان بکات.
دوو ڕێکخراوی جووله‌که ی ئه‌رژه‌نتینی داوایان له ئه‌مریکا کردووه له ده‌ستگیرکردنی چه‌ند به‌رپرسێکی پێشووی ئێران یارمه‌تییان بده‌ن.
ئاژانسی هه‌والی تێلام ئه‌رژه‌نتین" ڕایگه‌یاند: دوو ڕێکخراوی جولکه‌ی (ئامیا ) و (دایا)ی ئه‌ژه‌نتین، له (ئه‌لبیرتۆ گۆنزاڵس) دادوه‌ری گشتی ئه مریکا داوایان کردووه که هاوکاریان بکه‌ن له ده‌ستگیرکردنی چه‌ندین به‌رپرسی پێشووی حکومه‌تی ئێران، که تاوانبارن به ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی جوله‌که‌کانی جیهان له "بۆێنس ئایرس" دا.
هه‌روه‌ها ئه‌و دوو ڕێکخراوه داوایان له دادوه‌ری گشتی ئه‌مریکا کرد، که بۆ ناساندنی ناوی به‌رپرسانی پێشووی ئێران له لیستی تێرۆریستی پۆلیسی نێۆده‌وڵه‌تی واته ( ئینته‌رپۆڵ ) ده‌نگی هاوکاریان بکات.
جێی باسه چه‌ندین مانگ له‌مه‌و پێش به‌رپرسانی پێشووی حکومه‌تی ئێران له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی به تۆمه‌تی به‌شداری ته‌قاندنه‌وه‌ی بنکه‌ی جوله‌که‌کانی جیهان،له‌لایان دادگایه‌کی باڵای ئه‌رژه‌نتینیه‌وه حوکمی ده‌ستگیرکردنیان به سه‌ردا سه‌پێندرا.
فارس نیو‌س 9.2.2007
2007-02-09 17:48:50
19 ساڵ و 9 کاتژمێر و 42 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان