پێنچ شه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2724

سەردانی سەرۆکی پ س ک بۆ لای سکرتێر و مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
سەردانی سەرۆکی پ س ک بۆ لای سکرتێر و مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان

سەرۆکی پارتی سەربەستیی بە یاوەری شاندێک، بە مەبەستی گەیاندنی پیڕۆزبایی یادی ٢٩ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی شیوعی کوردستان

 

سەردانی سەرۆکی پ س ک بۆ لای سکرتێر و مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان .

 

ڕێکەوتی ٦ / ٧ / ٢٠ ٢٢ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی پارتیمان، بە مەبەستی گەیاندنی پیڕۆزبایی بە بۆنەی  یادی ٢٩ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی شیوعی کوردستانەوە، سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبی ناوبراویان لە شاری هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان کرد.

لە لایەن بەرێز دوکتۆر کاوە مەحموود سکرتێری گشتی و هەڤاڵانی حیزبەکەیانەوە بە گەرمی پێشوازی لە سەرۆک و شاندی پارتی سەربەستیی کرا.

لەو دیدارەدا: بەڕێز باوەجانی پیڕۆزبایی سەکردایەتی و ئەندامانی ( پ س ک)  گەیاندە سکرتێری گشتی و هەڤاڵانی حیزبی شیوعی کوردستان. سەرۆکی پارتی سەربەستی لە پەڕاوێزی بابەتی پیڕۆزباییەکە، ئاماژەی بە مێژووی دۆستایەتی و دەسکراوەیی و پشتگیری حیزبی شیوعی کوردستان، بەرامبەر بە پارتەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان کرد.
هەروەها دوو لایەنە ئاماژەیان بە دۆستایەتی نێوان هەردوو لایەنکرد و پێداگری لە سەر بە هێزبوونی ئەو پێوەندییە کردەوە.

بەڕێز دوکتۆر کاوە سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان وێرای بە خێرهاتنی سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری. وێرای پێزانینیان  بۆ گەیاندنی پیڕؤزباییەکە، بەڕێزیان ئاماژەی بەخاڵە گرنگەکانی یەکڕیزی ماڵی کورد و کوردستانی کردەوە سەرەڕای بوونی بیرو ئایدیای جیاوازیشەوە.

لە کۆی کاتژمێرێک دیدار، کۆمەڵێک خاڵی گرنگی پێوەندیدار بە دۆخی کوردستان بە گشتی دوولایەنە شرۆڤەی لە سەرکرا.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

٦ / ٧ / ٢٠ ٢٢  ٢ /  هەولێر.

 

2022/07/06 12:56:20

1 ساڵ و 8 مانگ و 10 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : سەرۆکی,پارتی,سەربەستیی,بە,یاوەری,شاندێک،,بە,مەبەستی,گەیاندنی,پیڕۆزبایی,یادی,٢٩,ساڵەی,دامەزراندنی,حیزبی,شیوعی,کوردستان,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©