پێنچ شه‌مه‌ 20 گه‌لاوێژ 2722

بە مەبەستی پیڕۆزبایی لە کۆنگرەی پێنجەمیان، شاندی پ س ک سەردانی( HDP ) کرد.


ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

Şandeke PSKê ji bo pîrozkirina kongreya wê ya pêncemîn serdana HDPê kir. زار وفد من حزب سربستی کوردستان PSK. الی حزب الشعوب الديمق

 

بە مەبەستی پیڕۆزبایی لە کۆنگرەی پێنجەمیان، شاندی پ س ک سەردانی( HDP ) کرد.


Şandeke PSKê ji bo pîrozkirina kongreya wê ya pêncemîn serdana HDPê kir.
زار وفد من حزب سربستی کوردستان
PSK. الی حزب الشعوب الديمقراطي ( HDP )  لتهنئته على مؤتمرهم الخامس.
A delegation from the PSK visited PSK the Peoples' Democratic Party (HDP) to congratulate them on their Fifth Congress.

ڕێکەوتی ٦ / ٧ / ٢٠٢٢  شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، بە مەبەستی پیڕۆزبایی لە پێوەندی بە گرێدانی کۆنگرەی پێنجەمیانەوە، سەردانی پارتی دیمۆکراتی گەلان ( HDP )یان لە شاری هەولێر کرد.
لە لایەن بەڕێزان ناهیدە ئێرمش و هەڤاڵ حیکمەت و ئەبدولموحەممەد، نوێنەرانی هەدەپە لە باشووری کوردستان، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەیەدا بەڕێز باوەجانی:  پێرۆزبایی ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانی، ئاراستەی شاندی خانەخۆی کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمیانەوە.
نوێنەرانی هەدەپە وێرای بە خێرهاتنی سەرۆکی پ س ک و  شاندی یاوەری، کورتەیەکیان لە سەر شێوەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پێنجەم ئاراستەی شاندی پ س ک کرد، و هەروەها ئاماژەیان بە باروودخۆی هەنووکەیی باکووری کوردستان کرد.
 لە سەر پرسیار و پێشنیاری نوێنەرانی هەدەپە. بەڕێز باوەجانی ئاماژەیەکی کورتی بۆ دۆخی نا لەباری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، لە ناوەڕۆکی قسەکانیشیدا  تێشکی خستە سەر ئەگەرەکانی ڕووخانی ئەو ڕێژیمەوە، زەرورەتی خۆ ئامادەکردنی پارت و لایەنە سیاسیەکان، بۆ کاتی گەڕانەوە و دئیدارەکردنی وڵات.

لەو دیدارە یەککاتژمێرییەدا، وێرای ئاڵوگۆڕکردنی بۆچوونەکان، پێداگری لە سەر پێوەندیی دوولایەنە کرایەوە.

                      ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان .
                   ٦ / ٧ / ٢٠٢٢

 

 

photo
2022/07/07 08:24:36
1 مانگ و 3 کاتژمێر و 44 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : Şandeke,PSKê,ji,bo,pîrozkirina,kongreya,wê,ya,pêncemîn,serdana,HDPê,kir.زار,وفد,من,حزب,سربستی,کوردستان,PSK.,الی,حزب,الشعوب,الديمق
هه‌واڵه‌کان
نووسه‌ر : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
نووسه‌ر : عارف باوەجانی
نووسه‌ر : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
نووسه‌ر : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
نووسه‌ر : ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
نووسه‌ر : عارف باوەجانی
نووسه‌ر : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©